کــاڵا گــەیـــانــدن

کاڵا دەبێ لەو کاتەدا بگەیەندرێت کە کــڕیار و فـرۆشــیارلەسەری پێکهاتوون. ئەگەر لەسەرکاتی گەیشتنی کاڵاکە بڕیارێک نەدرابێ دەبێ لە ماوەیەکی گونجاو لە پاش گرێبەستەکە بگا. هەڵبەت فرۆشیار ئەرکدار نییە کە کاڵاکە بگەیەنێ لە پێش ئەوەدا کە کڕیار پارەکەی دابێ.

ئەگەر بێتوو کاڵاکە زۆر درەنگ بگا یان هەر نەگا کــڕیار دەتـوانێ

  • داوا بکا لە فرۆشیار کە کڕینە بە سەرئەنجام بگەیەنێ و کاڵاکە رەوانەکا، یان جاری وایە کڕینەکە هەڵوەشینێتەوە.

ئـەرکداریی کــڕیــار

کڕیار ئەرکدارە ئەو بڕە پارەیە بدا بە فرۆشیار کە لە گرێبەستەکەدا لەسەری پێکهاتوون.

ئەگەر کڕیار ئەرکەکانی خۆی بەجێنەهێنێ فرۆشیار بۆی هەیە کە

  • لە سەر کڕینەکە سوور بێ و داوای پارەکە بکا، یان جاری وایە کڕینەکە هەڵوەشێنیتەوە.

ئێوەی فرۆشیار مافی قەرەبووتان هەیە بۆ ئەو مەسرەفانەی کە هەتانبووە لە بەر درەنگ پارەدان.

ئەرکی فرۆشیار و کڕیار بۆ ئاگاداری لە کاڵا

ڕێسایەک هەیە لە یاسای کڕیندا سەبارەت بەوە کە هەر دوو لایەنەکە ئەرکی ئاگاداری لە کاڵایان لە ئەستۆیە کە پێی دەگوترێ vårdplikt. واتە ئەگەر کڕیارلە کاتی خۆیدا کاڵاکەی وەرنەگرت دەبێ فرۆشیار لە باتی کڕیار ئاگاداری لە کاڵاکە بکا. بە هەمان شێوە ئەگەر کڕیار کاڵاکەی پێگەیشت بەڵام لە بەر هەر هۆکارێک دەیەوێ بیگەڕێنێتەوە بۆ فرۆشیار. هەتا ئەمە پێکدێ دەبێ کڕیار ئاگاداری لە کاڵاکە بکا لە باتی فرۆشیار.

ئەگەر فرۆشیار و کڕیار نەتوانن پێکبێن

ئەگەر ئێوە و تاکە کەسەکەی تر نەتوانن پێکبێن دەتوانن بچنە دادگەی بەرایی. ئەگەر ناکۆکییەک لە دادگەی گشتی بڕیاری لەسەر بدرێ، دادگا مزەی واتە پارەی داخوازنامە وەردەگرێ و لەوانەشە ئێوە مەجبووربن مەسرەفی دادگایی کردنەکەش بدەن.
هەموو یاسای کڕین لە شوێنی وێبی پارلەماندا هەیە.

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 29 januari 2016

Tipsa om sidan