وه‌رگێڕان - سه‌فه‌ری ڕاگراوهی فڕۆکه
Inställt flyg - Centralkurdiska (Sorani)
ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری فڕۆکه‌ی ئه‌تۆ ڕاگیرێت ئه‌وا له‌وانه‌یه له لایه‌ن کۆمپانیای فڕۆکه‌که‌وه مافی قه‌ره‌بوو و یارمه‌تیت هه‌بێت. له‌م لاپه‌ڕه زانیاری وه‌رده‌گریت ده‌رباره‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و قهرهبهووه که ده‌توانیت داوای بکه‌یت و له کوێ داوای یارمه‌تی ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر کۆمپیانیای فڕۆکه‌که داواکانی ئه‌تۆ ڕه‌ت بکاته‌وه.
ئه‌م نووسراوه له زمانی سویدیه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه نووسراوه‌که و شێوه‌ی لاپه‌ڕه‌که له‌وانه‌یه جیاواز بێت به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌که.
حسابی بکهچهنێک قه‌ره‌بوو ده‌توانیت داوا بکه‌یت و داواکه بنێرهبۆ کۆمپیانیای فڕۆکه‌که
به‌ئامێری به‌خۆڕایی ئێمهژمێریاری فڕۆکهزانیاری ده‌رباره‌ی سه‌فه‌ری فڕۆکه‌ی خۆت پڕ دهکهیتهوهبۆ ئه‌وه‌ی بزانیت کام مافگهلت هه‌یه. ژمێریاری فڕۆکهههروهها ڕه‌وانه‌ی ماڵپه‌ڕی ئه‌و کۆمپانیایی فڕۆکه‌ی شایانی باست ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت له‌ڕێگای ماڵپهڕهکهوهداواکهی خۆت بنێریت.
ژمێریاری فڕۆکهههیهبهزمانی سویدی و ئینکلیسی
ئه‌گه‌ر نه‌توانیت له‌ڕێگای ماڵپه‌ڕی کۆمپیانیای فڕۆکهکهوهداواکانت بنێریت ئه‌وا ده‌توانیت فۆرمی سکاڵای کڕیاری یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌کار بهێنیت و له‌ڕێگای پۆستی ئه‌له‌کترۆنیکی یان نامهبینێریت بۆ کۆمپیانیای فڕۆکه‌که. فۆرمهکهههیهبهزمانی سویدی و ئینگلیسی.
فۆرمهکهبهزمانی ئینگلیسی به‌کار بهێنهئهگهر کۆمپانیای فڕۆکهکهسویدی نیهیان ئه‌گه‌ر ڕووداوهکهلهوڵاتێکی دیکهتا سوید ڕووی داوه. کۆپیه‌ک له‌و فۆرمهههڵگرهکهدهینێریت بۆ کۆمپانیای فڕۆکه‌که. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت داوای قه‌ره‌بوو بکه‌یت بۆ خهرجیگهل که‌په‌یدا بووهئهوا گرینگهکهبهڵگهلهگهڵ بنێریت، بۆ نموونهوهسڵ، که‌نیشان ده‌دات کام جۆرهخهرجیهکه.
چاوه‌ڕوانی وڵام له‌لایه‌ن کۆمپانیای فڕۆکه‌که
له‌کاتێک سکاڵای کڕیاری خۆت ناردوهبۆ کۆمپانیایی فڕۆکهکهئهوا پێویست ده‌کات چاوه‌ڕوانی وڵام بیت له‌لایه‌ن کۆمپانیای فڕۆکه‌که. ئهوهئاسایانهچهندین هه‌فته‌ی پێ ده‌چێت بۆ وه‌رگرتنی وڵام. به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر له‌شه‌ش ههفتهچاوهڕوانی وڵام بوویت به‌بێ ئه‌وه‌ی وڵام وه‌رگریت ئه‌وا ده‌توانیت که‌یسه‌که‌ت ڕهوانیهی شوێنێکی دیکهبکهیت.
