کـارتی دیـاری و پســوولـەی کـرێـدیـت

بۆ بەکارهێنانی کارتی دیاری و پسـوولەی کـرێـدیـت زۆر چاوەڕی مەبن چونکە لەوانە بێـنرخ بن، بۆ نموونە ئەگەر دووکانە ئیفلاس بکا.

ئەمانەتان لەبیـربـێ:

  • کارێکی وا بکەن کــارتـی دیارییەکەتان و پسوولەی کرێدیتەکەتان لەو ماوەیەدا کە نووسراوە بەکاریان بهێنن.
  • ئەگەر هیچ ماوەیەک بۆ بەکارهێنانیان دیارینکرابێ کارتی دیاری و پسوولەی کرێدیت بۆ دە ساڵ بایەخیان هەیە.
  • ئێـو ناتوانن لەسەر ئەوە حساب بکەن کە ئەگەر دووکانە نەمێنێ، ئیفلاس بکا یان خاوەنەکەی بگۆڕێ بتوانن کارتی دیاری و پسوولەی کرێدیتەکەتان بەکار بهێنن.

چی روودەدا ئەگەر دووکانەکە نەمێنێ؟

ئێـو ناتوانن لەسەر ئەوە حساب بکەن کە ئەگەر دووکانە نەمێنێ، ئیفلاس بکا یان خاوەنەکەی بگۆڕێ بتوانن کارتی دیاری و پسوولەی کرێدیتەکەتان بەکار بهێنن. ئەگەر خاوەنی دووکانەکە بگۆڕێ تەنیا کاتێک کارتی دیاری و پسوولەی کرێدیت بایەخیان دەبێ کە خاوەنە کۆنەکە و خاوەنە تازەکە لەم بارەوە پێکهاتبن.

ئایا مرۆڤ بۆی هەیە ئەگەر باقی پارەکەی بمێنیتەوە بە نەخت وەریگرێ؟

هەڵبەت مرۆڤ بۆی نییە لە بەرانبەر کارتی دیاری و پسوولەی کرێدیت دا پارە وەرگرێ. هەر وەها کە مرۆڤ شتێک بکڕێ نرخەکەی لەوە کەمتر کە ئەو کەسە مافی هەیە شتی پێبکڕێ، ناتوانی باقی وەرگرێتەوە. بڕیار سەبارەت بە کارتی دیاری و پسوولەی کرێدیتی دووکانەکان لە دەست دووکانەکان خۆیاندایە.

لە بیرتان بێ کە کارتی دیاری و پسوولەی کرێدیت بەڵگەنامەی بایەخدارن وەکوو پارە. ئەگەر ونیانکەی بۆت نییە هی تر لە دووکانەکە وەرگری.

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 6 juli 2015

Tipsa om sidan