بـیمـــەی مــاڵ

ئێوە بۆیە ماڵەکەتان بیمە دەکەن تا ماڵەکە و شتەکانی خۆتان بپارێزن. ئەگەر ئێوە خاوەنی خانووەکە بن وا باشە کە بیمەی خانووی سەرقفڵانە یان بیمەی ڤیلاش لە بیمەی ماڵەکەتان زیاد کەن.

ئەمانەتان لەبـیربـێ:

  • بیمەی ماڵ پاراستنێکی بنەڕەتییە کە هەمووان پێویستیانە.
  • بیمەی ماڵ هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لەو ناونیشانە دەژین بەڵام زۆربەی جارەکان ئەو کەسە ناگرێتەوە کە لە لای ماڵەکە دەژی.
  • گرێبەستی بیمەی ماڵ بۆ یەک ساڵ بایەخی هەیە.
  • مەرجەکان بە وردی بخوێننەوە – ئەگەر شتێکی وای تێدابێ کە لێی تێنەگەن تەلەفۆن بکەن بۆ کۆمپانیای بیمە و پرسیاریان لێبکەن.
  • ئێوە دەتوانن لەم شوێنی وێبە Konsumenternas Försäkringsbyrås webbplats بیمەکانی ماڵ پێکەوە بەراورد بکەن.

 

بـیـمەی ماڵ لە چەندین بەش پێـکـدێ:

  • پاراستنی سامان
  • پاراستن لە سەفەردا
  • پاراستن بۆ کاتی بەرپرسیاری
  • پاراستنی یاسایی و
  • پاراستن لە دژی کەوتنە بەر پەلامار

پاراستنی سامان بۆ دزینی کەلوپەلی ئێوە یان ئەگەر لە ماڵەکەدا ئاگر بکەوێتەوە و کەلوپەلەکان خراپ بن قەرەبووتان دەداتێت.

پاراستن لە سەفەردا ئەگەر بێتوو نەخۆش بکەون یان تووشی رووداوێک بن قەرەبووتان دەداتێ. ئەم پاراستنە بە زۆری بۆ ماوەی ٤٥ تا ٦٠ رۆژ بەردەوام دەبێ.

پاراستن بۆ کاتی بەرپرسیاری کاتێکە ئێوە ئەرکداربن زەرەر و زیانێک ببژێرن و پاراستنی یاسایی دەرفەت دەدا بە ئێوە کە لە کاتی ناکۆکیدا بۆ هەندێک مەسرەفی دادگا قەرەبوو بکرێنەوە.

پاراستن لە دژی کەوتنە بەر پەلامار ئەگەر هاتوو تووشی لێدان و ئازار هاتن قەرەبووتان دەداتێ.

بیمەی ماڵ زۆربەی هەرەزۆری جارەکان هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ناویان لەسەر ئەم ئادرەسە تۆمار کراوە واتە پێکەوە دەژین. بەڵام بیمەکە زۆربەی زۆری جارەکان ئەو کەسە ناگرێتەوە کە لە لای خێزانەکە دەژی. ئەو کەسە دەبێ بیمەی خۆی هەبێ.

گرێبەستی یەک ساڵە

کاتێ مرۆڤ ماڵەکەی بیمە دەکا گریبەستێکی یەک ساڵە ئەنجامدەدا. ماوەی گرێبەستی بیمەی زۆربەی شتەکان یەک ساڵە. واتە مرۆڤ ناتوانێ لە ماوەی بیمەکەدا گرێبەستەکە هەڵوەشێنێتەوە لەبەر ئەوەی بۆ نموونە بیمەیەکی هەرزانتری پێ پێشنیار کراوە. بەڵام ماوەی گرێبەستەکە یەک ساڵە و لە رۆژی کۆتایی هاتنی ساڵەکە مرۆڤ دەتوانێت بیمەکەی بگۆڕێت. ئەگەر رۆژی کۆتایی گرێبەستەکە مرۆڤ واز لە بیمەکە نەهێنێ و نەیگۆڕێ، بیمەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ساڵیکی تر درێژ دەکرێتەوە.

ڕیــزپــەڕ و ســـنوورداربــوون

هەموو بیمەکان ڕیــزپـەڕیان هەیە و بە شێوەی جۆراوجۆر سنووردارن. بۆ ئەوەی بە وردی بزانن کە بیمەکەی ئێوە چۆنە پێویستە مەرجەکان بە باشی بخوێننەوە. بە پێی یاسای گرێبەستی بیمە ئێوە مافی ئەوەتان هەیە کورتەیەک لە گرنگترین زانیارییەکان و سنووردانانەکانتان پێبدرێ. ئەمە پێی دەگوترێ زانیاری پێش کڕین.

پاراستن لە بەرابەر ریسکی جۆراوجۆر allriskskydd بۆ زیانی بێ شانسیotursskador

کەسێک پاراستنی لەبەرابەر ریسکی جوراوجۆردا هەبێ بۆ کاتی رووداوی کوتوپــڕ و پێشبێنی نەکراو کە پێشیدەگوترێ زیانی بێشانسی قەرەبوو وەردەگرێ. هەندێک لە بیمەکان پاراستن لە بەرابەر ریسکی جۆراوجۆریان هەیە. ئەگەر نەبێ واباشە ئەمەش لە بیمەکە زیادکرێ.

قەرەبوو نەکردنەوە لە کاتی رووداو دا

بیمەی ماڵ قەرەبووکردنی رووداو و نەخۆشی تێدا نییە. (بێجگە لە زیانی کوتوپڕ یان نەخۆشی لە سەفەردا). بۆ ئەوەی مرۆڤ بۆ زیانلێکەوتن یان پێکانێکی بەردەوام قەرەبوو وەرگرێ پێویستە بیمەیەکی تایبەتی هەبێ واتە بیمەی رووداو.
Läs mer om hemförsäkringar på Konsumenternas Försäkringsbyrås webbplats 

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 6 juli 2015

Tipsa om sidan