ڕێساگه‌لی تایبه‌تی بۆ سه‌فه‌ری ڕاگیراوی فڕۆکه له‌نێو یه‌کێتی ئه‌وروپا
له‌نێو یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕێساگه‌لی تایبه‌تی هه‌یه‌بۆ فڕۆکهکهدهتوانێت مافی یارمه‌تی بهئهتۆ بدات له‌کاتێک فڕۆکهکهوهدوا کهوتووهیان ڕاوه‌ستاوه. ئه‌تۆ لهوانهیهههروهها مافی قه‌ره‌بووت هه‌بێت به‌شێوه‌ی بڕی كڵێشه‌یی بهیۆرۆ. له‌م دۆخانهڕێساگهلی یه‌کێتی ئه‌وروپا بره‌ویان هه‌یه: • له‌کاتێک لهفڕۆکهخانهیهکهوهلهنێو یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌فه‌ر ده‌که‌یت. • له‌کاتێک لهفڕۆکهخانهیهکهوهلهدهرهوهی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌فه‌ر ده‌که‌یت. به‌کۆمپانیایه‌کی فڕۆکهکهله یه‌کێتی ئه‌وروپا ناوی تۆمار کراوه. ڕێساکان بره‌ویان ههیهههم بۆ نۆروێژ، ئیسلاند و سویس به‌هه‌مان شێوهوهک بۆ هه‌موو وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا.
ئه‌گه‌ر ڕێساکانی یه‌کێتی ئه‌وروۆا کۆمپانیای فڕۆکه‌که‌ی ئه‌تۆ ناگرنهوهئهوا مافی قه‌ره‌بووت نیهبهشێوهی بڕی كڵێشه‌یی. به‌ڵام بهپێچهوانهلهوانهیهمافی قه‌ره‌بووت هه‌بێت بۆ خهرجیگهل که‌له‌سه‌رت که‌وتووه.
هه‌میشه هه‌بوونی مافی هه‌متر سفارشدانهوهیان وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره
له کاتێک سه‌فه‌ره‌ی فڕۆکه‌ی ئه‌تۆ هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، و ڕێساکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌وه‌ده‌گرێته‌وه، ئه‌وا هه‌میشه مافی یه‌کێک له‌م بژارانهت هه‌یه: • هه‌متر سفارشدان بۆ سه‌فه‌رێکی شیاوی دیکه‌ی فڕۆکه یان بۆ ده‌رفه‌تێکی دواتر • وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌بۆ ئه‌و به‌شه‌ی بلیته‌که کهنهتتوانیوه که‌ڵکی لێوه‌رگریت کۆمپانیاکه‌ی فڕۆکه هه‌میشه ده‌بێت پێشنیاری به‌ینی هه‌متر سفارشدانهوه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌ت پێبدات. ئهوهبرهوی هه‌یه ئیدی هه‌ر هۆیه‌ک که‌هه‌بێت بۆ ڕاگرتنی سه‌فه‌ره‌ی فڕۆکه، و به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و کاته‌ی که‌زانیاریت وه‌رگرت ده‌رباره‌ی ڕاگرتنی سه‌فه‌ره‌ی فڕۆکه.
هه‌متر سفارشدان
ئه‌گه‌ر سهفهرهکهههمتر بگرنهوهئهوا ده‌بێت بیگرنه‌وه بۆ سه‌فه‌رێکی هاونرخ. ئه‌گه‌ر ناچاری بیت زیاتر له‌دوو سه‌عات چاوه‌ڕوان بیت ئه‌وا کۆمپانیاکه‌ی فڕۆکه‌که ده‌بێت پێششنیاری خۆراک و شله‌ی خۆڕایت پێبدات کهبهماقوڵی به‌رامبه‌ر بێت به‌کاته‌که‌ی چاوه‌ڕوانی. کۆمپانیای فڕۆکه‌که هه‌روه‌ها ده‌بێت زانیاریت پێبدات ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که‌کام مافگهلت هه‌یه. ئه‌گه‌ر بڕیارت داوهکهسهفهرهکت هه‌متر بۆ بگرنهوهبۆ سه‌فه‌رێکی شیاوی دیکه‌ی فڕۆکه و ئه‌وه‌ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی کهلهفڕۆکهخانه یان له‌شوێنی ئامانجی سه‌فه‌ره‌که‌ت ده‌مێنیته‌وه یه‌ک یان چه‌ندین شه‌و ئه‌وا کۆمپانیای فڕۆکه‌که ده‌بێت خه‌رجی مانهوهلههوتێل بدات.
