یـاســای خـزمـەتـگـوزاری بۆ بـەرخــۆر واتە بەکارهێنەر

کاتێک کۆمپانیایەک خزمەتگۆزارییەک پێشکەش بە ئێوە بکا دەکەوێتە بەر یاسای خزمەتـگـوزاری بۆ بـەرخــۆران واتە بەکارهێنەران. یاساکە ئیجبارییە بە قازانجـی بـەرخــۆر. ئەمە بەو مانایەیە کە کۆمپانا بۆی نیە مەرجی خراپتر لەو مەرجانە کە لە یاسادا هەن بۆ ئێوە لەبەرچابگرێ.

یـاســـا دەیگرێـتـەوە

  • کار لەسەر کەلوپەلی گوازراوە. بۆ نموونە چاککردنەوەی ئوتومبیل یان تەلەڤیزیۆن.
  • کار لە سەر سامانی نەگوازراوە، لەسەر خانووبەرە یان دامەزاوەی دیکە لەسە زەوی یان لە ناو ئاودا یان لە شوێنێکی پتەوی تر. بۆ نموونە نۆژەنکردنەوە خانوو یان کاری بۆیەکردن.
  • هەڵگرتنی کەلوپەلی گوازراوە. بۆ نموونە هەڵگرتنی مۆبل لە ئەمباردا یان هەڵگرتنی بەلەم.

یـاســا نـایـگـرێـتــەوە

  • کاتی چارەسەرکردن و دەرمانکردنی مرۆڤ یان ئاژەڵی زیندوو. بۆ نموونە لە لای سەرتاش یان پزیشکی ئاژەڵان.
  • کاتی دروستکردنی شێک.
  • کاتی فرۆشتنی شتێک. بۆ نموونە مەکینەیەکی کاری ناوماڵ کە فرۆشیار تێکی بخا یان دایمەزرێنێ لە کاتی فرۆشتندا.
  • کاتی گواستنەوەی کەلوپەل، بۆ نموونە گواستنەوەی مۆبل.
  • کاتێ کەسێ لە دەرەوەی ئیشەکە ئەرکێکی پێ دەسپێردرێ. بۆ نموونە کاتێک ئارشیتێکتێک خەریتەی خانووبەرەیەک رەسم دەکا.

ئـێـوە چ مەرجێـک دەتـوانن دانـێـن؟

کۆمپانیا لەسەریەتی

  • کارێکی وا بکا کە ئەو کەسەی خزمەتگوزارییەکە ئەنجامدەدا کارامەیی گونجاو و پەروەردەی پێویستی هەبێ.
  • خزمەتگوزارییەکە بابەتانە ئەنجامبدا. واتە کارەکە وا ئەنجامبدا کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە پسپۆڕێکی جیدی و لە کەسێکی لێزان چاوەڕوان دەکرێ.
  • بەرژەوەندییەکانی ئێوە لەبەرچاو بگرێ و ڕاوێژتان لەگەڵ بکا تا لێکتـێـنەگەیشتن پێکنەیە.
  • ئەو کەرەسانە بخاتە بەردەست کە بۆ ئیشەکە پێویستە، ئەگەر بێتوو خۆتان لە سەر شتێکی تر پێکنەهاتبن.
  • دەبێ کارێکی وا بکا کە ئەنجامدانی خزمەتگوزارییەکە دژایەتی نەبێ لەگەڵ بڕیارەکان سەبارەت بە دڵنیایی یان لە گەڵ یاسای دڵنیایی بەرهەم یان یاسای بازاردۆزی.
  • ئەگەر لە ماوەی ئیشکردنەکەدا دەرکەوێ کە ئیشێکی زیاتر پێویستە ئێوە ئاگادار کات.
  • ئەگەر خزمەتگوزارییەک بۆ ئێوە قازانجێکی ئەوتۆی نەبێ ئامۆژگاریتان بکا کە وا نەیکڕن.

