مــزەی کـــارت

کاتێک مرۆڤ بە کارتــی بـانـک یان بە کـارتـی کـرێــدیـت پارە دەدا کۆمپانیاکە بۆی نییە مزەیەک وەرگرێ لەبەر ئەوەی مرۆڤ بە کارت پارە دەدا.

کۆمپانیا ئیجازەی نییە مزە وەرگرێ لە کەسێک کە بە کاریـی بانک یان بە کارتی کرێـدیـت پارەدەدا، بۆ نموونە بە Visa-kort یان Mastercard . بۆ ئەوەی وەرگرتنی مزەیەکی کارگێـڕی واتە ئیداری یاسایی بێ دەبێ لە هەموو جۆرە شێوەیەکی پارەدان کە کۆمپانیا هەیەتی وەرگێرێ نەک تەنیا لە پارەدان بە کارت.

کۆمپانیا بۆی هەیە شێوەی پارەدان دیاریبکا

کۆمپانیا بۆی هەیە بڕیار بدا چ شێوە پارەدانێک بە ئیوەی مشتەری پێشکەش دەکا. بۆ نموونە کۆمپانیا بۆی هەیە بڕیار بدا کە تەنیـا بۆ بڕەپارەی زیاتر لە ٥٠ یان ١٠٠ کرۆن دەکرێ بە کارتی بانک یان بە کارتی کرێدیت بدرێت.

لە هەندێک حاڵەتدا کۆمپانیا بۆی هەیە مزەی کارت وەرگرێ

ئەگەر ئێوە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە لە کۆمپانیایەک شتێک بکڕن کە شت بە بــەرخـــۆرانــی سوێدی دەفرۆشێ بەڵام خۆی لە وڵاتێکی دیکەیە، زۆربەی جارەکان یاسای سوێدی بایەخـی هەیە. کۆمپانیایەک کە لە وڵاتێکی تر دەبێ لە هەندێک حاڵەتدا بۆی هەیە مزەی کارت وەرگرێ، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ یاسای ئەو وڵاتە.

کــڕینی بلیتی فرۆکە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە لە شوێنی وێبی کۆمپانیاکە

لە هەندێک حاڵەتدا کۆمپانیای فرۆکەوانی بۆی هەیە مزەی کارت وەرگرێ ئەگەر بتانەوێ کە کارت پارە بدەن. وەک بۆ نموونە Ryanair کە بڕیاریداوە لە یاسای ئیرلەندا کەڵکوەرگرێ چونکە نووسینگەی سەرەکی کۆمپانیاکە لە ئیرلەندا یە. لە ئیرلەندا مزەی کارت قەدەغە نیە و بۆیەش کۆمپانیاکە مافی وەرگرتنی ئەم مزەیەی هەیە هەگەر بە کارت پارە بدەن.

ئەگەر ئێوە بلیتی سەفەرەکە لە ڕێگای نووسینگەیەکی ئینتەرنێـتی یەوە بکڕن کە بۆ مشتەرییە سوێدییەکانە یاسای سوێدی بایەخی هەیە و مزەی کارت رێگاپێدراو نیە.

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 6 juli 2015

Tipsa om sidan