هــەڵـبــژزاردنـــی دوکۆری ددان، ددانپزیشک

ئەگەر پێویستیتان بە دوکتۆری ددان هەبێ لەوانەیە زەحمەت بێ مرۆڤ بزانی کامەیان هەڵبژێرێ. یان چەندی تێدەچێ. چارەسەری جیاواز نرخی جیاوازی هەیە.

لە سوێد هەڵبژاردنی دوکتۆری ددان و پەرستاری خاوێنکردنەوەی ددان سەربەستە. ئێوە دەتوانن یان بەشی گشتی ددان هەلبژێرن folktandvården یان ددانپزیشکێکی کەرتی تایبەتprivat tandläkare . نزیکەی هەموو منداڵان و گەنجان چاودێریی ددانیان لە لای بەشی گشتییە.

زانیاری وەرگرن بزانن چارەسەرییەکە چەندی تێدەچێ

بە پێچەوانەی چاودێریی نەخۆشی بەشی زۆری مەسرەفەکە دەبێ خۆتان بیدەن. هەربۆیە باشە بپرسن بزانن چەندی تێدەچێ. لە پێش سەردانەکەدا پرسیار بکەن بۆ ئەوەی بزانن تەقریبەن مەسرەفەکەی چەند دەبێ. هەمیشە لە ژووری چاوەڕوانیش دەبی لیستەی نرخی ڵیبێ. هەندێک لە شوێنەکانی پێشوازی لە ئینتەرنێتیشدا لیستەی نرخیان هەیە. لە پێشوازییە جیاوازەکاندا نرخەکان دەکرێ جیاواز بن.

ئەگەر پێداویستیتان بە چاودێریی کوتوپــڕ هەبێ گرانترە

ئەگەر ئێوە یەکسەر پێویستیتان بە یارمەتی هەبێ، واتە چاودێریی کوتوپڕی ددان زۆربەی جارەکان ئەمە گرانترە لە سەردانێک کە کاتەکەی دیاریکرابێ. زۆربەی جارانیش تەنیا حاڵەتی زۆر کوتوپڕ فەحس دەکەن و چارەسەر دەکەن.
چارسەریی خۆڕایـی بۆ منداڵان و گەنجان
چوونی لای دوکتۆری ددان و پەرستاری پاککردنەوەی ددان بۆ منداڵان بە خۆڕایییە. هەتا تەمەنی ١٩ ساڵی ئەم چاودێرییە خۆڕاییە بەردەوامە. لە هەندێک ناوچە هەتا تەمەنێکی سەرتریش هەر بە خۆڕایییە. دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مرۆڤ لە کوێ بژی.

مـافـی وەرگــرتـنـەوەی پارە

ئەگەر لە وڵاتێکی دیکەی یەکێتی ئەورووپا، یان لە ئیسلاند، نۆرڤـێـژ یان لیختەنشتاین چارەسەری ددانت وەرگرتبێ بۆت هەیە کە گەڕایەوە سوێد لە سندووقی بیمە پارەکەت وەرگرییەوە. لەبەر ئەوەی لەو شوێنانە ڕێساکانی چاودێریی ئەوان وەکوو هی سوێدە، هەڵبەت بەو مەرجەی ئێوە لە سوێد مافی چاودێریی ددانتان هەبێ. دەبێ ئێوە خۆتان پارەکە بدەن و پاشان داوای پارەکە بکەنەوە. لە باقی وڵاتانی جیهان ئەم دەرفەتە نیە. لە شوێنەکانی تر دەبی هەموو نرخەکەی بدەن.

مافەکانی ئێـوە کاتێک پێویستیتان بە چاودێریی ددان بێ

لە vårdguiden 1177 دەتوانن زیاتر سەبارەت بە چاودێریی ددان و مافەکانی خۆتان بخـوێنـنـەوە. هەروەها دەتوانن بخوێننەوە بزانن ئەوەی پێی دەڵێن högkostnadskort چی دەگرێتە بەر. ئێوە دەتوانن نرخـەکان و پێشوازییەکانی دوکتوری ددان بەراورد بکەن. دەتوانن بخوێننەوە بزانن ئەگەر پارەتان نەبێ بچنــە لای دوکتۆری ددان دەبێ چی بکەن.

Hjälpte artikeln dig?