یاسای گرێبەست لە ڕێگای دوورەوە و گرێبەست لە دەرەوەی شوێنی بازرگـانـی

کاتێ ئێوە شـتـێـک دەکـڕن لە ئینـتـەرنێت، لە رێگای تەلەفۆنەوە یان لە فرۆشیارێک کە لە دەرەوەی شوێنی بازرگانی خۆیەتی ١٤ رۆژتان ماوە هەیە بۆ پەشیمانبوونەوە لە کڕین.

ئەمە دەەکەوێتە بەر یاسای گرێبەست لە ڕێگای دوورەوە و گرێبەست لە دەرەوەی شوێنی بازرگانی.

گــرێـبـەست لە ڕێــگـای دوورەوە

کاتێ ئێوە شتێک بکڕن لەم ڕێگایانەوە post-order , tv-shop ، ئینتەرنێت یان لە فرۆشیارێکی تەلەفۆنی، ئەمە پێی دەڵێن کڕێن لە ڕێگای دوورەوە. واتە کڕینەکە رووبەڕوو نیە. تەنانەت ئەگەر ئێوە خۆتان پێوەندی بە فرۆشیارەوە بگرن یان کاڵاکە بە پێی گرێبەست خۆتان لە فرۆشگایەکە وەریبـگرن بەڵام گرێبەستەکەی پێشتر لە دوورەوە ئەنجامدراوە.

گرێبەست لە دەرەوەی شوێنی بازرگانی

بە کاتێک دەگوترێ کە ئێوە رووبەروو لەگەڵ فرۆشیار بڕیاری کڕینەکە دەدەن، بەڵام فرۆشیارەکە لە دەرەوەی شوێنی بازرگانی خۆیەتی. مەبەست لە شوێنی بازرگانی شوێنێکی نەگۆڕ یان شوێنیکی گوازراوەیە کە فرۆشیار بە شێوەیەکی بەردەوام یان وەرزانە بۆ چالاکییە بازرگانییەکانی خۆی بەکاری دێنێ. بۆ نموونە کڕین لەو کەسانە کە کاڵا دەبەنە بەر ماڵەکان، homepartys فرۆشتن لە گالەری و لەسەر جادە وەکوو گرێبەست لە دەرەوەی شوێنی بازرگانی لە قەڵەم دەدرێ.

ئێوە دەبێ هەمیشە سەبارەت بە مافی پەشیمانبوونەوە زانیاریتان پێبدرێ

گرنگترین بەشەکانی ئەم یاسایە بۆ ئێوەی بـەرخــۆر واتە بەکارهێنەر بریتییە لە مافی پەشیمانبوونەوە و مافی زانیاری وەرگرتن. کاتێ ئێوە کاڵایەک یان خزمەتگوزارییەک لە ڕێگای دوورەوە یان لە دەرەوەی شووێنی بازرگانی دەکڕن، بە پێـی یاسا مافی ئەوەتان هەیە لە ماوەی ١٤ رۆژدا پەشیمان بنەوە. گرێبەست لە دەرەوەی شوێنی بازرگانی کە سەرجەمی نرخی کاڵاکە لە ٤٠٠ کرۆن کەمتر بێ ناکەوێتە بەر یاسای مافی پەشیمانبوونەوە. ئەمە کڕین لە شوێنی بازرگانیش هەر ناگرێتەوە. بۆ نموونە ئێوە کە لە دووکانیش کاڵایەکی وا بکڕن مافی پەشیمانبوونەوە نایگرێتەوە.

ئەگەر ئێوە گرێبەستی کڕینی بۆ نموونە بیمەی ژیان یان پاشکەوتکردن بۆ خانەنشینیی تایبەت بۆ تاکەکەس ئەنجامبدەن ٣٠ رۆژتان ماوە هەیە بۆ پەشیمانبوونەوە.

کەی مەودای پەشــیـمانـبـوونەوە دەســتـپـێـدەکـا؟

ئەو کاتەی هەتانە بۆ پەشیمانبوونەوە لە کڕیـن پێی دەگوترێ مەودای پـەشــیـمــانـبــوونەوە. ئەگەر کەسێک لە کڕینەکە پەشیمانبێـتـەوە ئەرکدارە کە کاڵاکە بداتەوە بە فرۆشیار و پارەی ناردنەوەکەشی بدا. ئەم ماوەیە لەو رۆژەوە دەستپێدەکا کە کاڵاکە دەگاتە دەستتان. ئەگەر خزمەتگوزارییەک بکڕن ماوەی پەشیمانبوونەوە لەو رۆژەوە دەستپێدەکا کە گرێبەستە ئەنجامدراوە. زووترین کات بۆ ماوەی پەشیمانبوونەوە کاتێک دەستپێدەکا کە ئێوە سەبارەت بە مافی پەشیمانبوونەوە زانیاریتان پێدەدرێ. ئەگەر بێتوو فرۆشیار ئێوەی لە مافی پەشیمانبوونەوە ئاگادار نەکردبێ ئەو کاتە ئێوە یەک ساڵتان ماوە هەیە بۆپەشیمانبوونەوە.

پـارەی نــاردنــەوەی کـاڵا

ئەگەر ئێوە لە کڕینەکە پەشیمانبـنـەوە ئەرکدارن کاڵاکە بدەنەوە بە فرۆشــیار و پارەی ناردنەوەکەش بدەن.
ئەگەر لە کڕینەکە پەشیمانبنەوە دەتوانن لەو فۆرمە کەڵکوەرگرن کە Konsumentverket ئامادەی کردووە.

ئـەگـەر بازرگانەکە گوێڕایەلی یاسا نەبێ
ئەگەر ئێوە لەگەڵ کۆمپانیاکە نەگەنە نەتیجە بۆتان هەیە Allmänna reklamationsnämnden ئاگادار کەنەوە کە بەخۆڕایی لە کێشەی نێوان بـەرخــۆر واتە بەکارهێنەر و کۆمپانیا دەکۆڵیتەوە. لەبیرتان بێ کە ڕاگرتنی پسوولەی نرخ و پێوەندی بە ئی مەیل ئەگەر هەبی گرنگن وەکوو بەڵگە. کێشەکە دەکرێ بخرێتە بەدەمی دادگاش بەڵام دادگا مـزەیەک وەردەگرێ وەکوو مزەی پێشکەشکردنی داخوازنامە و لەوانەشە مەسرەفی دادگایی کردنەکەشتان بکەوێتە ئەستۆ.
ئەگەر فرۆشیارێک گوێڕایەکی بڕیارنامەکانی یاسا نەبێ دەتوانن لە لای Konsumentverketشکایەت لە فرۆشیارەکە بکەن.

Klagoguiden یارمــەتیتــاندەکــا

Klagoguiden خزمەتگوزارییەکی سادەی وێـبـە، لەم ماڵپەڕەدا دەتوانن یارمەتی وەرگرن بۆ سکاڵا کردن لە کاڵایەک یان لە خزمەتگوزارییەک.

هەموو یاساکە لە ماڵپەڕی پارلەماندا هەیە بۆ خوێندنەوە.