Hallå konsument دەربارەی سڵاو بەکاربەر

سڵاو بەکاربەر خزمەتگوزارییەکی زانیاریی سەرانسەری وڵاتە کە لەلایەن دەزگای دەوڵەتی بەکاربەران پێکەوە ڕێکدەخرێت. تۆ ئەتوانیت ڕووبکەیتە ئێرە، بەو پرسیارانەی لەسەر شمەک ومەرجەکان و پەیمان بەستن، سکاڵاکردن لە شمەک، کڕینی شمەکی خۆڕاگر و شتی تریش بکەیت، کە تۆ وەک بەکاربەرێک پێویستت بە کۆمەک هەیە تێیاندا.

ڕێنوێنیکارەکانمان وەڵامی پرسیاران ئەدەنەوە یاخود بۆ بەردەوامبوون یارمەتیت ئەدەن بۆ لای پسپۆری فەرمانگەکانی تر، بورۆکانی بەکاربەران یان ڕێنیشاندەرانی بەکاربەرانی سەر بە شارەوانییەکان ڕەوانەت ئەکەن. تۆ ئێمەت بە تەلەفۆن، دەمەتەقێ(چات)، فەیسبووک یان پۆستی/ئەلەکترۆنیکی دەست ئەکەوێت،ئەمە نەبینیتەوە. ڕێنیشاندەرییەکە لە ڕۆژانی hallkonsument.se ئەو زانیارییەی لێرە بە دوایدا ئەگەڕێیت
ئاساییدا لە کاژێری ٩ – ١٧ کراوەیە.

ژیانێکی بەکاربردنی سادەتر

مەبەست لە خزمەتگوزاریی زانیاریی خستنەسەر، ئەوەیە کە بۆ تۆ وەک بەکاربەر کارەکە ئاسانتر بکرێت. ئێمە ئەمانەوێت کە وەڵامی خێرا و بەکەڵک بدەین کە ئێمە هیوادارین یارمەتیی تۆ لەوەدا بدات کە بە وشیارییەوە هەڵبژاردن بکەیت.

ئەمانە ئەو ڕۆڵبینەرانەن کە ئێمە زانیاریی لێوە کۆئەکەینەوە.:
دەزگای بەکاربەران، لیژنەی سکاڵای کڕیاران، دەزگای بیناسازی و پلاندانان، تێڕوانینی بازاڕی وزە.، تێڕوانینی دەڵاڵی خانووبەرە، تێڕوانینی دارایی، تێڕوانینی تەنە کیمیاویەکان، فەرمانگەی خڕکردنەوەی قەرزو زەتکردن، دەزگای خۆراک، دەزگای چاودیریی سروشت، فەرمانگەی خانەنشینی، بەڕێوەبەرایەتی پۆست- و تەلەفۆن، فەرمانگەی وزەی دەوڵەتی، بانکی بەکاربەران- و بورۆی دارایی، بورۆی بازاڕی وزەی بەکاربەران، بورۆی بیمەی بەکاربەران، ڕاوێژکەرانی تەلەکۆم و ڕێنوێنیکارەکانی بەکاربەرانی شارەوانی

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 6 juli 2015

Tipsa om sidan