کەسانێک کە تازە ھاتوون بۆ سوید
ئایا تۆ تازە ھاتووی بۆ وڵاتی سوید؟ دوای ئەوەی کە ژمارەیەکی تاکەکەسی تایبەتت وەرگرت، ئیتر ئەتوانیت وەک بەکاربەرێک زۆر شت بکەیت. بۆ نموونە، گرێبەستی خەتی مۆبایل واژۆ بکەیت، شتومەک لە ڕێگەی ئینتێرنێت بکەیت و گرێبەستی جۆربەجۆر واژۆ بکەیت. وەک بەکابەرێک، ھەندێ ماف و ئەرکت دەبێت و چاک وایە لەبارەی ئەمانەوە زانیاریت ببێت. ئەم پەڕە بە چەندین زمانی جۆربەجۆر وەرگێڕاوەتەوە.
ئەو شتانەی کە دەبێت بیریان لێ بکەیتەوە
- ھەرگیز گرێبەست یان ڕێککەوتنێک واژۆ مەکە کە لێی تێناگەیت.
- ھەرگیز بە نوێنەرایەتیی کەسێکی دیکە گرێبەست واژۆ مەکە - تەنانەت ئەگەر ئەو کەسە ئەندامی خێزان یان ھاوڕێیشت بێت.
- ژمارەی شەخسی و زانیاریی بانکیت بپارێزە بە جۆرێک کە تەنها خۆت بتوانیت بەکاریان بهێنیت.
- پارەی پسوولەکانت لە کاتی خۆی بدە. ئەگەر تۆ چەند جار پارەی جۆرێک لە پسوولە نەدەیت، ئەوا قەرزەکەت دەدرێتە Kronofogden (دەسەڵاتی جێبەجێکردنی یاسای سوید). ئەم قەرزە دەتوانێت کێشە دروست بکات بۆ ئەوەی کە مافی هاوڵاتیبوونی سوید بدرێت بە تۆ.
- زۆر وریای ئەو پێشنیارانە بە کە باشیەکەیان ئەوەندە زۆرە کە لە ڕاست ناچن - بۆ نموونە پێشنیاری کڕینی ئامێرێکی مۆبایل یان تەبلێتێک بە تەنها یەک کڕۆن.
- ھەرگیز پێشنیاری فرۆشیارێکی تەلەفۆن قەبووڵ مەکە، مەگەر ئەوەی کە تەواو دڵنیا ببیت لەبارەی ئەو شتەی کە دەیکڕیت.
- وامی خێرا (snabblån) یان وامی کورتەنامەیی (SMS-lån) وەرمەگرە، پێش ئەوەی بزانیت چەندەی تێ دەچێت. ئەمانە گرانترین ڕێگەن بۆ قەرزکردنی پارە.
- ئایا شتێکت کڕیوە کە باش کار نەکات؟ ئەگەر کڕیوتە، مافی ئەوەت هەیە کە بچیتەوە بۆ ئەو فرۆشگە بۆ ئەوەی لەبارەی کالاکە سكاڵا (reklamera) بکەیت و یارمەتی وەربگریت.
- ئایا شتێکت لەسەر ئینتێرنێت کڕیوە بەڵام ئێستا پەشیمانی؟ تۆ تا 14 ڕۆژ مافی گەڕاندنەوەی (ångerrätt) ئەو شتەت هەیە. دەتوانیت کالاکە بنێریتەوە و پارەکەت وەربگریتەوە.
ئەو کەسانەی کە تازە ھاتوون بۆ سوید دەتوانن لێرە ڕێنمایی زیاتر وەربگرن:
مافەکانی تۆ لە کاتی کڕینی بەرهەمەکان و خزمەتەکان
پارەی پسوولەکانت لە کاتی خۆیان بدە
ئاگاداری فرۆشە تەلەفۆنیەکان بن
ئێمە لێرە ین کە یارمەتیی تۆ بدەین
وەک بەکاربەرێکی نوێ لە سوید، زۆر شت ھەن کە دەبێ بیریان لێ بکەیتەوە. لە ھەر شارەوانیەک، ڕاوێژکارانی بوودجە و قەرز (budget- och skuldrådgivare) ھەن کە دەتوانن لە کاروباری دارایی دا یارمەتیی تۆ بدەن. ھەروەھا لە زۆربەی شارەوانیەکان دا، ڕاوێژکارانی بەکاربەر (konsumentvägledare) ھەن کە ئەگەر ھەر پرسیارێکت لەبارەی کڕین یان گرێبەستەکان ھەبێت، دەتوانن یارمەتیت بدەن. لێرە لەسەر ماڵپەڕی «سڵاو بەکاربەر» (Hallå konsument)، دەتوانیت وەڵامی زۆرێک لە پرسیارە گشتییەکان لەبارەی پارە، گرێبەست و کڕین بخوێنیتەوە.
لێرەوە دەتوانیت پێوەندی بکەیت بە ئێمە یان ڕاوێژکارانی بەکاربەر لە شارەوانیی خۆت
ئەم پەیجانە بە چەندی زمان لە بەردەستن:
- Source
- Proofread 14 تەمووز 2016