هـەڵـە لە خـزمـەتـگــوزاریدا

خزمەتگوزارییەکە هەڵەی تێدایە ئەگەر

  • ئەنجامەکە بە شێوەیەکی بابەتانە نەبێ.
  • کۆمپانیاکە خزمەتگوزارییەکەی بە پێی بڕیارنامەکانی دڵنیایی ئەنجام نەدابێ.
  • خزمەتگوزارییەکە ئەو شتە نیە کە ئێوە و کۆمپانیاکە لەسەری پێکهاتبوون.
  • خزمەتگوزارییەکە لە دژایەتیدایە لەگەڵ یاسای دڵنیابوون لە بەرهەم.
  • کۆمپانیاکە ئەو زێدەکارەی ئەنجامنەداوە کە بۆ دوورکەوتنەوە لە زیانی جیدی ئەرکدار بوو ئەنجامی بـدا.
  • ئەنجامەکە لەگەڵ ئەو زانیارییانە یەکناگرێتەوە کە لە ڕێکلامەکاندا لە لایەن کۆمپانیا یان بە ناوی کۆمپانیاکەوە پێشکەش کراون.

ســـکـاڵا لـە کـــاڵا

ئەگەر بە بڕوای ئێوە خزمەتگوزارییەکە بە هەڵە ئەنجامدراوە دەبێ سکاڵا بکەن. هەر کە هەڵەکەتان دۆزییەوە کۆمپانیاکە ئاگادار کەنەوە. سكاڵای ئێوە دەبێ کە ماوەیەکی گونجاودا ئەنجامبدرێ. ئەگەر لە ماوەی دوو مانگدا ئەنجامی بدەن، ئەم ماوەیە هەمیشە وەکوو ماوەی گونجاو لە قەلەم دەدرێ. بەڵام ئێوە بۆتان نیە سێ ساڵ لە پاش تەواو بوونی ئەرکەکە سکاڵا بکەن. بەڵام ئەگەر خزمەتگوزارییەکە لە بوورای کاری لەسەر زەوی، خانووبەرە یان شتی نەگوازرادا بێ، هەتا دە ساڵیش پاش تەواو بوونی کارەکە بۆتان هەیە ئەگەر هاتوو هەڵەیەکتان دۆزییەوە سکاڵا بکەن.

ئەگەر خزمەگوزارییەک هەڵەی تێدا بێ ئێوە بۆتان هەیە

  • بەشیک لە پارەکە ڕاگرن لە لای خۆتان. ئەوەندە ڕاگرن کە وەکوو دڵنیایی لە جیبەجی بوونی داواکارییەکە بەکاری بهێنن.
  • داوا بکەن هەڵەکە چاکبکرێتەوە. ئەمە نابێ چ مەسرەفێکی بۆ ئێوە تێدابێ.
  • داوای داشکاندنی نرخ بکەن. داشکاندنی نرخەکە دەبێ وەڵامدەری ئەو پارەیە بێ کە هەڵەکەی پێ راستـدەکرێتەوە.
  • گرێبەسەتەکە هەڵوەشێننەوە. ئەمە کاتێک دەگونجێ کە ئامانج لە خزمەتگوزارییەکە پێکنەهاتبێ و دەبوو کۆمپانیاکەش ئەمە بزانێ. بۆ نموونە کاتێک خزمەتگوزارییەکە لە کاتی دیاریکراودا ئامادە نەبێ و کۆمپانیاکەش بزانێ کە کات زۆر گرنگە.
  • داوای قەرەبوو بکەن. ئێوە بە شێوەیەکی ئاسایی مافی ئەوەتان هەیە قەرەبوو وەرگرن لە جیاتی ئەو زیانەی کە هەڵەکە پێکیهێناوە. بۆ نموونە سەربانێک بە هەڵە چاککراوەتەوە و ئاوی باران چۆتە ناو ژورەکانەوە و کەلوپەلی ناو ماڵەکەی خراپ کردووە.

دوواکــــەوتــن

ئەگەر کۆمپانیاکە لە کاتی دیاریکراودا کە لەسەری رێککەوتبوون ئیشەکەی تەواو نەکا، وە سووچی تۆشی تێدا نەبێ، بۆتان هەیە پارەدانەکە راگرن. ئێوە ئەو کاتە بۆتان هەیە یان داوا بکەن کۆمپانیاکە کارەکە تەواو کا یان گرێبەستەکە هەڵوەشێننەوە.

دەبــی چـەنــدە پارە بدەن؟

ئێوە دەبێ ئەو بڕە پارەیە بدەن لە سەری ڕێکـکــەوتوون. ئەگەر لەسەرنرخ قسەتان نەکردبێ دەبێ نرخێکی گونجاو بدەن. نرخی گونجاو ئەوەیە کە بزانن خزمەتگوزارییەکەی هاوشێوە بە شێوەیەکی ئاسایی چەندی تێدەچێ.

