کەسانێک کە تازە ھاتوون بۆ وڵاتی سوید: پارەی پسوولەکانت لە کاتی خۆیان بدە

ئەگەر تۆ شتێک بکڕیت و دەسبەجێ پارەکەی نەدەیت، دوای ماوەیەکی دیاریکراو پسوولەیەک (räkning) بە دەستت دەگات. ناوێکی تری پسوولە فاکتۆر (faktura) ـە. پسوولەکان لەڕێگەی پۆست یان بە ئیمەیل دەگەنە دەستت، و ڕەنگە بە ڕوواڵەت جیاواز بن.

کاتێک کە تۆ پسوولەیەک بە دەستت دەگات، دەبێ چێکی بکەیت کە:

  • ئایا بەڕاستی تۆ داوای ئەو کالایەت کردووە.
  • نرخەکەی دروستە.
  • دەبێت تا کەی پارەکە بدەیت.

دەبێ پارەی پسوولەکانت بدەیت و گرنگە کە ئەم پارانە لە کاتی خۆیان بدرێن. لە شوێنێک لەسەر پسوولەکە، دیاری کراوە کە تا چ ڕۆژێک دەبێت پارەکە بدرێت. ئاساییانە، پێی دەڵێن دوایین دەرفەت بۆ پارەدان (sista betalningsdag) یان ڕۆژی وادەی پارەدان (förfallodatum). ئەگەر تۆ لە کاتی دیاریکراو پارە نەدەیت، ئەوا دەتوانێت کێشەی گەورەت بۆ دروست بکات. سەرەتا، بڕی ئەو پارەی کە دەبێت بیدەیت زۆرتر دەبێت. ھەروەھا، ئەگەر تۆ چەندین جار نەتتوانی پارەی پسوولەکەت بدەیت، ئەوا قەرزەکەت دەدرێتە دەسەڵاتی جێبەجێکردنی یاسای سوید (Kronofogden). ئەم قەرزە دەتوانێت بەدەستهێنانی مافی هاوڵاتێتیی سوید بۆ تۆ دژوارتر بکات.

ئەگەر تۆ پسوولەی شوێنی نیشتەجێبوونت نەدەیت، لەوانەیە دەربکرێیت. ئەمە بەو مانایە کە گرێبەستی کرێنشینیی تۆ ھەڵدەوەشێتەوە و دەبێت ماڵت بگوازیتەوە بۆ شوێنێکی تر. ئەگەر دەرکرابێتی، ئەستەم دەتوانیت شوێنێکی تر بۆ نیشتەجێبوون بدۆزیتەوە.

هەندێ پسوولە هەن کە زوو زوو نانێردرێن. بۆ نموونە، ئەگەر تۆ تەلەفزیۆنت ھەبێت، دەبێت کرێی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن (radio- och tv-avgift) بدەیت. ئاساییانە ساڵێک جارێک یان ساڵێک چوار دەبێت ئەم پارە بدەیت.

ئەگەر ھەڵەیەک لە پسوولەکە دا ھەبێت

ئایا پسوولەیەک بە دەستت گەیشتووە کە ھەڵەیەکی تێدا یە؟ ئەگەر وایە، دەبێت نامە یان ئیمەیل بنێریت بۆ ئەو کۆمپانیایە کە پسوولەکەی ناردووە. لە نامەکەت یان ئیمەیلەکەت دا ڕوونی بکەوە کە ناتھەوێت پارەکە بدەیت، و بڵێ کە بۆچی ناتھەوێت پارەکە بدەیت. ئەمە پێی دەوترێت ڕەتکردنەوەی (bestrida) فاکتۆر. ھەمیشە کۆپیەک لە ئەو شتانە کە دەینووسیت و دەینێریت بۆ کۆمپانیا لای خۆت هەڵبگرە.

ئایا بۆ ڕەتکردنەوەی فاکتۆرێک، پێویستت بە یارمەتی ھەیە؟ پێوەندی بکە بە ڕاوێژکارێکی بوودجە و قەرز (budget- och skuldrådgivare) یان ڕاوێژکارێکی بەکاربەر(konsumentvägledare) لە شارەوانیی ناوچەکەت.

 

ئەو کەسانەی کە تازە ھاتوون بۆ سوید دەتوانن لێرە ڕێنمایی زیاتر وەربگرن

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 13 september 2016

Tipsa om sidan