کەسانێک کە تازە ھاتوون بۆ وڵاتی سوید: ئاگاداری واژۆکەت/ئیمزاکەت بە

واژۆی تۆ تایبەت بە خۆت/نهێنیە و زۆر پڕبایەخە. ئەگەر تۆ ڕێکەوتنێک یا گرێبەست واژۆ بکەیت، ئەوا دەبێت پابەندی ھەموو مەرجەکانی ئەو ڕێکەوتنە بیت. بەر لەوەی ڕێکەوتنەکە واژۆ بکەیت، بەوردی بزانە چ واتایەکی بۆ تۆ هەیە.

لە وڵاتی سوید، ئەمە زۆر باوە کە گرێبەستێک واژۆ بکیت بۆ کڕینی شتێک. ڕێکەوتن (avtal) یان گرێبەست (kontrakt) شتێکە کە تۆ و لایەنێکی دیکە پەسەندی دەکەن. بۆ نموونە، ڕەنگە تۆ لە کۆمپانیایەک خەتێکی مۆبایل بکڕیت کە ڕێگەی دەستگەیشتن بە ئینترنێت بە تۆ دەدات. ئینجا ھەر مانگ بڕێک پارەی دیاریکراو دەدەیت بە ئەم کۆمپانیا - ئاساییانە بۆ ماوەی چەند ساڵێک.

ئاساییانە واژۆکردنی گرێبەست یان ڕێکەوتن یانێ واژۆکردن/دانی واژۆ (underskrift، namnteckning یان signatur). دوای ئەوەی تۆ گرێبەستێک واژۆ دەکەیت، ناتوانیت بڕیاری خۆت بگۆڕیت، ئیتر دەبێ پابەندی ھەموو بەشەکانی گرێبەستەکە بیت.

ھەرگیز بە نوێنەرایەتیی کەسێکی تر گرێبەستێک واژۆ مەکە - تەنانەت ئەگەر ئەو کەسە ئەندامی خێزان یان ھاوڕێت بێت.

زۆرێک لە گرێبەستەکان بە واتای ئەوەن کە تۆ دەبێت بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پارە بدەیت بە کۆمپانیایەک. لەبەر ئەمە، بەر لەوەی گرێبەستێک واژۆ بکەیت پێویستە بزانیت کە ئایا دەتوانیت ھەموو تێچووەکانی بدەیت. ھەندێک جار، لەوانەیە پێویست بێت بۆ ماوەی چەند ساڵ ھەر مانگ چەند سەد کرۆن پارە بدەیت.

زانیاریی بانکیت، ژمارەی کارتی بانکیت و ژمارەی ناسینەوەی شەخسی‌ت بە وریایی بپارێزە. دەبێت تەنھا کاتێک ئەم زانیاریانە بەکار ببەیت کە لەگەڵ بانکەکەت یان بەرپرسانی حکوومی پەیوەندی دەکەیت، یان شتێک لە کۆمپانیایەکی جێباوەڕ دەکڕیت.

زانیاری زیاتر لەبارەی ڕێکەوتنەکان و مەرجەکان

ئەگەر پارەی شتێک بە چەند قیست بدەیت، تێچووی زۆر دەبێت

ئایا دەتەوێت شتێک بکڕیت کە پارەی زۆری تێ دەچێت؟ ئەگەر دەتەوێت کاری وەها بکەیت، ڕەنگە ئەو فرۆشگەی کە شتی لێ دەکڕیت پێت بڵێت کە ئایا دەتھەوێت پارەکە بە چەند قیست بدیەت. ئەمە پێ دەوترێت پارەدان بە قیست (avbetalning) یان پارەدانی بەش‌بەش (delbetalning). ئاساییانە دانی پارەی شتێک بە قیست یان بە شێوەی بەش‌بەش، تێچووی زۆرتر دەبێت لەوەی کە هەموو پارەکە یەکجێ بدەیت. ئەگەر پسوولەکانت لە کاتی خۆیان دا نەدەیت، خێرا زۆر زیاتر دەبن.

 

ئەو کەسانەی کە تازە ھاتوون بۆ سوید دەتوانن لێرە ڕێنمایی زیاتر وەربگرن

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 13 september 2016

Tipsa om sidan