گــەرەنـتـی

گەرەنتی بەو مانایەیە کە فرۆشیار بەرپرسە ئەو کاڵایەی ئێوە کڕیوتانە ئیش بکا و بۆ ماوەک کڤالیتی خۆی بپارێزێ.

ئـەمــەتــان لەبیــر بــێ:

  • فرۆشیار بڕیار دەدا ئایا گەرەنتــی پێشکەش دەکا یان نا.
  • ئێوە دەبێ زانیــاری نووسراوتان پێبدرێ کە گەرەنتییەکە بە چ مانایە.

مەرجەکانی گەرەنتی نابێ کاریگەری هەبێ لەسەر ئەو مافانەی ئێوە بە پێی یاسا هەتانە، بۆ نموونە یاسای konsumentköplagen واتە یاسای کڕین بۆ بــەرخــــۆران، [بەرخـۆر واتە بەکارهێنەر یان موستەهلیک]. ئێوە بۆ نموونە هەمیشە ٣ ساڵتان ماوە هەیە سکاڵا لە کاڵایەک بکەن ئەگەر بێتوو دەرکەوێ کە کاڵاکە هەر لەسەرەتاوە خەوشی بووە.

فــرۆشــیـار دەبــێ لە بارەی گەرەنتییەکەوە زانیاری بدا
فرۆشــیار دەبـێ زانیــاری نووسراوتان پێـبـدا کە گەرەنتییەکە بە چ مانایە. گەرەنتییەکە ئەگەر لە لایەن کەسێکی دیکەوشەوە، بۆ نموونە لە لایەن بەرهەمهێنەرەوە درابێ هەر بایەخی هەیە.

مافەکانی ئێوە کاتێ کاڵاکە بشکێ
ئەگەر کاڵاکەی ئێوە لە ماوەی گەرەنتییەکەدا بشکێ بۆتان هەیە داوا بکەن

  • کە کاڵاکە چاککرێتەوە
  • کە لە باتی ئەوە کاڵایەکی تر وەرگرن
  • کە داشکاندنی نرختان بۆ بکەن
  • کە کڕینەکە هەڵوەشێنرێتەوە
  • کە قەرەبوو وەرگرن


ئێوە ناتوانن هەموو ئەم داخوازییانە پێکەوە داوا بکەن. ئاسایی ترین ڕێگا ئەوەیە کە کاڵاکە چاکبکرێتەوە یان کاڵایەکی دیکە وەرگرن. فرۆشیارەکە بۆی هەیە کاڵاکە چاک بکاتەوە ئەگەر بێتوو کاڵایەکی تازە زۆر گران بێ.

بۆ ئەوەی ئێوە مافی ئەوەتان هەبێ پارەکەتان وەرگرنەوە دەبێ هەڵەی کاڵاکە زۆر بنەڕەتی بێ. بۆ ئەوەی ئێوە مافی قەرەبووتان هەبێ دەبێ کاڵا خەوشدارەکە زێدە مەسرەفی بۆ ئێوە دروست کردبێ.

ئەو کاتانەی کە گەرەنتییەکە ناخوا

بۆ ئەوەی فرۆشیار مەجبوور نەبێ گەرەنتییەکە ئەنجامبدا دەبێ بیسەلمێنێ کە هەڵەکە هی ئەوەیە

  • کە لە پاش وەرگرتنی کاڵاکە رووداوێک قەوماوە
  • کە ئێوە خراپتان ئاگاداری لە کاڵاکە کردووە و بە شێوەیەکی نائاسایی بەکارتان هێناوە
  • کە ئێوە گوێتان نەداوەتە ئاگاداری لێـکردن و رێنوێنی یەکانی سێرڤیس
  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 6 juli 2015

Tipsa om sidan