لە پێش ئەوەدا کە وام وەرگرن

ئەگەر ئێوە پێویستیتان بە پارە قەرزکردن کردن هەبێ زۆر گرنگە کە زانیاری وەرگرن بزانن چ جۆرە وامێک بۆ ئێوە گونجاوە. لە گەڵ چەندین بانک قسە بکەن، مەرجەکان و تێچوونەکانی قەرزی جۆراوجۆر بەراورد بکەن.

ئەمـانـەتان لەبیــربــێ:

  • سەبارەت بە وامە جۆراوجۆرەکان زانیاری بخوێننەوە
  • بیریلێبکەنەوە بزانن کامە لە وامەکان بۆ ئێوە و دۆخی ئابووری ئێوە گونجاوترە
  • لەگەڵ چەندین بانک قسە بکەن و مەرجەکان، مەسرەفەکان و سوودەکانیان بەراورد بکەن.
  • زانیارییە پێشەکییەکان بخوێننەوە
  • ئەگەر شتێکی وا هەبێ کە لێی تێنەگەن پرسیار بکەن

ئێوە لە پێش بڕیارداندا کە کامە جۆرە وام هەڵبژێرن و لە کام بانک پارە قەرز کەن هەمیشە مافی ئەوەتان هەیە کە زانیاری پێشەکی و رەشنووسی گرێبەستی قەرز وەرگرن. ڕەشنووسی گرێبەستی وام تێگەیشتنێک لە لای ئێوە پێکدێنێ کە گرێبەستی وام لە فلان بانک چۆنە، بۆ نموونە قەرزەکە چ جۆرە مەسرەفێکی تری لەگەڵدا دەبێ.
ئەو بانکەی پارەی لێ قەرز دەکەن دەبێ بۆ ئێوە روونکاتەوە کە قەرزەکە بۆ ئێوە چەندی تێدەچێ. ئەوەش گرنگە کە ئێوە سەبارەت بە وامەکە و لایەنی باش و خراپی هەر کام لە جۆری قەرزەکان زانیاری بخوێننەوە.

بانک مەجبوور نییە پارە بە قەرز بدا، واتە بۆی هەیە وام نەدا بە ئێوە بە بێ لەبەرچاوگرتنی باری ئابووری ئێوە. بەڵام ئێوە بۆتان هەیە بزانن کە هۆکاری وام پێنەدانەکە چیە.

تاقیکردنەوەی کرێدیت و زانیاریدان لەسەر کرێدیت

بانک لە پێش ئەوەدا کە وام بدا بە ئێوە تاقیدەکاتەوە بزانێ ئایا ئێوە دەتوانن وامەکە بدەنەوە. ئەمە بەو مانایەیە کە زۆربەی هەرەزۆری جارەکان بانک سەبارەت بە توانایی ئێوە لە رووی پارەوە داوای زانیاری دەکا.
هەمیشە پاش چەن رۆژێک نوسخەیەک لە زانیاریدان لەسەر کرێدیت بۆ ئێوە دەنێردرێ.
هەڵبەتە ئێوە خۆتان لە پێش داواکردنی قەرز وا باشە سەیرێکی دۆخی ئابووریی خۆتان بکەن بزانن ئایا بە پێی باری ئابووری خۆتان دەتوانن وامەکە بدەنەوە.

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 6 juli 2015

Tipsa om sidan