دره‌نگ كاڵاگهیاندن
ئه‌كه‌ر كاڵایهكت راسپاردبو و كۆمپانیه‌كه له كاتی خۆیدا نهیگهیاند ئه‌وه پێی ده‌لێن خایاندن. ئەگەر لەسەر شتی تر رێکنەکەوتبون شیرکەتەکە کالایەکی راسپیردراو دەگەیێنی تا ٣٠ رۆژ پاش بەستنی گرێبەستەکە.
ئەگەر کالاکەت لە کاتی خۆیدا وەرنەگرت:
- پارەدانی ناوەکی رابگرە
- داوا بکە شیرکەتەکە کڕینەکە جێبەجێ بکات
- کڕینەکە هەلوەشێنە ئەگەر درەنگخستنەکەی مانایەکی زۆر گرنگی بۆت هەیە
- داوای قەرەبونی زیانی ئەو خەرجیانە بکە کە بەسەرت کەوتون بە هۆی درەنخستنەکە
پارەدانی ناوەکی رابگرە
بە پێی یاسای کرینی مەسرەفکار هەقت هەیە پارەدانی ناوەکی رابگری وەک دلنیایی لەوەی شیرکەتەک کالاکەت دەگەیێنێ. لە بیرت نەچی شیرکەتەکە بە نوسین ئاگادار کەیتەوە کە پارەدانە ناوەکیەکەت راگرتوە. ئەگەر کالاکەت بە کریدیت کریبو، بۆ نمونە بە فاتورا یان بە قست، هەمان هەقت دەبێ لە راگرتنی پارەدانی ناوەکیەکە بەرامبەر بدەری کریدیتەکە. لەم حالەدا دەبێ هەردو شیرکەتەکە و بدەری کریدیتەکە ئاگادار بکرێنەوە.
داوا بکە شیرکەتەکە کڕینەکە جێبەجێ بکات
هەقت هەیە داوا بکەی شیرکەتەک بەشی خۆی لە گرێبەستەکە رابگرێ و کالاکەت بگەیێنێ. ئەگەر کالاکە درەنگ خرا پێویستە پەیوەندی فکەیە شیرکەتەکەوە و شکایەت لە درەنگخستنەکە بکەی. لە بیرت نەچی بە نوسین پەیوەندی بکەی، تکایا بە ئیمێل. هەمان کات وەختیکی ئیزافی فدە شیرکەتەکە ، واتا دوایین بەرواری گەیاندنی کالاکە بۆ تۆ. بزانە کە کاتی ئیزافی نابی زۆر کورت بێ، شیرکەتەکە دەبی سانشێکی گونجاوی بدەیتێ تا کالکە رەوانە بکات.
هەلوەشاندنی کرینەکە
ئه‌گه‌ر به شیركه‌ته‌كه كاتی ئیزافیت دا و كالاكه نه‌گه‌یشت ده‌توانی كرینهكه هه‌لبوه‌شێنیته‌وه
ئه‌گه‌ر درهنگخستنهكه زۆر گرنگ بو بۆت هه‌یه كرینهكه هه‌لبوه‌شێنیته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ختی ئیزافیت به شیركه‌ته‌كه نه‌دابو. ده‌كرێ ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌بێ كه تۆ پێش كرینهكه ئاگاداری شیركهتهكهت كردبێ كه به‌رواری گه‌یاندنه‌كه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ كرینهكهت.
هه‌ندێ جار ره‌نگه ئاشكرا بێ كه دره‌نگخستن مانایه‌كی گرنگ ده‌به‌خشێ بێ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ڕ وی ئاگاداریت دابێ، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر كراسی زه‌ماوه‌ندت راسپاردبو.
تۆله‌ی زیان
ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فی زیادت به‌سه‌ر هات به هۆی درهنگخستنهكه ده‌توانی داوای قهرهبونی زیان بكه‌ی بۆی. به پێی یاسا ده‌توانی قهرهبون وه‌ربگری بابه‌تی خه‌رجیه واقیعیه‌كان، هه‌قی قه‌ره‌بویی ئه‌و كاتهشت هه‌یه كه چاورێ كردبوی. ده‌بی هه‌م بسه‌لمێنی كه كام خه‌رجیت به‌سه‌ر كه‌وتوه به پسوله بۆ نمونه. ده‌بێ نیشان بده‌ی كام خه‌رجیت به‌سه‌ر كه‌وتوه به یارمه‌تی بۆ نمونه پسوله.
زیتر ده‌رباره‌ی یاسای كرینی مه‌سره‌فكار
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل شیركه‌ته‌كه رێكنهكهوتی
ئه‌گه‌ر تۆ ر شیركه‌ته‌كه نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتنێك ده‌توانی راپۆرت بكه‌ی بۆ كۆمیته‌ی سكالای كریار تا له كێشه‌كه بكۆلێته‌وه.
زێتر له مه‌ڕ جۆنیه‌تی راپۆرت نوسین له سایتی ARN دا.
(لینكه‌كه دهتگهیهنێ بۆ لاپه‌ره‌یه‌ك به سوێدی)
- Source
- Proofread 2 ئازار 2018