زێــــدە بـێــمــە

کاتی ئێوە کاڵایەک وەکوو تەلەڤیزیۆن یان کۆمپیوتەر جاری وایە فرۆشیارەکە لێتان دەپرسێ ئایا دەخوازن زێدە بیمەیەک ئیمزاکەن بۆ بیمەکردنی کاڵاکەتان. ئەگەر بپرسن بزانن ئێستا تا چ ڕادەیەک پارێزراون دەتوانن هەڵیسەنگێنن بزانن ئەم بیمە تازەیەتان بۆ کاڵاکە پێویستە یان نا.

ئەمەتان لەبیـربـێ:

  • زێدە بیمە بۆبەرهەمێک ئێوە دەپارێزێ ئەگەر هاتوو بەرهەمەکە شکا.
  • ئێوە لە ڕێگای یاسای کڕین بۆ بـەرخــۆر واتە موستەهلیک، گەرەنتی بەرهەمەکە خۆی و بیمەی ماڵەکەتان تا رادەیەکی باش پارێزراون. یاسای کڕین بۆ بـەرخــۆران ئێوە دەپارێزێ ئێوە بۆتان هەیە هەتا ماوەی سێ ساڵ سکاڵا بکەن لە هەڵەی کاڵایەک. ئەم کارە دەتوانن بکەن لە ڕێگای پێوەندی لەگەڵ فرۆشیار و پێی رابگەیەنن کە لە کاڵاکە رازی نین. باسی ئەوە بکەن بۆ رازی نین. فرۆشیار ئەرکدارە هەڵەکە راست کاتەوە.

مەرجەکانــی گــەرەنــتــی ئەگەر هەبێ زۆربەی جار تەلەڤیزیۆن، کۆمپیوتەر و بەرهەمی لەم بابەتانە کە دەفرۆشن گەرەنتی یەک یان دوو ساڵی لەگەڵە. بەڵام گەرەنتییەکە ناخوا ئەگەر فرۆشیار بتوانێ بیسەلمێنێ کە هەڵەکە لە ئاکامی رووداوێکە پەیدا بووە یان کە بەهەمە بە شێوەیەکی هەڵە رەفتاری لەگەڵ کراوە.

پاراستن لە ڕێگای بیمەی ماڵ بڕوانە بزانە ئایا لەگەڵ بیمەی ماڵ زێدە بیمەیەکتان هەیە. ئەم جۆرە زێدە بیمانە پێیان دەگوترێ allriskförsäkring یان otursförsäkring . جیاوازی لە نێوان زێدەبیمەکەی ماڵ و زێدەبیمەکەی فرۆشیارەکە ئەو شتەیە کە پێی دوگوترێ خۆریـــسک واتە självrisk. ئەمە یانی ئەگەر شتێک روویدا بەشێک لە مەسرەفی زیانەکە خۆت دەبێ بیدەی. هەروەها کەمکردنەوەی قەرەبوو بە پێی تەمەنی بەرهەمەکە لە ئارادایە. ئەم کەمکردنەوەی قەرەبووە جیاوازە. هەتا بەرهەمەکە کۆنتر بێ رادەی قەرەبووش کەمتر دەبیتەوە.

مەرجــەکــان بە وردی بـخـوێـنــنــەوە مەرجەکان بە وردی بخوێننەوە چونکە جاری وایە بیمە زیانەکەی ئێوە ناداتەوە، بۆ نموونە ئەگەر کاڵاکەت لێ ونبێ. ئەو زیدە بیمەیەی کە لە بیمەی ماڵەکەدایە زۆربەی کەلوپەلی ناوماڵ دەگرێتەوە نە تەنیا تەلەڤیزیۆن و کۆمپیوتەر.

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 6 juli 2015

Tipsa om sidan