بیمەی منالان
بیمەیەکی باشی منالان دەبێ بیان پارێزی لە نەخۆشی و روداو. منال و لاوان ئهغلهبهن بیمه كراون له رێگه‌ی قوتابخانه یان خزمه‌تگوزاریی منالانه‌وه. ئه‌م بیمه‌یه ته‌نها بۆ روداو ئعتباری هه‌یه و به‌زۆریی هه‌ر له ماوه‌ی خویندنی قوتابخانه‌دا. منال پێویستی به بیمه‌ی منالانی جیا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزه‌ری هه‌ردو نه‌خۆشی و روداوی هه‌بێ،
ئه‌وه له بیرت بێ
- ئه‌و بیمه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمونهوه یان قوتابخانه‌ی تایبه‌ت و باخجه‌ی منالانه‌وه ئیمزا ده‌كرێ به‌سی نهخۆسیهكان ناكات- هه‌ول بده بزانی له كۆمونهكهتدا چ ده‌خوا تا بیمه‌كان ته‌واو بكه‌ی.
- گرنگه بیمه‌ی منالان قه‌ره‌بوی كه‌متوانایی بكات چ له نه‌خۆشی چ له روداودا.
- هه‌مو نهخۆسیهكان قه‌ره‌بو ناكرێنه‌وه. بیمه‌ی منالان رێسای ریزپه‌ڕی هه‌یه بۆ نه‌خۆشی زگماك. جگه له‌وه‌ش نه‌خۆشی دیكه‌ش هه‌یه قهرهبوكردنیان سنورداره، وه‌كو نه‌خۆشیه رهوانیهكان.
- بیمه‌كه ته‌نیا بۆ ئه‌و نه‌خۆشی وزیانانه ده‌خوا كه پاش ئیمزاكردنی بیمه‌كه رویان داوه.
- باش مه‌رجه‌كان بخوینه‌وه- په‌یوه‌ندی به شركه‌تی بیمه‌وه بكه ئه‌گه‌ر شتێك حالی نه‌بوی.
- ده‌توانی بیمه‌كانی منالان به‌راورد له‌گه‌ل یه‌ك بكه‌ی له سایتی مهسرهفكاراندا.
(لینكه‌كه دهتگهیهنێ بۆ لاپه‌ره‌یه‌ك به سوێدی)
به‌م جۆره بیمه ئیمزا ده‌كه‌ی
بیمه‌ی منالان ده‌توانی له رێگه‌ی سایتی هه‌ر شركهتیكی بیمه یان خزمه‌تگوزاریی كریارانهوه ایمزا بكه‌ی. بژاره‌یه‌ك ره‌نگه هه‌بیت بۆ بیمه‌كردنی منال له رێگه‌ی بیمه‌ی به‌كۆمه‌ڵ. كاتێ داوای بیمه‌یه‌كی فه‌ردی ده‌كه‌ی پێویسته به‌یاننامه‌ی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مناله‌كه پڕكهیتهوه. بیمه‌كه ته‌نیا بۆ ئه‌و نه‌خۆشی وزیانانه ده‌خوا كه پاش ئیمزاكردنی بیمه‌كه رویان داوه.
ئاوارته له نه‌خۆشیه‌كان
هه‌مو بیمه‌كانی منالان بۆ هه‌ندێك نه‌خۆشی تێیدا ئاوارته كراون و سنوریان بۆ دانراوه له بیمه فه‌ردیه‌كاندا ئه‌و نه‌خۆشیانه حسێب ده‌كرێن كه قهرهبوكردنیان تا مه‌رجی بیمه سنورداركراون. به‌شێك له شركهتهكان ده‌ڵین نه‌خۆشی زگماك ئیستسنان ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانیان پێش شه‌ش سالان ده‌ركه‌وتبن. بێجگه له نه‌خۆشی زگماك ئاساییه سنورداردن له مه‌ڕ نه‌خۆشیه رهوانیهكان و نه‌خۆشی ده‌مار وماسولكه.
گرهبهستی یه‌ك ساڵی
گرێبه‌ست ده‌رباره‌ی بیمه‌ی منالان سالێك بره‌وی هه‌یه. مافی خۆته به‌رده‌وام هه‌مان بیمه‌ت هه‌بێ، به‌لام شركهتهكهش مافی گۆڕینی مه‌رجه‌كانی خۆی هه‌یه. هه‌ڵبه‌ته پێویسته ئاگادارت به‌وه كه‌نه‌وه. ده‌توانی هه‌ندێك قه‌ره‌بو وه‌ربگری، وه‌كو قه‌ره‌بوی كه‌متوانایی، له چه‌ندین بیمه‌وه ئه‌گه‌ر بیمه‌ی مناڵ له رێگه‌ی قوتابخانه‌وه و بیمه‌یه‌كی فه‌ردیی منالانت هه‌بێ.
بڕی بیمه
ده‌توانی له نێوان چه‌ندین بڕی جیاوازی بیمه هه‌ڵبژێری و ئه‌و ده‌مه پاره‌ی زۆر جیاواز بده‌ی. بڕی بیمه‌كه ته‌ئسیری به‌سه‌ر قه‌ره‌بوی كهمتواناییهوه ده‌بێ كه بۆت هه‌یه وه‌ری بگری كاتی نه‌خۆشی یان زه‌ره‌ر له ئه‌نجامی روداوێكه‌وه.
چ له‌گه‌لیدا ده‌بێ؟
گرنگترین قه‌ره‌بو كه له بیمه‌ی منالدا هه‌یه
- كه‌متوانایی ده‌رمانییه ( كهمتواناییهكی وه‌زیفه‌ی جه‌سته‌یی یان ره‌وانی)
- كه‌متوانایی ئابوری( توانای به‌رده‌وامی كاركردن)
- قه‌ره‌بو له كاتی كۆمه‌كی چاودێری
- بره پاره‌ی یه‌كجاره له كاتی هه‌ندێ ته‌شخیسی جێی مه‌ترسی
- قه‌ره‌بوكردنی منالی گه‌وره له كاتی نه‌خۆشیدا
- قهرهبوكردن له كاتی مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌دا و خه‌رجیی چاودێری و ده‌رمان
زۆرتر بخوینه له‌سه‌ر بیمه‌ی مناڵ و به‌راوردیان بكه له‌گه‌ل یه‌كتری له سایتی
konsumenternas.se
(لینكه‌كه دهتگهیهنێ بۆ لاپه‌ره‌یه‌ك به سوێدی)
- Source
- Proofread 2 ئازار 2018