ڕێنمایی بەکارهێنان

تۆ مافی ئەوەت هەیە کە ڕێنمایی بەکارهێنان وەربگریت کاتێک کە کاڵایەک ئەکڕیت. ڕێنمایی بەکارهێنانەکە ئەبێت ڕێنوێنیی لەگەڵدا ىێت بۆ ئەوەی تۆ بتوانیت دایبمەزرێنیت، پێکەوەبیبەستی، بەکاریبهێنی، هەڵیبگری و خزمەتی بکەیت.

ئەوە جاروبار بە هەڵە لە کاڵادا هەژمارئەکرێت، ئەگەرهیچ ڕێنماییەکی بەکارهێنان نییە. ئەگەر فرۆشیار کارێکی وا نەکات کە تۆ ڕێنمایی بەکارهێنان وەربگریت، ئەکرێت مافی ئەوەت هەبێت کە کاڵاکە ڕادەست بکەیتەوەو پارەکەت وەربگریتەوە.

تۆ مافی ئەوەت هەیە کە ڕێنمایی بەکارهێنان بە زمانی سویدی وەربگریت

تۆ ئەتوانیت لە زوربەی دۆخەکاندا داوابکەیت کە ڕێنمایی بەکارهێنان بە زمانی سویدی وەربگریت. ئەگەر شتێکی لەم بابەتە نەبێت، ئەوا کارەکە ئەڕوات ئەگەر ڕێنمایی بەکارهێنانەکە لەباتی ئەوە هێماگەلێکی لەسەربێت کە بەگشتی تێگەیشتنیان ناسراوە.

تۆ ئەبێت جاروبار بە ئینگلیزیی قایل بیت

لێرەدا دۆخی ڕیزپەڕیی هەیە کە تۆ ئەبێت بەوە قایل بیت کە ڕێنمایی بەکارهێنان بە ئینگلیزییە. ئەمە بۆ ئەو کاڵایانەیە کە دەستەی کڕیارانی سنووردارە، بۆ نموونە ئامێری پێشکەوتوی تەکنیکی یان ئەلەکترۆنیکی. تۆ هەمیشە مافی ئەوەت هەیە کە زانیاریی دڵنیایی، بۆ نموونە تێکستی هوشیارییدان بە زمانی سویدی وەربگریت.

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 28 januari 2016

Tipsa om sidan