کەسانێک کە تازە ھاتوون بۆ وڵاتی سوید: پلان بۆ دارایی خۆت دابنە

ئەگەر تۆ خۆت کاروباری داراییت بەڕێوە دەبەیت، زۆر شت ھەن کە دەبێت بیریان لێ بکەیتەوە. لێرەدا دەتوانیت زانیاری بخوێنیتەوە لەبارەی هەندێ لەو شتانەی کە ڕەنگە کاریگەر بن لەسەر خەرجیەکانت.

بووجە دابنە

بیرۆکەیەکی باشە کە هەموو مانگێک بەرنامە دابنیت بۆ کاروباری داراییت. ئەمە پێی دەوترێت بووجە (budget) و داهات و تێچووەکانی تۆ بەوردی تێدا دەنووسرێت. ئەمە نیشان دەدات کە ھەر مانگ تۆ چەنێک پارەت بۆ ماوەتەوە کە خەرجی بکەیت. بووجە بەسوودە بۆ ئەوەی کە زیاتر لە تواناییت شت نەکڕیت و تووشی قەرزاری نەبیت. لەسەر لینکی خوارەوە کلیک بکە، بۆ ئەوەی لەڕێگەی وێبامرازی بوودجە تەرخانکەر (Budgetkalkylen) ی ئێمە، بوودجەی خۆت دیاری بکەیت.

بوودجە تەرخانکەر تاقی بکەوە (بە زمانی سویدی)

ئەگەر دتھەوێت پارە قەرز بکەیت

ئەگەر پێویستە پارە قەرز بکەیت، گرنگە بزانیت کە چ وام یان قەرزگەلێک بۆ تۆ ھەن. پاشان دەتوانیت گونجاوترین وام/قەرز بۆ خۆت هەڵبژێریت. قەرزکردنی پارە، تێچووی ھەیە. بزانەکە ڕێژەی سوودی ڕاستەقینە (effektiv ränta) ی وامەکە چەندە. سوودی ڕاستەقینە واتە تێچووی وەرگرتنی وامێک لە ماوەی ساڵێک دا.

زانیاریی زیاتر لەبارەی وەرگرتنی وام بە دەست بھێنە

پێش ئەوەی بزانیت تێچووەکەی چەندە، وامی خێرا (snabblån) وەرمەگرە. ئەمە گرانترین ڕێگەیە بۆ قەرزکردنی پارە. وامی خێرا وامێکی بچووکە کە دەبێت لە ماوەیەکی کورت دا بدرێتەوە. بۆ نموونە، تۆ دەتوانیت،بە ناردنی کورتەنامەیەک/پەیامۆکێک بۆ کۆمپانیایەکی وام، وامێکی خێرای 10,000 کڕۆنی وەربگریت. تێچوو و نرخی سوودی وامە خێراکان یەکجار زۆرە. بە وامی خێرا، وامی بچووک (mikrolån) یان وامی کورتەنامەیی (sms-lån) یش دەوترێت.

لە کاتی ڕووداوی ناخۆش دا بیمە/ئینشۆرانس یارمەتیت دەدات

بیمە (försäkring) گرێبەستێکە لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیمە. ئەگەر شتێکی تۆ بشکێت یان بدزرێت، بەپێی ئەم گرێبەستە بیمە قەرەبووی دەکاتەوە. بۆ نموونە، لەوانەیە دارایی و سامانی تۆ لە ئاگرکەوتنەوە یان لە ڕوداوێکی ھاتووچۆ دا لە ناو بچێت. گرنگە کە خۆت، خانووەکەت و شتە بەنرخەکانی ترت بیمە بکەیت.

زانیاری زیاتر لەبارەی بیمەی خانوو بە دەست بھێنە

ناردنی پارە بۆ وڵاتێکی تر

ئایا دەتھەوێت پارە بنێریت بۆ وڵاتێکی تر؟ ئەگەر دەتھەوێت وەها بکەیت، ئێمە پێشنیار دەکەین کە ماڵپەڕی پارە لە سویدەوە (Money from Sweden) بە کار ببە. ئەمە خزمەتێکی ئینتێرنێتیە کە Konsumentverket دابینی دەکات و لەوێ تۆ دەتوانیت بەراوردی بکەیت ناردنی پارە بۆ وڵاتەکانی تر چەنێکی تێ دەچێت.

سەردانی ماڵپەڕی پارە لە سویدەوە بکە

 

ئەو کەسانەی کە تازە ھاتوون بۆ سوید دەتوانن لێرە ڕێنمایی زیاتر وەربگرن

Hjälpte artikeln dig?