دانه‌وه‌ی پاره
له کاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارهئهوا کۆمپانیای فڕۆکه‌که ئه‌رکدارن خه‌رجی بلیته‌که‌ت بدهنهوهلهماوهی ۷ ڕۆژ. دانه‌وه‌ی پاره‌ده‌بێت بهنهخت، ناردنی پارهبهشێوهی ئه‌له‌کترۆنیکی بۆ بانک، ڕه‌وانه‌ی کردنی پاره‌یان چێك بێت. ئه‌گه‌ر ئهوهپهسهند بکه‌یت ئه‌وا دانه‌وه‌ی پارهدهکرێت له‌ڕێگای وه‌سلی بۆ پاشان كه‌ڵك لێوه‌رگرتن یان به‌شێوه‌یه‌کی دیکه بێت. وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌بۆ بلیته‌که به‌مانای ئه‌وه‌یه که‌ڕێککه‌وتنه‌که له‌گه‌ڵ کۆمپانیای فڕۆکه‌که ته‌واو ده‌بێت و ئه‌تۆ بۆ خۆت به‌رپرسی گه‌یاندنه‌وه‌ی خۆتیت بۆ ماڵ. ئهوهکاتهکۆمپانیای فڕۆکه‌که پێویست ناکات به‌رپرسی خه‌رجی بۆ نموونهخۆڕاک، شله‌و هوتێل بگرێته ئه‌ستۆ.
مافی ئه‌تۆ بۆ قه‌ره‌بووی ئابووری
دوو جۆرهقهرهبووی ئابووری ههیهکهمافی وه‌رگرتنت هه‌یه‌ئه‌گه‌ر فڕۆکه‌که‌ت وه‌دوا که‌وتووه. یه‌کێکیان پێی ده‌گوترێت قه‌ره‌بوو و ئه‌وی دیکهخهرمانه.
قه‌ره‌بوو
ئه‌تۆ لهوانهیهمافی قه‌ره‌بووت هه‌بێت به‌شێوه‌ی بڕی كڵێشه‌یی بهیۆرۆ ئه‌گه‌ر ڕێساکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌فه‌ری فڕۆکه‌ی ئه‌تۆ ده‌گرنه‌وه. قهرهبووهکهجیاوازهو له‌بڕی ۲٥۰ تا ٦۰۰ یۆرۆیه. قهرهبووهکهبهمهبهستی قه‌ره‌بوو کردنی ئه‌و کاتهیهکهلهدهستت داوهبههۆی دواکه‌وتنه‌که. بۆ ئه‌وه‌ی مافی قه‌ره‌بووت هه‌بیت ئه‌وا دواکه‌وتنه‌که ده‌بێت سێ سه‌عات یان زیاتر بێت. مافی چه‌نێک پاره‌ت ههیهئهوا پێوه‌ندی ههیهبهدرێژی سه‌فه‌ره‌که:
۲٥۰ یۆرۆ بۆ هه‌موو سه‌فه‌ره‌کانی فڕۆکه به ئه‌وپه‌ڕی درێژی ۱٥۰۰ کیلۆمه‌تر.
٤۰۰ یۆرۆ بۆ هه‌موو سه‌فه‌ره‌کانی فڕۆکه له نێو یه‌کێتی ئه‌وروپا به ئه‌وپه‌ڕی درێژی ۱٥۰۰ یلۆمهتر و بۆ هه‌موو سه‌فه‌ره‌کانی دیکه فڕۆکه که له‌به‌ینی به درێژی ۱٥۰۰ تا ۳٥۰۰ کیلۆمه‌ترن.
٦۰۰ یۆرۆ بۆ هه‌موو باقی سه‌فه‌ره‌کانی فڕۆکه که ڕێساکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌یانگرێته‌وه.
