موزایەدەی ئینتەرنێت

موزایەدەی ئینتەرنێتی جۆراوجۆر هەیە. ئایا ئێوەی کڕیار چ مافێکتان هەیە دەگەڕێتەوە بۆ جۆری موزایەدەکەوە و بۆئەوەی لە کێ دەکڕن. هەموو پێشنیارێک بۆ نرخ گرێدەرە واتە مرۆڤ دەبەستێتەوە بۆیە لە پێش ئەوەدا پێشنیاری نرخێک بکەن بزانن رێساکان چین.

ئەمانەتان لەبیربـێ:

  • کاتێ ئێوە لە شەخسێک لە ڕێگای موزایەدەی ئینتەرنێتەوە شتێک دەکڕن ئیتر ئێوە لەو پشتگیرییە کە بۆ بــەخــۆر یان کــڕیار هەیە بێبەش دەبن.
  • کاتێ ئێوە لە موزایەدەی ئینتەرنێت دا شتێک لە کۆمپانیایەک بکڕن ئیتر هەر هەمان رێسای کڕینی ئینتەرنێتی تر ئیعتیباری هەیە.

کاتێ ئێوە لە موزایەدەی ئینتەرنێتی کاڵایەک لە کۆمپانیایەک بکڕن هەر هەمان رێساکانی باقی کڕینی ئینتەرنێتی بایەخی هەیە. هەروەها ئێوە مافی پەشیمانبوونەوەتان هەیە و ١٤ رۆژتان ماوە هەیە کە لە کڕینەکە پەشیمانبنەوە. بەڵام ئەگەر بکرێ هەر لە شوێنی موزایەدەکە پێشنیاری نرخ بدرێ ئیتر مافی پەشیمانبوونەوە بایەخی نامێنێت.

هەر وەها ئێوە بۆتان هەیە ئەگەر کاڵایەک هەڵەی هەبێ سکاڵا بکەن. جاری وایە کۆمپانیایەکی موزایەدە کاڵایەک دەفرۆشی لەو دۆخەدا کە هەیە. بەڵام ئەگەر کاڵاکە بە لەبەرچاوگرتنی نرخی راگەیەنراو لە دۆخێکی خراپتردا بێ لەوەی ئێوە چاوەڕوان بوون دیسان ئەمە وەکوو هەڵەی کاڵا لەقەڵەم دەدرێ.

کـڕین لە تـاکـەکـەس

تاکەکەسیش بۆیان هەیە لە موزایەدەی ئینتەرنێتی کاڵا بفرۆشن. کاتێ ئێوە لە تاکەکەس شت دەکڕن ئیدی لەو پشتگیرییە کە بۆ کـڕیار هەیە بێبەش دەبن. ئەمە بەو مانایەیە کە ئێوە مافی پەشیمانبوونەوەتان نییە.

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 6 juli 2015

Tipsa om sidan