وه‌رگرتنی یارمه‌تی بۆ بوودجه و پرسیارگه‌لی قه‌رز
Få hjälp med skuldrådgivning - Centralkurdiska (Sorani)
نێزیكه‌ی ٤۰۰۰۰۰ سویدی قه‌رزیان هه‌یه لای به‌ڕێوه‌به‌ری پاره‌كۆكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیی. جگه له‌وه که‌سانێکی زۆر کێشه‌ی ئابووریان هه‌یه. بێجگه‌له ئازارچێشتنی تاکه‌که‌سی زیادبوونی قه‌رز ساڵانه ۳۰ تا ٥۰ میلیارد کرۆن خه‌رجی ده‌خاته سه‌ر کۆمه‌ڵگا. به‌ڵام ئه‌رێنی ئه‌مه ئه‌وه‌یه که ده‌توانیت یارمه‌تی وه‌رگریت.
Translated page: This text has been translated from Swedish. The text and appearance of the page may look different from the original page.
بۆ ئه‌م شتانهدهتوانیت یارمه‌تی وه‌رگریت
ئه‌و که‌سه‌ی کهقهرزدارهدهتوانێت یارمه‌تی به‌خۆڕای وه‌رگرێت لهڕێنمایکاری بوودجه‌و قه‌رزی شاره‌وانی. ئه‌وان یارمه‌تی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌م شتانه: •زانیاری ده‌رباره‌ی ئابووری خۆت و ڕێنماییکردن ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن و گرینگی‌پێدانی قه‌رزه‌کان. •داوای چاكردنه‌وه‌ی قه‌رز. •پشتگیریه‌کی دیکه بده‌ن پێش، له‌ماوه‌ی و دوای چاكردنه‌وه‌ی قه‌رز. • وهپێشخستنی پێشنیاری ڕێککه‌وتنی دڵخوازانه له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌کانی داوای دراویی، واتهئهوانهی که قهرزداریانیت (ئه‌گه‌ر چاكکردنه‌وه‌ی قه‌رز وه‌رنه‌گریت یان نه‌ته‌وێت). •باس کردنی مه‌رجگه‌لی باشتر له‌لای ئه‌وانه‌ی کهقهرزداریانیت.
وه‌رگرتنی یارمه‌تی به‌خۆڕایه
شاره‌وانی به‌پێی یاسا ئه‌رکدارن ڕێنمای ئابووری بده‌ن به‌که‌سانی قه‌رزدار. وه‌رگرتنی یارمه‌تی به‌خۆڕایه. ڕێنمایکارێکی بوودجه‌و قه‌رز ده‌توانێت یارمه‌تی بدات بۆ دیدێکی گشتی لهئابووریت و ڕێنمایی پراكتیكیانه بدات بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی کهقهرزدارن. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌پێویستیان هه‌یه بهچاكردنهوهی قه‌رز ده‌توانن بۆ نموونهیارمهتی وه‌رگرن بۆ داواکردن و هه‌روه‌ها هه‌متر تاقیکردنه‌وه و شکایه‌ت کردنی بڕیار.
زانیاری پێوه‌ندی بۆ ڕێنمایکاری بوودجه‌و قه‌رز
بۆ پێوه‌ندی کردن بهڕێنمایکاری بوودجه‌و قه‌رزی ناوچه‌ی خۆت ده‌توانیت پێوه‌ندی بهشارهوانیهکهت بکه‌یت. ئه‌تۆ هه‌روه‌ها ده‌توانیت لێنکه‌که‌ی خۆاره‌وه کلیکه بکه‌یت بۆ دۆزینه‌وه‌ی لیسته‌یه‌ک له‌سه‌ر هه‌موو شاره‌وانیه‌کان و زانیاری پێوه‌ندی بۆ ڕێنمایکاری بوودجه‌و قه‌رزی ئه‌وان. لیستیهک ببینه له‌سه‌ر ڕێنمایکاری بوودجه‌و قه‌رز به‌پێی شاره‌وانی (
له ماوه‌ی ئه‌و کاته‌ی چاوه‌ڕوانی یارمه‌تیت
شارهوانیگهلی زۆر کاتی چاوه‌ڕوانیان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕێنمایکاری بوودجه‌و قه‌رز. تا ئه‌و کاته‌ی یارمه‌تی تایبه‌تی وه‌رده‌گریت پێویست ده‌کات پێشترییه‌تی دانێک بکه‌یت لهفاتوورهکانت ئه‌گه‌ر نه‌توانیت هه‌مووان بده‌یت. ئه‌وه‌ی که‌زۆر گرینگه بیده‌یت بۆ یه‌که‌م پاره‌ی کرێی خانووه، کاره‌با و بیمه‌ی ماڵه. ده‌نا له مه‌ترسی ده‌رکردن ده‌که‌ویت لهخانووهکهت، کاره‌باکه‌ت لێ ده‌به‌ستن یان نا‌توانیت یارمه‌تی وه‌رگریت ئه‌گه‌ر بۆ نموونهدووچاری ڕووداوێک بیت. هه‌م مزی سندووقی بیمه‌ی بێ‌کاری و پاره‌ی خزمه‌تی منداڵ گرینگن.
ئه‌گه‌ر یارمه‌تی پێویست وه‌رنه‌گریت
ئه‌گه‌ر شاره‌وانی ڕێنمایکاری بوودجه‌و قه‌رز نه‌بێت یان ئه‌گه‌ر ئه‌و یارمه‌تیه وه‌رنه‌گریت که‌مافی خۆته وه‌ریگریت ئه‌وا ده‌توانیت داوایه‌ک بنێریت بۆ ئیداره‌ی پشکنینی خزمه‌ت و چاوه‌دێری (ئی.ڤ.وو). ده‌کرێت له‌سه‌ر کاخه‌زێک ڕاپۆرت بده‌یت یان له‌ڕێگای خزمه‌تی ئه‌له‌کترۆنیکی. داواکهدهبێته به‌ڵگه‌یه‌کی گشتی له‌کاتێک به‌ده‌ستی (ئی.ڤ.وو) گه‌یشتوه. زیاتر بخوێنه‌وه له‌ماڵپه‌ری (ئی.ڤ.وو)
Source: Konsumentverket