پسولە

کاتێ کڕین دەکەی لە فرۆشگەدا بۆت هەیە داوای پسولە بکەی. لە تۆری ئنتەرنێتدا کڕین بکەی مافی خۆتە بەڵگەیەک وەردبگری بۆ دلنیایی لە راسپاردنەکەت. لە بیرت نەچێ بەڵگەی هەرچیت کڕیوە و چەنێکت کڕیوە لای خۆت بپارێزی.

پسولە لە کاتی سکالاکاندا

پسولە بەڵگەیە لەسەر چت کریبێ ،لە کویدا و کەنگی و بە چەنی. باشە پسولەکە بپارێزی لە تەواوی ماوەی سکالاکەدا. هەیشە سێ سال مافی سکالای کڕیارت هەیە کاتی کڕینی کالا و خزمەت.

بۆ ئەو خزمەتانەی بۆ زەوی، ساختمان یان هەر مولکێکی سەقامگیر ئەنجام دەدرێن  مافی دە سالی سکالات هەیە. ئەگەر بۆ نمونە حەمامەکەت نوی کردەوە  دە ساڵت دەبێ بۆ سکالای هەر هەلەیەک لە نویسازیەکە. ئەگەر خاوەنی خانویەکی باشە هەمو ئەوە پسولانەی پەیوەندیان بە خانوەکەوە هەیە   لای خۆت هەڵبگری تا لێیدا مابی.

ئەگەر گارانتیت وەرگرتبو کە ماوەکەی لە ماوەی سکالای کریارەکە درێژتر بو دەبی گارانتیەکە بپارێزی تا چەنێک ییعتباری نابێ.

چ لە پسولەکەدا نوسراوە؟

لەوانەی پسولەکە لییدا نوسراوە زانیاری لەسەر بەروار، نرخ، ناوی شتەکە و جەند دانەن. ناوی شیرکەتەکە ، ژمارەی رێکخستنی باجەکەی و ناونیشانی.

زانیاریی تەواو لەسەر ئەو ئاگاییانەی کە لە پسولەی کڕیندا هەیە لە رێساکانی بەرێوەربەریی باج لەمەڕ مەرج لە توماری کاسادا پەیدایان دەکەی.

زۆرتر لەسەر مەرجی بەرێوەبەریی باج بۆ توماری کاسادا بخوینەوە

(لینكه‌كه‌ ده‌تگه‌یه‌نێ بۆ لاپه‌ره‌یه‌ك به‌ سوێدی)

ئەگەر پسولەت نەبو

هیچ یاسایەک نیە بڵێ دەبێ پسولەت هەبێ تاکو سکالای کریار بکەی، دەکرێ بۆ نمونە خولاسەی کۆنتۆ وەک بەڵگەی بەکاربهێنی. کافیە بسەلمێنی کە کرینەکەت کردوە، لای کێ و بە چ نرخێک. یەک کڕین زیاترت کردبێ لە هەمان وەقت ، ئەکید نیە کام کالای جیوازت لە راستیدا کریوە. لەو حالەتەدا پێویستە پسولەت پێ بێ.

کرین لە فرۆشگەدا

کاتێ شتێک لە فرۆشگەیەکدا دەکڕی فرۆشییارەکە دەبێ پسولەت عەرز بکات. دەتوانی پسولەکە بە شێوەی کاغەز وەربگری یان وەک پسولەی ئەلکترۆنی، بۆ نمونە لە رێی مسکۆل یان ئێمێلەوە.

کرین لە دورەوە

کاتێ گریبەستێک لە دوورەوە ئیمزا دەکەی ، بۆ نمونە بە تلفون یان لە ئنتەرنێت، شیرکەتەکە ناچار نیە پسولەت بداتێ.  بەڵام تۆ مافی چەختکردنی گریبەستەکەت هەیە کاتی کالایەکە دەگەیەنرێ یان خزمەتەکە بەست بە ئەنجام دران دەکا. لە جەختەکەدا دەنوسرێ کرینەکە چیە و بە چەند بوە. دەوجا جەختەکە- پێکرا لەگەل بۆ نمونە کارتی میژینە، خولاسەیەکی کۆنتۆکەت یان پوختەیەک لە بانکی ئینتەرنیتیتەوە- دەخوا وەکو بەڵگەی کڕینەکەت.

Hjälpte artikeln dig?