کەسانێک کە تازە ھاتوون بۆ وڵاتی سوید: مافەکانی تۆ لە کاتی کڕینی بەرهەمەکان و خزمەتەکان

لە وڵاتی سوید، هەندێ یاسا هەن لە کاتی کڕینی بەرهەمەکان و خزمەتەکان تۆ دەپارێزن. ئەم یاسانە مافی ئەوە دەدەن بە تۆ کە لەسەر ئەو شتانەی کە دەیانکڕیت سكاڵا بکەیت.

سکاڵا بکە ئەگەر ناڕازیت 

تۆ دەتوانیت سکاڵا بکەیت (reklamera) ئەگەر شتێکت کڕیوە کە باش کار ناکات. ئەگەر شتێکی وەهات کرێوە، مافی ئەوەت هەیە کە بگەڕێیتەوە بۆ فرۆشگەکە و یارمەتی وەربگریت. زۆر جار، کالایەکی نوێ دەدرێت بە تۆ لەجیاتی ئەو کالایە کە خراپە. تۆ ھەتا لانی زۆر 3 ساڵ دوای ئەوەی کە شتێک دەکرێت دەتوانیت لە فرۆشگەکە سکاڵا بکەیت. کاتێک کە شتێک دەکڕیت، ھەمیشە ڕەسیدەکەی (kvitto) ھەڵبگرە - بەمە ئاسانتر دەتوانیت کالاکە بدەیتەوە بۆ فرۆشگە.

زانیاری زیاتر لەبارەی سکاڵاکردن بە دەست بھێنە

زانیاری زیاتر لەبارەی ڕەسیدەکان بە دەست بھێنە

کڕینی کراوە

زۆرێک لە فرۆشگەکان کڕینی کراوە (öppet köp) پێشنیار دەکەن. ھیچ یاسایەک نیە کە مافی کڕینی کراوە بە تۆ بدات - لە فرۆشگەکان پرسیار بکە لەبارەی سیاسەتەکانیان. ئەگەر فرۆشگەیەک ڕێگەی كڕینی کراوە بە تۆ دەدات، دەتوانیت کاڵاکە بەیتەوە تەنانەت ئەگەر عەیبیشی نەبێت - ئەوان پارەکەت پێ دەدەنەوە. نابێت بەرھەمەکەت بە کار هێنابێت و دەبێت لە ماوەیەکی دیاریکراو دا بیبەیتەوە.

زانیاری زیاتر لەبارەی کڕینی کراوە بە دەست بھێنە.

 

ئەو کەسانەی کە تازە ھاتوون بۆ سوید دەتوانن لێرە ڕێنمایی زیاتر وەربگرن

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 13 september 2016

Tipsa om sidan