ئه‌گه‌ر شیركه‌ته‌كه‌ نرخی هه‌ڵه‌ی دا

شیركه‌ت ئه‌ركیه‌تی زانیاری دروست و راست ورون له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ بدا جار هه‌یه‌ روده‌دا به‌رهه‌مه‌كه‌ ماركه‌ی هه‌له‌ی له‌سه‌ر ده‌بێ و تۆ له‌ بیرت نیه‌ به‌رهه‌میك به‌و نرخه‌ بكڕی.

نرخی ههڵه له فرۆشگهدا

ناتوانی داوای كالاكه‌ بكه‌ی به‌و نرخه‌ی له‌ ره‌فه‌كه‌دا نوسراوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی گرێبه‌ستت كردوه‌ له‌گه‌ل دوكانداره‌كه‌ له تەنیشت كاساكه‌دا. ده‌توانی كڕینه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ی ئه‌گه‌ر بینیت نرخه‌كه‌ راست نیه‌.

نرخی ههڵه له راگهیاندندا

ناكرێ داوای شتێك بكه‌ی به‌و نرخه‌ی له‌ راگه‌یاندنێكدا نوسرا بێ. زانیاریی نوسراو له‌ راگه‌یاندا له‌سه‌ر نرخێك شیركه‌ت پێبه‌ند نیه‌ پێی.

به‌لام هه‌ندێ جار قه‌ره‌بو ده‌كرێی له‌و مه‌سره‌فه‌ی به‌سه‌رت كه‌وتوه‌ به‌ هۆی راگه‌یاندنی هه‌ڵه‌وه‌، وه‌كو سه‌فه‌رێكی ناپێویست بۆ فرۆشگه‌كه‌.

نرخی ههڵه له سایتی فرۆشگهكهدا

ئه‌گه‌‌ر كالایه‌كت كڕی له‌ فرۆشگه‌یه‌كی ئینته‌رنێتیدا و جه‌خت له‌سه‌ر كرینه‌كه‌ كرا، دەتوانی داوای مافی خۆت بکەی لە کرینی شمەکەکە بە نرخی راگەینراو، بەلام تا ئەو کاتەی دیارە نیە کە نرخەکە هەڵەیە و تۆش کرینت بەناو “ باوەری خراپ” ەوە کردبێت.     فرۆشگه‌ی ئنته‌رنێتی پابه‌ند نیه‌ به‌ راسپاردنێك ئه‌گه‌ر وا تێگه‌یشتبوی یان ده‌بوایه‌ وا تێگه‌یشتبای كه‌ نرخه‌كه‌ نزمه‌.

ئه‌گه‌ر تۆ و فرۆشگه‌كه‌ له‌ هه‌ڵه‌بونی نرخه‌كه‌ رێكنه‌كه‌وتن ده‌توانی رو بكه‌یته‌ كۆمیته‌ی سكالای كرین، بۆ كۆلینه‌وه‌ له‌ ناكۆكیه‌كه‌.

زیاتر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی راپۆرتكردن له‌ سایتی ARN.

(لینكه‌كه‌ ده‌تگه‌یه‌نێ بۆ لاپه‌ره‌یه‌ك به‌ سوێدی)

راپۆرتدان لهسهر زانیاریی ههڵهی نرخ  

به‌رێوه‌به‌ریی مه‌سره‌فكاران ئه‌ركیه‌تی كۆنترۆل بكات كه‌ شیركه‌ته‌كان زانیاریی دروست و رۆنیان له‌مه‌ڕ نرخه‌وه‌ دانابن. ئه‌گه‌ر شیركه‌تێك زانیارری هه‌له‌ی ده‌رباره‌ی نرخ دابو ، ده‌توانی راپۆرتی له‌سه‌ر بده‌ی له‌ به‌رێوه‌به‌ریی مه‌سره‌فكان.


رۆرتر ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی راپۆرتدان له‌ سایتی به‌رێوه‌به‌ریی مه‌سره‌فكاراندا

(لینكه‌كه‌ ده‌تگه‌یه‌نێ بۆ لاپه‌ره‌یه‌ك به‌ سوێدی)

Hjälpte artikeln dig?