درێژی سهفهرهکهلهشوێنی ده‌ستپێکردن حیساب ده‌کرێت تا سه‌رمه‌نزڵ. ئهوهبرهوی ههیهئیدی ئه‌گه‌ر له‌به‌یندا نیشتبیتهوهو له‌چ شوێنێک و له‌چ شوێنێکی سهفهرهکهدواکهوتنهکهڕووی دا.
له‌چ کاتێک زانیاریت وه‌رگرت ده‌رباره‌ی ئه‌و کاته‌ی تازه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌و جیاوازی ئه‌و کاتهلهگهڵ کاتی سه‌فه‌ره‌که‌ی بناخهییت، ئهوهبڕیاردهره بۆ مافی ئه‌تۆ بۆ وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوو. له‌م دۆخانه مافی وه‌رگرتنی قه‌ره‌بووت نیه:
له کاتێک زانیاریت وهرگرتووهدهبارهی گۆڕینه‌که ۱٤ ڕۆژ یان زیاتر پێش کاتی سه‌فه‌ره‌که.
له کاتێک زانیاریت وهرگرتووهدهبارهی گۆڕینه‌که ۷ تا ۱۳ ڕۆژ پێش کاتی سه‌فه‌ره‌که‌و کاتی سهفهرهتازهکهت ئه‌وپه‌ڕی ۲ سه‌عات پێش کاتی سهفهرهبناخهیهکهیه و کاتهتازهکهی گه‌یشتن به‌شوێنی ئامانجی سه‌فه‌ره‌که‌ت ئاخرین کات ٤ سه‌عات دوای کاتی گه‌یشتن به‌شوێنی ئامانجی سه‌فه‌ره‌که‌ی بناخهییته
له کاتێک زانیاریت وهرگرتووهدهربارهی گۆڕینه‌که که‌متر له۷ ڕۆژ پێش کاتی سه‌فه‌ری پلاندانراوت بوو و کاته‌که‌ی تازه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌ت ئه‌وپه‌ڕی ۱ سه‌عات پێش کاتی سه‌فه‌ره‌که‌ی پێشووته و کاتی تازه‌ی گه‌یشتنت به‌شوێنی ئامانجی سه‌فه‌ره‌که‌ت ئاخرین کات ۲ سه‌عات دوای کاتی بناخه‌یی گه‌یشتن به‌شوێنی ئامانجی سهفهرهکهته.
خه‌رمانه
ئیدی ڕێساکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌فه‌ری فڕۆکه‌که‌ی ئه‌تۆ بگرێتهوهیان نهئهوا لهوانهیهمافی خهرمانهت هه‌بێت بۆ خهرجیگهل که‌له‌سه‌ر ئه‌تۆ ده‌که‌وێت به‌هۆی سه‌فه‌ری وه‌دواکه‌وتووی فڕۆکه. ئه‌وه‌بۆ نموونهدهکرێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌بێت که‌ناچار بوویت خۆراک بکڕیت له‌فڕۆکه‌خانه، شه‌وێکی هوتێلت له‌ده‌ست دا یان داهاتی کار. ئه‌تۆ ده‌بێت بتوانیت نیشان بده‌یت کام خهرجیگهلت هه‌بووه‌و ده‌بێت پێوه‌ندیان هه‌بێت بهوهدواکهوتنهکه. هه‌موو وه‌سڵه‌کانی خه‌رجیه‌کانت ههڵگرهوهک به‌ڵگه.
ئه‌تۆ نا‌توانیت قه‌ره‌بووی ئابووری وه‌رگریت بۆ ئازارچێشتنی ده‌روونی، زه‌حمه‌تی چاوه‌ڕوان بوون، هه‌ستی ناخۆشی یان لهوجۆرهبههۆی سه‌فه‌ری ڕاگراوی فڕۆکه.
