ســـکــاڵا لە کاڵا – هەڵە لە کاڵادا یان لە خزمەتگوزاریدا

سکاڵا لە کاڵا بەو مانایەیە کە ئێوە لەگەڵ فرۆشیار پێوەندی دەگرن و بۆی باس دەکەن کە ئێوە لەو کاڵایە یان لەو خزمەتگوزارییە کە کڕیوتانە ڕازی نین. هەروەها باسی ئەوە دەکەن کە بۆچی رازی نین.

ئەمەتان لەبیــر بێ:

  • بۆ ئەوەی ئێوە بتوانن سکاڵا لە هەڵەی کاڵایەک یان خزمەتگوزارییەک بکەن دەبێ هەڵەکە لە سەرەتاوە هەبووبێ، واتە دەبێ هەڵەکە ئەو کاتەی ئێوە کاڵاکەتان وەرگرتووە هەبووبێ. نابێ هەڵەکە لە لایەن ئێوەوە پێکهاتبێ.
  • ئێوە بۆتان هەیە تا سێ ساڵ پاش وەرگرتنی کاڵاکە سکاڵا لە کاڵاکە پێشکەشکەن.

مافەکانی ئێوە ئەگەر هەڵەیەک هەبێ

ئەگەر دەرکەوێ کە هەڵەکە هەر لە سەرەتاوە هەبووە ئێوە لەوانە مافی ئەوەتان هەبێ کە

  • کاڵاکەتان بۆ چاککەنەوە یان خزمەتگوزارییەکەتان بۆ راستکەنەوە (باشکەنەوە)
  • کاڵایەکی تازەی بێ خەوشتان بدەنێ (بۆتان رەوانەکەن)
  • نرخەکەتان بۆداشکێنن
  • باقی پارەکەدانە راگرن
  • قەرەبوو وەرگرن

ئێوە بۆتان نیە هەموو ئەم داخوازییانە تێگڕا داوا بکەن. زۆربەی جارەکان یان کاڵاکەتان بۆ چاک دەکەنەوە یان کاڵایەکی نوێتان دەدەنێ. فرۆشیار بۆی هەیە ئەگەر کاڵای نوێ زۆر گران تەواوبێ کاڵاکە چاک کاتەوە.

بۆ ئەوەی ئێوە بتوانن کڕینەکە هەڵوەشێننەوە دەبێ هەڵەکە بنەڕەتی بێ. بۆ ئەوەی بتوانن داوای قەرەبوو بکەن دەبێ کاڵا خەوشدارەکە یان خزمەتگوزارییەکە زێدە مەسرەفی بۆ ئێوە پێکهێنابێ. ئەگەر بێتوو داوای بژاردنی مەسرەف و زیانەکان بکەن دەبێ بتوانن بیسەلمینن چ مەسرەفـێکـتان بووە. بۆ نموونە بەڵگەیەکی کە خاوەنکار کە بەم بۆنەوە مووچەی ئێوەی کەمکردۆتەوە یان پسوولەی چاککردنەوە.

مـرۆڤ بۆی هەیە لە ماوەی سێ ساڵدا سکاڵا لە کاڵا پێشکەشکا
ئێوە بۆتان هەیە لە ماوەی سێ ساڵدا لەو کاتەوە کاڵاکەتان وەرگرتووە سکاڵا پێشکەشکەن. بۆ هەندێک خزمەتگوزاری تا دە ساڵ مافی سکاڵا هەیە. لەوانەیە هەندێك کاڵا گەرەنتی یەکان لە سێ ساڵ کەمتر بێ، بەڵام ئەمە ماوەی سكاڵاکردن کورتتر ناکاتەوە.

بە زووترین کات سکاڵا پێشکەش کەن

ئەمە گرنگە کە مرۆڤ بە زووترین کات پێوەندی بگرێ لەگەڵ فرۆشیار و باسی هەڵەکەی بۆ بکا. ئەگەر مرۆڤ لە ماوەی دوو مانگدا سکاڵا پێشکەشکا ئەمە وەکوو سکاڵا لە کاتی خۆیدا حساب دەکرێ. بەڵام ماوەی گونجاو لەوانەیە لە دوو مانگ زیاتر بێ.

پێویستە پاش شەش مانگ بیسەلمێنن

ئەرکی سەلماندنی هەڵە لە کاڵا یان لە خزمەتگوزاریدا هەمیشە دەکەوێتە سەرشانی ئێوە. لە ماوەی شەش مانگی یەکەمدا پاش کڕینی کاڵا ئەرکی فرۆشیارە بیسەلمێنێ کە وا هەڵەکە لەسەرەتاوە نەبووە. ئەگەر لە شەش مانگ زیاتر تێپەڕێ ئەرکەکە دەکەوێتە سەر شانی ئێوە کە بیسەلمینن هەڵەکە لە لایەن ئێوەوە پێکنەهاتووە.

ڕێـنـوێـنـی بۆ سکاڵا واتە klagoguiden یارمەتی ئێوە دەدا

Klagoguiden خزمەتگوزارییـەکی وێـبـــە کە ڕێنوێنی مرۆڤ دەکا چۆن ســکاڵا بکا لە کاڵایەک یان لە خزمەتگوزارییەک.
Gå till klagoguiden

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 6 juli 2015

Tipsa om sidan