ـاســای مـەرجـەکـانی گـرێـبـەست

لە یـاســای مـەرجـەکانی گـرێـبـەستدا باسی ئەوە دەکرێ کاتێک کۆمپانیایەک لەگەڵ ئێـوەی بـەرخــۆر و کــڕیار گرێبەستێک پێكدێنێ چ رێسا و یاسا ئیعتیباری هەیە.

ئەو مەرجە ستانداردانەی کۆمپانیایەک پێشکەشی ئێوەی دەکا دەبێ هۆدار و مەعقوول بن. کە مەرجەکان دەبێ هۆدار و مەعقوول بن یانی دەبێ لە یاساکان و ڕێساکان پێڕەوی بکا و نابێ بە قازانجی کۆمپانیا و بە زیانی ئێوە بێ.

یاسا دەیگرێتەوە

یاسا هەموو ئەو مەرجە ستانداردانە دەگرێتەوە کە کۆمپانیا بەکاریان دەهێنێ کاتێک کاڵایەک، خزمەتگوزارییەک یان شتی بە کەڵکی تر وەکوو بۆ نموونە کارەبا بە ئێوە پێشنیار دەکا.

یـاسـا نایـگـرێتەوە

ئەگەر ئێوە و کۆمپانیا پێکەوە لە بارەی مەرجەکانی گرێبەستەکەوە بڕیار بدەن، واتە ئەگەر ئێوە خۆتان دەرفەتی ئەوەتان هەبووبێ کاریگەریتان لەسەر مەرجەکان هەبێ، ئیتر یاسا ئەمە ناگرێتەوە. لەم حاڵەتەدا مەرجەکان ئیدی مەرجە ستانداردەکان نین.

مـەرجـەکانی گـرێـبـەست دەکرێ بێهـۆ و نامەعقوول بن

  • مەرجەکان مافێکی خراپتر لەو مافانەی کە بۆ نموونە لە یاسای کڕین بۆ بـەرخۆر و بەکارهێنەران و یاسای خزمەتگوزاری بۆ بـەرخۆر و بەکارهێنەراندا هەیە دەدەن بە ئێوە.
  • لە مەرجەکاندا مافەکانی کۆمپانیا و مافەکانی ئێوە هاوسەنگ نین. بۆ نموونە ناهاوسەنگییەک ئەوەیە کە کۆمپانیا بۆی هەیە گرێبەستەکە هەڵوەشێنێتەوە بەلام ئێوە بۆتان نییە.
  • مەرجەکان سەرلیتێکدەر و ناراستن یان بە روونی نەنووسراون و لە ئاکامدا ئێوە لە مافەکان و ئەرکەکانی خۆتان تێناگەن.

کاتێ بازرگانەکە بە پێی یاسا نەجوولێتەوە

ئێوە دەتوانن راپۆرتێک سەبارەت بە بێهۆدەبوون و نامەعـقوولبوونی مەرجەکانی گرێبەستەکە بدەن بە Konsumentverket . راپۆرتەکە لە سەر فۆرمی راپۆرت بنووسن.

هەموو یاساکە لە وێبی پارلەماندا هەیە بۆ خوێندنەوە

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 6 juli 2015

Tipsa om sidan