نــرخ داشــکـانـدن

وشەی نـرخ داشــکاندن و وشەی تری هاومانا چاوەروانییەک پێکدێنن کە وا نرخەکان زۆر گونجاون. هەر بۆیەش پێویستە کۆمپانیاکان بە پارێزەوە ئەم وشانە بەکاربهێنن.

بۆ ئەوەی دووکانێک بۆی هەبێ باسی نرخ داشکاندن بکا بۆ ئەوەی مشتەری ڕاکێشێ پێویستە کۆمەڵێک پێشمەرج هاتبنە دی:

  • فرۆشتنەکە دەبێ ئەو کاڵا و خزمەتگوزارییانە بگرێتەوە کە لە ناو شتوومەکی ئاسایی دووکانەکەدا هەن.
  • نرخ داشکاندنەکە دەبێ بۆ ماوەیەکی سنووردار بێ.
  • نرخەکان دەبێ زۆر هەرزانتر بن لە نرخە ئاسایییەکانی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی دووکانەکە.

ئەگەر بە بڕوای ئێوە کۆمپانیایەک بە شێوەیەکی هەڵە لە نرخ داشکاندن کەڵکوەردەگرێ دەتوانن Konsumentverket بە راپۆرتێک ئاگادار کەن.

کاتێ ئێوە کاڵایەک بە نرخی داشکاو دەکڕن

زۆر جار لە دووکانەکان دەنووسرێ '' کاڵای نرخ داشکاو ناگۆڕدرێتەوە''، ئەمە بە ئاسانی تێگەیشتنێکی هەڵە پێکدێنێ. ئەگەر کاڵای نرخ داشکاو خەوشێکی تێدا بێت مرۆڤ بۆی هەیە سکاڵا پێشکەش کا، هەر وەکوو چۆن مرۆڤ مافی ئەوەی هەیە سکاڵا بکا لە بارەی کاڵایەکی شکاو و خەوشدار کە بە نرخی ئاسایی دەفرۆشرێ. بەڵام بە پێچەوانە دووکانەکە ئەو جۆرە کاڵایە ناگٶڕێتەوە.

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 6 juli 2015

Tipsa om sidan