مــوزایــەدە

بە هاوار راگەیاندنی نرخی شتەکان لە کاتی موزایەدە ئەوەندەش پڕ ماجەرا نییە کە مرۆڤ پێی وایە. بەڵام وا باشە مرۆڤ بزانێ مافەکان و ئەرکەکانی چین لە پێش ئەوەدا کە پێشنیاری نرخێک بکا.

لە کاتی موزایەدە کە پێشنیاری نرخێک دەکەن یاسای کڕین بۆ بـەرخــۆران [بەکارهێنەران] ئێوە دەپارێزێ بەڵام مافی پەشیمانبوونەوەتان نییە.

بۆ موزایەدەی ئینتەرنێتیش یاسای کڕین لە دوورەوە و کڕینی لەبەر ماڵێ خۆتان ئیعتیباری هەیە. کاتێ ئێوە لە موزایەدەی ئیـنـتەرنـێتـی شتێک لە کۆمپانیایەک دەکڕن هەر هەمان ڕێساکان لە ئارادان کە لە کاتی کڕینی شتی تر لە ئینتەرنێت لە ئارادان. واتە ئێوە مافی پەشیمانبوونەوەتان هەیە و ١٤ رۆژتان ماوە هەیە لە کڕینەکە پاشەگەز بنەوە.

كاڵای دەستی دوو لەو دۆخەدا کە هەیە دەفرۆشرێ

دەبێ حسابی ئەوە بکەن کە کاڵای دەستی دوو کەموکۆڕییان هەیە. لە موزایەدەکان هەموو کاڵایەکی دەستی دوو لەو دۆخەدا کە هەیە دەفرۆشرێن. واتە ئێوە بۆتان نییە لە پاش کڕینەکە گازندە بکەن لەو هەڵانە کە دەبوو خۆتان بیانبینن. بەڵام ئەگەر لە دۆخێکی خراپتردابێ لەوەی کە دەبوو ببێ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو نرخەی ڕاگەیەنرا، دەکرێ وەکوو هەڵەی کاڵا حساب بکرێ.

کاڵای تازە دەبــێ بێ کەموکووڕی بن

دەبێ مرۆڤ بتوانێ متمانە بکا کاتێ مەزادخانە دەڵێ کاڵاکە تازەیە. ئەگەر کاڵایەکی نوێ کەموکووڕییەکی هەبێ دەبـێ مـەزادخـانەکە ئەمە ڕاگەیەنێت.

ئێوە بۆتان هەیە سكاڵای کاڵا پێشکەشکەن ئەگەر هـەڵـەی تێدابێ

مرۆڤ دەبێ بتوانێ چاوەڕوانی دۆخێکی تایبەتی بێ بۆ کاڵایەک بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی چەندە کۆنە و نرخەکەی چەندە. کاڵاکە بەو پێیە حسابی بۆ دەکرێ بە چ نرخێک بانگ کراوە نەک ئێوە چەندتان پێداوە. ئەگەر کاڵاکە وا نیە وەک ئێوە چاوەڕوان بوون دەتوانن شکایەت بەرنە لای مەزادخانەکە. پێوەندی بگرن لەگەل مەزادخانەکە و بۆیان باس بکەن کە ئێوە رازی نین لە کاڵاکە و بۆچ لاتان وایە کە هەڵەی هەی.

سکاڵا لە کاڵا بەرنە لای مەزادخانەکە یان لای فرۆشیارە راستەقینەکە

جاری وایە مەزادخانەکە نوێنەری کەسێکە، بۆ نموونە میراتی لەپاشبەجێماو یان تاکە کەسێک. ئەمە دەبێتە کڕین لە دەڵاڵ. بۆ حاڵەتی کڕین لە دەڵاڵ ئێوە دەتوانن هەڵبژێرن ئایا سکاڵاکە بەرنە لای مەزادخانەکە یان لای فرۆشیارە راستەقینەکە، واتە ئەو کەسەی فرۆشەکەی بە مەزادخانەکە ســپاردووە. ئەگەر کۆمپانیایەک مەزادخانەکەی هەڵبژاردبێ بۆ کاروباری فرۆشەکە، دەبێ ئێوە رووبکەنە کۆمپانیاکە.