بـیــمـەی ئـوتـومـبـیـل

ئەو کەسەی ئوتومبیلێکی هەبێ کە هەڵینەپەساردبێ واتە بەکاری بهێنێ دەبێ بە پێی یاسا بیمەیەکی ترافیکی

ئەمانەتان لـەبێـربـــێ:

ئەگەر بێتوو ئێوە ئوتومبیلەکەتان بیمەی ترافیکی نەکەن داوای مزەیەک واتە بڕەپارەیەکتان لێدەکرێ بە ناوی trafikförsäkringsavgift لە لایەن Trafikförsäkringsföreningen. مزەی واتە پارەی ئەو رۆژانەی ئوتومبیلەکە بیمە نەکراوە دەکاتە رۆژانە ١٠٠ کرۆن.

کـامـە بیـمـەی ئوتومبیل بۆ ئێوە گونجاوە؟

نزیکەی هەموو ئوتومبیلە تازەکان گەرەنتییەکی سێ ساڵەی زیانکەوتن لە لاشەی سەیارەیان هەیە واتە vagnskadegaranti، لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا نیوە بیمە واتە halvförsäkring کافییە. بەڵام سەرنج بدەن کە ئەو ئوتومبیلانەی راستەوخۆ هاوردە کرابن گەرەنتی زیانکەوتن لە لاشەی سەیارەیان لەگەڵ نیە.
کاتێ ماوەی گەرەنتی زیانکەوتن لە لاشەی سەیارە کۆتایی هات وا باشە سەیارەکە بیمەی تەواو بکەن واتە helförsäkring.
دووای چەند ساڵیک، بە پێی نرخی سەیارەکە دەتوانن بیر لەوە بکەنەوە کە ئوتومبیلەکەتان نیوە بیمە بکەن.

ئەگەر نرخی سەیارەکە زۆر کەم بێ دەتوانن بیر لەمە بکەنەوە کە تەنیا بیمەی ترافیکی trafikförsäkring هەڵبژێرن. لایەنی خراپ لێرەدا ئەمەیە کە ئیتر هیچ پاراستنێکی یاساییتان نامێنێ چونکە ئەم جۆرە پاراستنی یاسایی یە لەگەڵ نیوە بیمەدایە واتە halvförsäkring.
کۆمپــانـیـاکان بـەراورد بکەن
ئەمە کە بیمەکە چی دەگرێتەبەر لە لای کۆمپانیا کانی بیمە جیاوازە و لەوانەیە ساڵانە چەندین هەزار کرۆن جیاوازی بیمەکان هەبێ، بۆیە وا باشە نرخی کۆمپانیاکان بەراورد بکەن.

بـیــمــەی تــرافـیـک

بە پێی یاسا پێویستە ئوتومبیل بیمەی ترافیکی هەبێ. ئەم بیمەیە هەموو زیانێکی کەسی کە ئێوە بە سەیارەکەی خۆتان پێکتانهێنابێ قەرەبوو دەکاتەوە. هەر وەها زیانی ملک و ماڵی ئەو کەسانەش قەرەبوو دەکاتەوە کە ئێوە هۆکاری بووبن.

نـیــوە بـیــمـە

نـیــوەبـیـــمـە بریتییە لە بـیـمـەی تـرافیــک، دزی، سووتان، جامی سەیارە، مەکینەکە، فریاکەوتن کاتی خراپبوونی سەیارە و پاراستنی یاسایی. نیوە بیمە بیمـەی زیانکەوتن لە لاشەی ئوتومبیلی لەگەڵ نیە.

تــەواو بــیــــمــە

تــەواو بـیــمـە بریـتـییـە لە نیـوە بـیـمـە و هەروەها بیمەی زیانکەوتن لە لاشەی ئوتومبیل. بیمەی زیانکەوتن لە لاشەی ئوتومبیل ئەو زیانانە قەرەبوو دەکاتەوە کە بەر سەیارەکەی ئێوە کەوتبێ، لە کاتی رووداوی ترافیکیـدا، هەروەها رووداوی تر بۆ نموونە کاتێ دارێک بەسەر سەیارەکەی ئێوەدا بەربێتەوە. هەروەها کاتێک کەسێک لاک واتە بۆیەی سەیارەکەی ئێوە بـڕووشێـنـێ.

هەرگیـز ڕێگا مەدەن خاوەندایەتی ئوتومبیلەکە بە ناوی کەسێکی دیکەوە بــێ
هەرگیـز رێگا مەدەن کەسێکی تر، بۆ نموونە دایک یان باوک، وەکوو خاوەنی سەیارەکە ناوی تۆمار کرابێ و بیمەکە بە ناوی ئەوەوە بێ، هەر لەبەر ئەمە کە گوایا هەرزانترە. چونکە ئەگەر زیانێکتان بەرکەوتبێ لەوانەیە هیچ قەرەبووتان پێنەدرێ.

ئەگەر ئوتومبیلەکە بەکار نەهێنن

ئەگەر ئوتومبیلکەکەتان هەڵپەساردبێ واتە سەیارەکە بەکارنەهێنن و لە تۆماری ترافیکی جادەدا ئەمە تۆمار کرابێ، پێــویستیـتـان بە هیچ بیمەیەک نییە.

Läs mer om bilförsäkringar på Konsumenternas Försäkringsbyrås webbplats

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 14 juli 2015

Tipsa om sidan