گــرێـبــەسـت

کاتێک دۆندرمە دەکڕن، داوای بلیت دەکەن یان ژووری هۆتێل رێزێرڤ دەکەن گــریبەستێک ئەنجامدەدەن. هـەربۆیەش وا باشە بزانن چ ڕێساگەلێك برەویان هەیە.

ئەمانەتان لەبیـربــێ:

  • ئێوە دەبێ تەمەنتان گەیشتبێتە ١٨ ساڵ بۆ ئەوەی بتوانن گرێبەستێک ئەنجامبدەن.
  • هەمیشە لە پێش کڕیندا مەرجەکانی گرێبەستەکە بخوێننەوە.
  • ئەگەر ئێوە گرێبەستێکتان ئەنجامدا هەم ئێوە و هەم ئەو کەسەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئێوە پێکهێناوە ئەرکدارن کە بە پێی ئەو مەرجانەی لەسەریان پێکهاتوون بجووڵێنەوە.

بۆ نموونە فرۆشیار بۆی نیە ئەو نرخەی لەسەری پێکهاتوون لە دوواییدا بیگۆڕێ.

[دەبــێ ئێوە پێگەیشتوو بن[بالغ

بۆئەوەی گرێبەستێک ئەنجامدەن دەبێ تەمەنتان سەرەوەی ١٨ ساڵ بێ. ســێ ڕیـــزپـــەڕ هەن:

  • ئەگەر دایکوباوک یان سەرپەرشتی ئێوە ئـیزنی ئەم گرێبەستەی دابێ.
  • ئەگەر ١٦ ساڵتان پـڕکردبێتەوە مافی ئەوەتان هەیە بەو پارەیەی خۆتان پەیداتان کردووە شت بکڕن.
  • ئەگەر لە پێش تەمەنی ١٨ ساڵیدا ماڵی خۆتان هەبێ بۆتان هەیە بۆ ماڵەکەی خۆتان شتوومەک بکڕن.

پارەی کاڵاکان دەبێ بە نەخت بدرێ. بۆ ئەوەی بتوانن بە کرێدیت شت بکڕن دەبێ یا تەمەنتان لە ١٨ زیاتر بێ
یان دەبێ سەرپەرشتێک گرێبەستەکە پەسند بکا. کڕین. فاکتورا واتە پسوولەی پارەدان وەکوو کرێدیت لە قەلەم دەدرێت.

لە پێش کڕیندا مەرجەکانی گرێبەستەکە بخوێننەوە

هەمیشە لە پێش کڕین دا مەرجەکانی گرێبەستەکە بخوێننەوە. فرۆشیار لەسەریەتی لە پێش کڕیندا سەبارەت بە مەرجەکان زانیاری بدا بە ئێوە. بەڵام عادەتەن ئێوە دەبێ بە گرێبەستەکە پابەند بن چ مەرجەکانتان خوێندبێتەوە وچ نەتانخوێندبێتەوە.

مەرجی بێ هـۆ و نامەعقوول ئێوە گرێ نادا

گرێبەست نابێ مەرجی وای تێدابێ کە یەکنەگرێتەوە لەگەڵ یاسای کڕین بۆ بەرخـۆران یان یاسای تری گرێدەر بە مەبەستی پاراستنی مافی بەرخۆران. بەمە دەڵێن مەرجی نامەعقوول بۆ گرێبەست. ئەگەر بێتو فرۆشیارێک لە مەرجەکانی خۆیدا بنووسێ کە ئێوە مەجبوورن لە ماوەی ساڵیکدا سکاڵا لە کاڵاکە پێشکەش کەن ئەمە دژی یاسای کڕینە بۆ بەرخۆر یان بەکارهێنەران کە دەڵێ ئێوە سێ ساڵتان ماوە هەیە بۆ پێشکەش کردبی سکاڵا. ئەم جۆرە مەرجانە بایەخیان نییە.

یەک ڕیزپەڕ هەیە ئەویش کاتێکە ئیوە لە تاکێک واتە لە شەخسێک شتێک بکڕن. ئەو کاتە یاسای کڕین ئیعتیباری هەیە و ئێوە خۆتان لەسەر مەرجەکانی کڕین دەسازێن.
Till artikeln ”Köpa av privatperson”

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 6 juli 2015

Tipsa om sidan