ڕێساگه‌ل بۆ فرۆشتن له‌سه‌ر ته‌له‌فۆن
Regler för telefonförsäljning - Centralkurdiska (Sorani)
چه‌ندین ڕێساگه‌ل هه‌ن بۆ پاراستنی ئه‌تۆ و که شیرکه‌ته‌کان ده‌بێت ڕه‌ها ی بکه‌ن. بۆی ئه‌وه‌ی ڕێککهتننامهیهک که له‌سه‌ر ته‌له‌فۆن ئه‌نجام دراوه بره‌وی هه‌بێت ئه‌وا شیرکه‌ته‌که ده‌بێت په‌سه‌ند کردنێکی نووسراوه له لایه‌ن ئه‌تۆ وه‌رگرێت. ئه‌تۆ هه‌روه‌ها مافی ۱٤ ڕۆژ پهشیمانبوونهوهت هه‌یه.
Translated page: This text has been translated from Swedish. The text and appearance of the page may look different from the original page.
هیچ ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی بره‌ودار به بێ په‌سه‌ندکردنی نووسراوه له لایه‌ن ئه‌تۆ
شیرکه‌تێک که شتومه‌ک و خزمه‌ت له سه‌ر ته‌له‌فۆن ده‌فرۆشێت ده‌بێت به پێی یاسا په‌سه‌ندکردنێکی نووسراوه له لایه‌ن ئه‌تۆ وه‌رگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێککه‌وتننامه‌که بره‌ودار بێت. شیرکه‌ته‌که پێویست ده‌کات نووسراوه‌یه‌کی سه‌لماندن بۆ پێشنیازه‌که‌ی خۆی بۆ ئه‌تۆ بنێرێت و ئه‌و پێشنیازه ده‌بێت به نووسراوه په‌سه‌ند بکرێت له لایه‌ن ئه‌تۆ.
مه‌رجی به نووسراوه بره‌وی هه‌یه ئه‌گه‌ر شیرکه‌ته‌که ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌تۆ بکات یان ئه‌گه‌ر له لایه‌ن شیرکهتکه داوات لێ‌کرا ته‌له‌فۆنیان بۆ بکه‌یت. ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ به نووسراوه ڕێککهوتننامهکهت په‌سه‌ند نه‌کردوه ئه‌وا ئه‌وه بره‌ودار نیه و ئه‌تۆ هیچ ئه‌رکی دانی پاره‌ت نیه له به‌رامبه‌ر شیرکه‌ته‌که.
ئایا په‌سه‌ند کردنێک به نووسراوه ده‌بێت چۆن بێت؟
نووسراوه‌یه‌کی په‌سه‌ند کردن ده‌کرێت به شێوه‌ی جیاواز ڕاده‌ست بکرێت. ئه‌تۆ بۆ نموونه ده‌توانیت:
کاخه‌زێک ئیمزا بکه‌یت که بۆ ماڵ بۆت ده‌نێرن
له ڕێگای پۆستی ئه‌له‌کترۆنیکی یان په‌یامی مۆبایل ئێس.ئێم.ئێس به شێوه‌ی ئه‌له‌کترۆنیکی په‌سه‌ندی بکه‌یت
له ڕێگای ناسنامه‌ی ئه‌له‌کترۆنیکی بانک په‌سه‌ندی بکه‌یت.
پهنسهندکردنهکه ده‌بێت دوای گۆتوبێژه‌که بێت بۆ ئه‌وه‌ی کاتی بیر لێکردنهوهت هه‌بێت له‌سه‌ر پێشنیازه‌که. واته ئه‌وه ڕێپێدراو نیه بۆ شیرکه‌ته‌که که له ماوه‌ی گۆتوبێژه‌که داوات لێبکه‌ن پێشنیازه‌که په‌سه‌ند بکه‌یت. شیرکه‌ته‌که ده‌بێت بتوانن نیشان بده‌ن که ئه‌تۆ به نووسراوه په‌سه‌ندت کردوه و ئه‌وه دوای گۆتوبێژه‌که ڕووی داوه.
