ئەگەر ئێـوە پارەی کارەبا نەدەن

ئەگەر ئێوە پارەی کارەبا نەدەن ریسکی ئەوە هەیە کارەباکەتان لێـبـبڕن.

ئەمەتان لەبیـربـێ:

  • لە پێش ئەوەدا کارەباکە ببــڕن داواتان لێدەکرێ پارەکە بدەن.
  • ئەگەر بۆ باری ئابووری خۆتان پێویستیتان بە یارمەتی هەبێ دەتوانن لە کۆمۆنەکەی خۆتان بچنە لای بەشی ئامۆژگاری سەبارەت بە بوودجە و قەرز.

ئەگەر پارەی کارەباکە نەدەن لە پێش هەموو شتێکدا پارەیەکی زیاترتان دەکەوێتە ئەستۆ، لەبەر ئەوەی لەوانەیە مەسرەفێ تریشی لێزیاد بێ وەکوو مزەی نامەی بیرخستنەوە påminnelseavgift ، سوودی درەنگدانی پارە dröjsmålsränta و داواکاریی نووسینگەی لێستـاندنەوەی قەرز inkassokrav . زۆر بە دەگمەن کار دەگاتە جێگەیەک کە ئیتر کارەباکە بـبـڕن.

بەڵام ئەگەر درەنگ پارەدانەکەی ئێوە وەکوو پێشیلکردنێکی گرنگی گرێبەست هەڵسەنگێنن لەوانە کارەباکە بـبـڕن. لە پێش ئەوەدا کارەباکە ببڕن کۆمپانیاکە مەجبوورە یاسای کارەبا لەبەرچاو بگرێ. ئەگەر کۆمپانیاکە لەم بووارەدا کەموکووڕی هەبێ یان ئەگەر هۆی کافی نەبووبێ بۆ بڕینی کارەبا، رەنگە مافی قەرەبووشتان بدەنێ ئەگەر بێتوو تووشی زیان بووبن.

ئەگەر کارەباکەیان بـڕی دەبێ ئێوە مەسرەفی جێبەجێکردنی ئەم کارە بدەن، هەڵبەت ئەگەر کۆمپانیاکە بـڕینی کارەباکەی بە ڕێگایەکی دروست ئەنجامدابێ.

ئەگەر ئێوە بۆچوونێکی جیاوازتان لە بۆچوونەکەی کۆمپانیا هەبێ دەبێ بە زووترین کات بە نووسراوە داواکارییەکە رەت بکەنەوە. لە نامەکەدا دەبێ بنووسن کە هۆی سەرەکی نکۆڵیکردنی ئێوە چیە، واتە بۆ بە بڕوای ئێوە داواکارییەکە هەڵەیە.

داواکاری و بــڕینـی تــەزووی کارەبا

لە پێش ئەوەدا کارەباکە بـبـڕن داواتان لێدەکەن کە قەرزەکە بدەنەوە. ئەگەر هەر نەتانداوە دەبێ کۆمپانیای کارەبا لە ڕێگەی راگەیاندنێکەوە داواتان لێبکا کە لە ماوەی سێ هەفتەدا پارەکە بدەن. ئینجا لە پاش ئەمانە کارەباکە دەکرێ بــبــڕدری.

ئەگەر ئێوە لە پـێـش برینی کارەبا دا بەشە پارەیەک بدەن ئەوا کۆمپانیای کارەبا دەبێ سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنێکی سەرەکی ئەنجام بدا.

یــارمــەتــی وەرگرتن

ئەگەر کەسێک بۆ باری ئابووریی خۆی پێویستی بە یارمەتی هەبێ دەتوانێ بچێتە کۆمۆنەکەی خۆی بۆ بەشی ئامۆژگاری سەبارەت بە بودجە و قەرز.

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 6 juli 2015

Tipsa om sidan