کــڕیـن لە تــاکــە کەس

یـاسای سەبارەت بە بـەرخـــۆران یان بەکارهێنەران بایەخی نیە لە کاتی کڕین لە نێوان تاکەکەسانـدا یان ئەشخاسدا. واتە مرۆڤ هەمان مافی نیە وەکوو کاتی کڕین لە کۆمپانیایەک.

  • لە پێش کڕیندا بە وردی سەیری کاڵاکە بکەن. ئێوە بۆتان نیە شکایەت بکەن لە هەبوونی ئەو هەڵانەی کە پاشان لە کاڵاکەدا دۆزیوتانەتەوە، ئەگەر فرۆشیار پێشنیاری فەحس کردنی پێتانکردبێ و ئێوە نەتانکردبێ.
  • بە سەرنجەوە ئەو شتانە یادداشت کەن کە لە گرێبەستەکەدا لەسەریان ڕێککەوتوون. لەبەر ئەوەی هیچ یاسایەکی ئیجباری لە ئارادا نیە گرنگە ئەو شتانە یادداشت کەن کە لەسەریان ڕێککەوتوون.
  • ئێوە ناتوانن پەشیمانبنەوە بە هەمان شێوەی کڕین لە کۆمپانیا.

کاتێ ئێوە شتێک لە شەخسێک دەکردن یاسای کڕین ئعتیباری هەیە. ئەمە ئیجباری نیە، واتە ئێوە و فرۆشیار دەتوانن بە پێی بڕیارنامەی تر غەیری ئەوانەی یاسا دەڵێ پێکبێن. بۆ نموونە فرۆشیار دەتوانێ خۆی رزگارکا لە بەرپرسایەتی هەڵەی کاڵاکە بۆ نموونە کاتێک کەسێک کاڵای دەستی دو دەفرۆشێ لەو دۆخەدا کە هەیە.

ئەگەر کاڵاکە وا نەبێ وەک ئێوە چاوڕوانیتان دەکرد

لە کاتی کاڵاکڕین لە تاکێک، لە شەخسێک خاڵی دەرچوون ئەوەیە کە ئەو شتەی ئێوە و فرۆشیار لەسەری پێکهاتوون هەر ئەوەیە کە دەخوا.
دیسانیش دەکرێ بگوترێ کاڵاکە هەڵەی تێدایە ئەگەر:

  • کاڵاکە وا نیە کە فرۆشیار گوتبووی
  • کاڵاکە لە دۆخێکی زۆر لەوە خراپتر دایە کە ئێوە بیرتان لێکردبۆوە، بۆ نموونە بە لەبەرچاوگرتنی نرخی کاڵاکە
  • فرۆشیارەکە بێدەنگ بووە لە ئاست ئەو هەڵە جیدییانەی کە فرۆشیار خۆی ئاگاداریان بووە

ئەگەر لە پاش کڕینی کاڵاکە تووشی گرفت بوون و ئێوە و فرۆشیار نەتانتوانی پێکبێن، دەتوانن پێوەندی بگرن بە دادگای بەراییەوە.

لەبیرتان بێ کە لەبارەی مافی پەشیمانبوونەوە رێکـکەون

کاتێک ئێوە لە ئینتەرنێت شتێک لە تاکێک دەکڕن، بۆ نموونە لە Blocket ئیدی ناتوانن پەشیمانبنەوە بە هەمان شێوەی کڕین لە کۆمپانیایەک. بۆ ئەوەی مافی پەشیمانبوونەوە بایەخی هەبێ دەبێ ئێوە و فرۆشیار لەم رووەوە پێکهاتبن لە پێش کڕینەدا.

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 6 juli 2015

Tipsa om sidan