کەسانێک کە تازە ھاتوون بۆ وڵاتی سوید: کڕین لەسەر ئینتەرنێت

زۆرێک کۆمپانیا ھەن کە بەرھەم و خزمەتەکانیان لەڕێگەی ئینتێرنێتەوە دەفرۆشن، بەڵام نابێت باوەڕ بە ھەموو ئەم کۆمپانیانە بکەیت.

لەبارەی ئەو کۆمپانیا کە دەتھەوێت شتی لێ بکڕیت بەوردی پشکنین بکە:

  • ئایا ئەم کۆمپانیا ناونیشان و ژمارە تەلەفۆنی ھەیە؟
  • خەڵکی تر لەبارەی ئەم کۆمپانیا چۆن بیر دەکەنەوە (چی دەڵێن)؟ زۆرجار دەتوانیت لەسەر ئینتێرنێت بیروڕای خەڵک لەبارەی باشی و خراپیی کۆمپانیا جۆربەجۆرەکان بخوێنیتەوە و زانیاری بە دەست بھێنیت.

ئەگەر تۆ لەسەر ئینتێرنێت شتێک لە کۆمپانیایەکی سویدی بکڕیت، ھەمیشە مافی پاشگەزبوون (ångerrätt) ت هەیە. مافی پاشگەزبوون بەو مانایە کە تۆ دەتوانیت بڕیاری خۆت بگۆڕیت، پاشگەز ببیت لە ڕێکەوتنەکە، و لە ماوەی 14 ڕۆژ داوی کڕین، بەرھەمەکە بنێریتەوە. ئیتر تۆ تەنھا تێچووی گەڕانەوەی کالاکە دەدەیت. ئەگەر تۆ کالاکەت بەکار نەهێنابێت، ئەوا باقیی پارەکەت پێ دەدرێتەوە.

زانیاری زیاتر لەبارەی مافی پاشگەزبوون بە دەست بھێنە

پێشنیارگەلێک کە ئەوەندە باشن مرۆڤ گومان لە ڕاستبوونیان دەکات

لەسەر ئینەرنێت کۆمەڵێک پێشنیار هەن کە ئەوەندە باشن مرۆڤ گومان لە ڕاستبوونیان دەکات – بۆ نموونە، ڕەنگە، بە تۆ پێشنیار بکرێت کە تەبلێتێک یان ئامێرێکی مۆبایل بە تەنها یەک کرۆن بکڕیت. زۆرجار ئەم جۆرە پێشنیارانە پێویستیان بە ئابوونەی زۆر گران ھەیە، کە ڕەنگە ڕزگاربوون لێیان ئەستەم بێت. ئەگەر تۆ پێشنیارەکە قەبووڵ بکەیت، دەبێت ھەر مانگ بڕێکی زۆر پارە بدەیت.

ئاگادار بە، ڕەنگە ئەم جۆرە پێشنیارانە لە شوێنگەلێک لە دەرەوەی ئینتێرنێت‌یش ببینیت - بۆ نموونە، لەوانەیە ئەم پێشنیارانە لە ڕێکلامە ئاساییەکان، لە نێو نامەیەک، یان لەلایەن دەڵاڵێکی فرۆشی سەر شەقام بکرێن.

ئەگەر تۆ ناسنامەت نەبێت

ئایا تۆ تازەیی ژمارەی ناسینەوەی شەخسی‌‌ت لە ئاژانسی باجی سوید (Skatteverket) وەرگرتووە؟ لە بیرت نەچێت، ھەتا کاتێک کارتی ناسنامە (legitimation)ت وەرنەگرتووە، نابێت ھیچ شتێک لەسەر  ئینتێرنێت بکڕیت. بۆ ئەوەی پاکێجێک لە نووسینگەی پۆست وەربگریت پێویستە کارتی ناسنامەت نیشان بدەیت. ھەروەھا کاتێک کە پارەی فاکتۆرێک لە بانک دەدەیت،دەبێ ئەم کارتەت پێ بێت.

 

ئەو کەسانەی کە تازە ھاتوون بۆ سوید دەتوانن لێرە ڕێنمایی زیاتر وەربگرن

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 13 september 2016

Tipsa om sidan