کەسانێک کە تازە ھاتوون بۆ وڵاتی سوید: ئاگاداری فرۆشە تەلەفۆنیەکان بن

ئەگەر تەلەفۆنت ھەبێت، ڕەنگە ھەندێ کۆمپانیا تەلەفۆنت بۆ بکەن و بیانەوێت کالا و خزمەتەکانیان بفرۆشن بە تۆ. بەمە دەڵێن فرۆشی تەلەفۆنی (telefonförsäljning).

ھەرگیز پێشنیارێکی تەلەفۆنی قەبووڵ مەکە، مەگەر ئەوەی کە تەواو دڵنیا ببیت لە ئەو شتەی کە دەیکڕیت.

ئەگەر تۆ پێشنیاری فرۆشیارێکی تەلەفۆنی قەبووڵ بکەیت، دەبێت پابەندی مەرجەکانی ڕێکەوتنی نێوانتان بیت. لەبەر ئەمە، کاتێک فرۆشیارێکی تەلەفۆن پێوەندیت پێوە دەکات دەبێ زۆر وریا بیت. ھەمیشە دەتوانیت ئازادانە بڵێی «نە، سپاس» و تەلەفۆنەکە دابخەیت.

ھەروەھا ڕەنگە دەڵاڵێکی فرۆش لە دەرەوەی فرۆشگە یان لەسەر شەقام لەگەڵ تۆ قسە بکات. لەم حاڵەتە دا، هەمان ئامۆژگاریت دەکەین کە بۆ فرۆشی تەلەفۆنی کردمان - ھەمیشە دەتوانیت بڵێی «نە، سپاس» و بڕۆیت.

 

ئەو کەسانەی کە تازە ھاتوون بۆ سوید دەتوانن لێرە ڕێنمایی زیاتر وەربگرن

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 13 september 2016

Tipsa om sidan