مافی گٶڕینەوە

مافبوون بۆگۆڕینەوە مانای ئەوەیە کە تۆ ئەتوانیت کاڵاکەی کە کڕیوتە بیگەڕێنیتەوە و لەباتی ئەوە یەکێکی تر هەڵبژێریت.

هیچ یاسایەک نییە کە مافی گۆڕینەوەت بداتێ. کەواتە دوکانەکان بۆخۆیان هەڵبژاردە ئەکەن کە ئایا ئەمە پێشکەش بکەن یان نا.

تۆ لە گۆڕینەوەدا پارەکەت نادرێتەوە

جاروبار تۆ پسووڵەی سوودلێوەرگرتنت پێشکەش ئەکرێت کاتێک کە ئەتەوێت کاڵاکە بگۆڕیتەوە. ئەوسا ئەتوانیت کاڵایەکی تازە لە هەمان دوکان بکڕیت، بەڵام بۆ دەرفەتێکی دواتر. کەواتە بەراوورد لەگەڵ کڕینی کراوەدا تۆ پارەکەت وەرناگریتەوە.

تۆ مافی ئەوەت هەیە کە ڕاگەیاندن لەسەر کاڵای خەوشدار بدەیت

ئەگەر خەوشێک(هەڵەیەک) لە کاڵایەکدا هەبێت ئەتوانیت ڕاگەیاندنی لەسەر بدەیت. ئەمە شتیکی ترە وەک لەوەی بتەوێت کاڵاکە بگۆڕیتەوە. ئەگەر هەڵە لە کاڵاکەدا هەبوو ئەبێت پەیوەندیی بە فرۆشیارەوە بگریت و باسی بکەیت کە تۆ لە کاڵاکەی کە کڕیوتە ڕازی نیت. تۆ ئەوەش باس ئەکەیت کە بۆ پێتوایە کە کاڵاکە هەڵەدارە.

زۆرجار لە دوکانەکاندا ئەنووسرێت "کاڵای کڕاو ناگۆردرێتەوە"، ئەمەش بەهەڵەتێگەیشتنی ئاسانە. ئەگەر هەڵەیەک لەکاڵای هەڕاجکراودا هەبێت ئەوا مافت هەیە کە  ڕاگەیاندن لەسەر کاڵای هەڵەدار بدەیت، دروست بەهەمان شێوە وەک کاڵای شکاو و خراپ کە لە کاڵا ئاساییەکانی تردایە. بەڵام دوکانەکە مافی گۆڕینەوە بۆ ئەو کاڵایە نادات.

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 28 januari 2016

Tipsa om sidan