له‌م دۆخانه‌دا مافی قه‌ره‌بووی ئابووریت نیه
کۆمپانیای فڕۆکهکهئهرکدار نین قه‌ره‌بووی ئابووری بده‌ن به‌شێوه‌ی بڕی كڵێشه‌ی بهیۆرۆ ئه‌گه‌ر سهفهرهوهدواکهوتۆکهی فڕۆکه‌یان سهفهرهلابراوهکهی فڕۆکهبههۆی دۆخگه‌لی زۆر نائاسایی بێت. بهدۆخگهلی نائاسایی مه‌به‌ست لهڕووداوانهنکهلهدهرهوهی کۆنتڕۆلی کۆمپانیای فڕۆکهکهیهو ناکرێت خۆ له‌دوور ڕاگرن، هه‌رچه‌ن هه‌موو چارهگهلێکی شیاو پیاده‌بکه‌ن. هیچ دۆخگه‌لی دیاریکراو نیهکهههمیشهوهک دۆخگه‌لی زۆر نائاسایی ده‌بینرێن، ئه‌وه‌ده‌بێت له‌دۆخ بۆ دۆخ هه‌ڵسه‌نگاندن بکرێن. به‌ڵام نموونهههیه لهدۆخگهل که‌ده‌کرێت زۆر نائاسای بن: • دۆخگه‌لی سیاسی ناسه‌قامگیر • دۆخگه‌لی ئاووهه‌وای که‌ئه‌وه‌ی ناشیاو ده‌که‌ن بۆ سه‌فه‌رکردن به‌فڕۆکه • مه‌ترسیگه‌لی دڵنیای • که‌موکۆڕی پێشبینینهكراو له‌دڵنیایی فڕۆکه • له‌کاتێک مانگرتنه‌و ئهوهکار ده‌کاته‌سه‌ر کاروباری کۆمپانیای فڕۆکه‌که. هه‌ڵه‌ی ته‌کنیکی لهفڕۆکهکهئاسایانهوهک دۆخگه‌لی زۆر نائاسایی نابینرێن. ئهوهکۆمپانیایی فڕۆکه‌که‌ی که‌ده‌بێت نیشان بدات کهفڕۆکهکهوهدواکهوتووهکهیان سهفهرهلابراوهکهبههۆی دۆخگه‌لێکی زۆر نائاسایی بووه. کۆمپانیای فڕۆکهکهههروهها ده‌بێت بتوانن نیشان بده‌ن که‌هه‌موو شتێکیان کردوه‌بۆ پێش‌گرتن بهوهدواکهوتنی یان لابردنی سه‌فه‌ره‌ی فڕۆکه.
ئه‌گه‌ر کۆمپانیای فڕۆکهکهئاماژهبۆ دۆخگه‌لی نائاسایی ده‌که‌ن \ فۆرسهمایور
ئه‌وه ڕوو ده‌دات که‌کۆمپانیای فڕۆکهکهئاماژهبۆ دۆخگه‌لی نائاسایی ده‌که‌ن و به‌و هۆیهوههیچ قه‌ره‌بوو ناده‌ن. بۆ یه‌که‌م کۆمپانیای فڕۆکهکهههڵسهنگاندنێکی خۆی ده‌کات له‌وه‌ی که‌ڕووی داوه‌و بڕیار ده‌ده‌ن که‌ئه‌گه‌ر قه‌ره‌بوو بده‌ن یان نه. ئه‌گه‌ر هاوڕا نه‌بیت له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆمپانیای فڕۆکهکهئهوا ده‌ستگا ههیهدهتوانیت پرسه‌که‌ی خۆتیان بۆ بنێریت بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌خۆڕای و بێ لایانه.
به‌و شێوهدهکهیت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی پرسه‌که‌ت بکرێت
کام ده‌ستگا پرسه‌که‌ی ئه‌تۆ تاقی دهکاتهوهپێوهندی ههیهبهو جۆرهقهرهبووهکهداوای ده‌که‌یت و له‌کام وه‌ڵات کێشه‌ی سه‌فه‌ره‌ی فڕۆکهدروست بووه. پێوه‌ندی بهئێمهبکهو ئێمه‌زانیاری ده‌ده‌ین ده‌رباره‌ی ئهوهکهپێوهندی به‌کوێ بکه‌یت. زانیاری پێوه‌ندی بۆ هاڵۆ کۆنسوومه‌نت
Source: Konsumentverket