  • ئەگەر کۆمپانیاکە دەوروبەری نرخێکی دیاریکردبێ، ئیتر نرخی کۆتایی نابێ زیاتر لە ١٥% لەو نرخە تێپەڕێ.
  • فرۆشێار بۆی هەیە زێدە پارەیەک بهاوێتە سەر نرخەکە بۆ زێدەکاری پێویست یان ئەگەر خزمەتگوزارییەکە بە هەلومەرجيکەوە کە پێوەندی بە ئێوەوە هەبێ گرانتر بووبــێ. بەڵام بنەمای سەرەکی ئەوەیە کە فرۆشیار دەبی هەمیشە لە پێش ئەوەدا کە زێدە کارێک ئەنجام بدا لەگەڵ ئێوە ڕاوێـژ بکا.


ئێوەمافی ئەوەتان هەیە حسابنامەیەکی تایبەتتان پێبدرێ کە بتوانن جۆری کارەکە و چەندایەتی کارەکە بەراورد بکەن. ئەگەر نرخەکە پێشتر دیارینەکرابێ دەبێ بە روونی دەرکەوێ کە نرخەکە چۆن حساب کراوە.

هەڵوەشاندنەوەی داواکاریی کاڵا

ئەگەر ئێوە خزمەتگوزارییەکە کاتێک هەڵوەشێننەوە کە کارەکە ناتەواو بێ، کۆمپانیاکە مافی ئەوەی هەیە پارەی ئەو بەشە لە کارەکە داوا بکا کە ئەنجامیداوە. هەروەها فرۆشیار مافی قەرەبووی هەیە بۆ لە کیسچوونی داهات چونکە لەبەر ئەم کارەی ئێوە نەیتوانیوە کاری تر وەرگرێ.

ئــەگــەر درەنگ پارە بدەن

ئەگەر ئێوە لەکاتی خۆیدا پارەکە نەدەن فرۆشیارەکە بۆی هەیە کارەکە بوەستێنێ تا ئەو کاتەی پارەکەی پێدەدەن. هەروەها فرۆشیار مافی قەرەبووی هەیە ئەگەر بێتوو تووشی زیانێک بووبێ. ئەگەر کارەکە دەستیپێکردبێ فرۆشیار مەجبوورە ئەوەندە لە کارەکە تەواو کا کە مەترسیی زیانێکی جیددی بۆ تەندروستی ئێوە دروست نەکا. ئەگەر کارەکە بریتی بێ لە ئیش لەسەر شتێک کە ئێوە دابێتانە دەست فرۆشیار، بۆ نموونە کورسییەک کە لە لای فرۆشیار داتان نابێ بۆ بۆیەکردن، ئەو کاتە فرۆشیار مافی ئەوەی هەیە کاڵاکە لای خۆی راگرێ تا پارەکەی پێدەدرێ.

ئـەگـەر بازرگانەکە گوێڕایەلی یاسا نەبێ

ئەگەر ئێوە لەگەڵ کۆمپانیاکە نەگەنە نەتیجە بۆتان هەیە Allmänna reklamationsnämnden ئاگادار کەنەوە کە بەخۆڕایی لە کێشەی نێوان بـەرخــۆر واتە بەکارهێنەر و کۆمپانیا دەکۆڵیتەوە. لەبیرتان بێ کە ڕاگرتنی پسوولەی نرخ و پێوەندی بە ئی مەیل ئەگەر هەبی گرنگن وەکوو بەڵگە. کێشەکە دەکرێ بخرێتە بەدەمی دادگاش بەڵام دادگا مـزەیەک وەردەگرێ وەکوو مزەی پێشکەشکردنی داخوازنامە و لەوانەشە مەسرەفی دادگایی کردنەکەشتان بکەوێتە ئەستۆ.

Till ARNs webbplats

Klagoguiden یارمــەتیتــاندەکــا

Klagoguiden خزمەتگوزارییکی سادەی وێـبـە، لەم ماڵپەڕەدا دەتوانن یارمەتی وەرگرن بۆ سکاڵا کردن لە کاڵایەک یان لە خزمەتگوزارییەک.

Gå till Klagoguiden

هەموو یاساکە لە ماڵپەڕی پارلەماندا هەیە بۆ خوێندنەوە.

Tipsa om sidan