کاڵای بەکارهێـنـراو و دەستی دوو

کاتێک ئێوە کاڵای بەکارهێنــراو لە دووکانێکی دەستی دوو فرۆشی واتە second hand-butiker بە هۆی یاسای کڕین بۆ بـەرخــۆران پارێزراون. بەڵام لە کاتی کڕینی ئەم جۆرە کاڵایانەدا وریا بن و باش سەیریان کەن چونکە ئەم جۆرە کاڵایانە لەو دۆخەدا کە هەن دەفرۆشرێن.

ئەمەتان لەبیـربــێ:

· ئێوە مافی سکاڵا لە کاڵاتان نیە بۆ هەندێك کەموکووڕی و ناشیرین بوون ئەگەر دووکانەکە بە روونی ئێوەی لەمانە ئاگادار کردبیتەوە.
دووکانەکانی دەستی دووفرۆشی جاری وایە شتومەکێک بۆ کەسێکی تر دەفرۆشن. بەڵام دووکانەکە هەمیشە بەرپرسی فرۆشەکە لە بەرانبەر ئێوەی مشتەریدا.

دووکانی دەستی دوو بەرپــرسە لە کڤالیتی کاڵاکان

دووکانەکە بەرپرسی هەموو زانیارییەکانە سەبارەت بە کڤالیتی، شوشتن و هتد. ئەگەر کاڵاکەی ئێوە هەڵەیەکی تێدایە داوا بکەن لە دووکانەکە کە هەڵەکە چارەسەر بکا یان نرخەکەتان بۆ داشکێنێ. ئەمە بۆ کاتێکە کە زانیارییان پێنەدابن لەبارەی هەڵەکەوە یان خۆشتان لە کاتی کڕیندا سەرنجتان نەداوە.

کاڵای دەستی دوو لەو دۆخەدا کە هەن دەفرۆشرێن

لەبەر ئەوەی ئەمانە کاڵای دەستی دوون، هەندێک کەموکووڕی قابیلی قبووڵە. ئێوە بۆتان نییە سکاڵا لە کاڵاکە بکەن کە گۆیا کەموکووڕی هەیە و ناشیرین بووە ئەگەر دووکانەکە بە روونی لەم بابەتانەوە زانیاری پێدابن. هەر بۆیە لە پێش کڕیندا کاڵاکان بە سەرنجەوە سەیر کەن.

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 6 juli 2015

Tipsa om sidan