یاسای کڕین

یاسادانانی بەکاربردن برەوی نییە کاتێک کە تۆ شتێک لە کەسێکی پریڤات ئەکڕیت یاخود ئەگەر خۆت کاڵایەک بە کەسانی تری پریڤات بفرۆشیت.

یاسای کڕین زۆرەملێی تێدانییە. ئەمە مانای ئەوەیە کە کڕیار و فرۆشیار ئەتوانن لەسەر مەرجی تر پێکبێن وەک لەوەی لە یاسادا نووسراوە.

تۆ مافی پەشیمان بوونەوەت نییە

کاتێک کە مامەڵەیەکی بازرگانی لەگەڵ کەسێکی پریڤاتدا ئەکەیت، ئەوا بۆ نموونە ناتوانیت پەشیمان بیتەوە وەک چۆن لای کۆمپانیایەک شت ئەکڕیت. بۆئەوەی تۆ بتوانیت لە کڕین لای کەسێکی پریڤات پەشیمان بیتەوە ئەبێت تۆو فرۆشیارەکە پێش کڕینەکە لەسەری ڕێککەوتبن.

هەڵە لە کاڵاکەدا

ڕێککەوتنەکەیە کە بە پلەی یەکەم یەکلایی ئەکاتەوە کە ئایا کاڵایەک هەڵەدارە. فرۆشیار ئەتوانێت کە بۆ نموونە خۆی له‌به‌رپرسیاریتی له‌ هه‌ڵه‌ دووربخاته‌وه‌ ‌ئەمه‌ ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر كاڵاكه‌ به‌كارهاتوو بیت.

  • کاڵاكه‌ هیشتام به‌ هه‌ڵه‌دار هه‌ژمار ئەكریت گه‌ر
  • كاڵاكە ئەوە نییە کە کڕیار گوتویەتی.
  • كاڵاكه لە دۆخێکی زۆر خراپتر دایە لەچاو ئەوەی پێتوابوو، بۆ نموونە لە ڕوانگەی نرخەکەیەوە.‌
  • فرۆشیارەکە بێدەنگی کردووە کە تۆ لەهەڵە گەورەکانی کە ئەو پێی ئەزانی ئاگادارت بکاتەوە

ڕاگەیاندن لەسەر کاڵای هەڵەدار بکە

کڕیار ئەبێت لە ماوەیەکی ماقووڵدا ڕاگەیاندن لەسەر کاڵا هەڵەدارەکە لای فرۆشیار بدات بەوەی کە پێیزانیوە، یان دەبوایە بە هەڵەکەی بزانیایە. ئەمە مانای ئەوەیە کە کڕیار بە فرۆشیار ڕائەگەیەنێت هەڵەکە چییەو بۆچی کاڵاکە هەڵەدارە. تۆ وەک کڕیار پاش دوو ساڵ مافی ڕاگەیاندن لە هەڵەت نەماوە.

گه‌ر هەڵە لە کاڵاکەدا هەیە، کڕیار ئەتوانێت

  • داوا لە فرۆشیار بکات هەڵەکە چارە بکات یاخود کاڵایەکی هاوبەهای بداتێ. لە کڕینی پریڤاتدا 
  • نائاساییە کە کاڵایەکی هاوبەها هەبێت بۆ بەدەست گەیاندن.
  • داوای نرخ داشکاندن بکە.
  • .کڕینەکە ڕەتکەرەوە

ئه‌گه‌رکڕیار نەتوانێت هەڵەکە چارە بکات یاخود کاڵایەکی تازە لە ماوەیەکی پەسەندکراودا  بەدەستبگەیەنێت ئەتوانیت داوای نرخداشکاندن بکەیت یاخود کە کڕینەکە ڕەتکرێتەوە(هەڵوەشێنرێتەوە). بۆ ئەوەی کە تۆ وەک کڕیار مافی ئەوەت هەبێت کە کڕینەکە ڕەتکەیتەوە ئەو مەرجەی هەیە کە هەڵەکە بۆ تۆ زۆر پڕمانا بێت.

وەک کڕیار ئەشکرێت کە مافی قەرەبووکردنەوە و خەرجیت هەبێت کە تۆ بەهۆی هەڵە لە کاڵاکەدا پێتوایە تووشت بووە.

گەیاندنی کاڵاکە

کاڵایەک ئەبێت لەو کاتە دیاریکراوەدا بەدەست بگەیەنرێت کە کڕیار و فرۆشیار لەسەری ڕێککەوتوون. ئەگەر ئێوە کاتتان دیاری نەکردبێت بۆ بەدەست گەیشتنەکە ئەبێت  لەو کاتەوە کە ڕێککەوتنەکەتان کردووە لەماوەیەکی ماقووڵدا بەدەست بگەیەنرێت فرۆشیارهیچ ئەرکبار نییە کە کاڵاکە ڕادەست بکات پێش ئەوەی کە کڕیار پارەکەی دابێت..  

ئه‌گه‌ر کاڵاکە درەنگ بەدەست گەێندرا یان هەر هیچ، ئەوا کڕیار ئەتوانێت

  • داوابکات کە فرۆشیار کڕینەکە بە ئەنجامی تەواو بگەیەنێت، یان جاروبار کڕینەکە هەڵوەشێنێتەوە.

وەک کڕیار ئەشتوانیت جاروبار مافی قەرەبوو و خەرجیت بکەوێت کە بەهۆکاری دواکەوتن پێت گەیشتووە.

ئەرکەکانی کڕیار

کڕیارئەرکبارە کە پارەی ئەوە بدات کە کڕیار و فرۆشیار دروست لە پەیمانەکەیاندا  لەسەری ڕێککەوتوون.

ئه‌گه‌ر کڕیار ئەرکەکانی خۆی پڕنەکاتەوە ئەوا فرۆشیار مافی ئەوەی هەیە کە

  • پێداگر بێت لەسەر کڕینەکە و داوای پارەدان بکات، یاخود جاروبار کڕینەکە هەڵوەشێنێتەوە.

وەک فرۆشیار ئەکرێت مافی قەرەبوی دروستت هەبێت بۆ ئەو پارەدانانە کە درەنگ کەوتووە.

ئەرکی ئاگالێبوون لەسەر فرۆشیار و کڕیار  

لە یاسای کڕین دا بڕیارێک هەیە کە هەردوو لایەنەکە ئەرکی ئاگالێبوونیان هەیە. ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەگەر کاڵایەک لە کاتیخۆیدا لەلایەن کڕیارەوە نەهێنرێت ئەوا ئەبێت کە فرۆشیار ئاگای لە کاڵاکە بێت بۆ کڕیار. هەمان شت کاری پێئەکرێت ئەگەرکڕیارەکە کاڵاکەی وەرگرت، بەڵام لەبەر هەر هۆکارێ بێت بەتەمایە بۆ فرۆشیاری بگەڕێنێتەوە. تا ئەمە دێتەپێش ئەبێت کڕیار بۆ فرۆشیارئاگای لە کاڵاکە بێت .

ئەگەر فرۆشیار و کڕیار ڕێنەکەون

تۆ ئەتوانیت ڕوو لە دادگای بەرایی بکەیت ئەگەر تۆ و کەسانی پریڤاتی تر ڕێکنەکەون. ئەگەر ناکۆکییەک لە دادگا گشتییەکاندا یەکلایی بکرێتەوە ئەوا دادگا مزی داوانامە وەرئەگرێت و تۆ لەوانەیە خەرجی دادبینییەکە بدەیت.

هەموو یاسای کڕین لە ماڵپەڕی پەرلەمان دا بۆ خوێندنەوە هەیە

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 6 juli 2015

Tipsa om sidan