ئایا داوایه‌کی پاره‌دانت وه‌رگرتووه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی که په‌سه‌ندکردنی خۆت به نووسراوه نه‌داوه؟
له ماڵپه‌ڕی ئێمه ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی فاتووره‌یه‌کی هه‌ڵه زانیاری وه‌رده‌گریت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که چ ده‌توانیت بکه‌یت ئه‌گه‌ر بۆ نموونه فاتووره‌یه‌ک له لایه‌ن شیرکه‌تێک وه‌رگریت که پێشتر له ڕێگای ته‌له‌فۆن پێوه‌ندیان به ئه‌تۆ کردوه. له‌وێ هه‌روه‌ها پێشنیار هه‌یه بۆ چۆنیه‌تی خۆ ده‌ربڕین له کاتی پێوه‌ندی کردن به شیرکه‌ته‌که.
بۆ ماڵپه‌ڕی ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی فاتووره‌ی هه‌ڵه
ڕیزپه‌ڕی له مه‌رجی به نووسراوه
هه‌ندێک ڕیزپه‌ڕی هه‌ن له مه‌رجی به نووسراوه. یاریی و به‌خش نموونه‌یه‌که له‌وانه‌ن. ئه‌گه‌ر به سوپاسه‌وه ویستنی ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ک ده‌که‌یت ده‌رباره‌ی به‌خش له ته‌له‌فۆن ئه‌وا هیچ مه‌رجێک نیه که ئه‌تۆ ده‌بێت به نووسراوه ڕێککه‌وتننامه‌که په‌سه‌ند بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بره‌وی هه‌بێت. سه‌باره‌ت به یاری و به‌خش ئه‌وا هه‌روه‌ها هیچ مافی پهشیمانبوونهوهت نیه.
هیچ مه‌رجی به‌نووسراوه نیه له کاتێک ئه‌تۆ ته‌له‌فۆن بۆ شیرکه‌ته‌که ده‌که‌یت
ئه‌و مه‌رجه ته‌نیا بره‌وی هه‌یه له کاتێک شیرکه‌ته‌که ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌تۆ ده‌که‌ن. به‌و هۆیه‌وه ئه‌وه بڕیارده‌ره که ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ یان شیرکه‌ته‌که بڕیارتان داوه ئه‌و گۆتوبێژه تایبه‌تیه ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌وه هیچ مانایه‌کی نیه ئه‌گه‌ر مشته‌ری تازه یان ئێستاکان بیت. ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ بڕیارت داوه ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌وان بکه‌یت ئه‌وا مه‌رجی به‌نووسراوه بره‌وی نیه. نموونه‌یه‌ک له‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌تۆ ته‌له‌فۆن بۆ شیرکه‌ته‌که ده‌که‌یت بۆ شکایه‌ت کردن له‌سه‌ر شتێک و دواتر پێشنیاری ئابوونه‌یه‌کی تازه‌ت پێده‌که‌ن له هه‌مان گۆتوبێژ. ئه‌گه‌ر به سووپاسه‌وه ویستنی پێشنیاره‌که بکه‌یت ئه‌وا مه‌رجی به‌نووسراوه بره‌وی نیه
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت په‌سه‌ند کردبێت که شیرکه‌تێک بۆی هه‌یه پێوه‌ندی به ئه‌تۆ بکات له مه‌به‌ستی خستنهبازارئهوا وه‌ها نابینرێت که گۆتوبێژه‌که به ویستی ئه‌تۆ کراوه.
مافی په‌شیمانبوونه‌وه له کاتی فرۆشتن له‌سه‌ر ته‌له‌فۆن
بۆ ڕێککه‌وتننامه که له‌ڕێگای ته‌له‌فۆن بووه ئه‌وا مافی پهشیمانبوونهوت هه‌یه بۆ ماوه‌ی ۱٤ ڕۆژ به پێی یاسا. ئه‌گه‌ر مافی پهشیمانبوونهوهت به‌کار بهێنیت ئه‌وا ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌تۆ هیچ زیاتر ئه‌رکدار نیت کڕینه‌که ئه‌نجام بده‌یت و مافی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌ت هه‌یه که داوته. به‌ڵام به پێچه‌وانه ئه‌تۆ له‌وانه‌یه پێویست بکات خه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی شتوومهکهکه بده‌یت به‌و مه‌رجه‌ی که شیرکهتهکهت ئاگادار کردبێته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه.
له کاتێک شتوومه‌کێک ده‌کڕیت ئه‌وا ئه‌و ۱٤ ڕۆژانه حیساب ده‌کرێن له‌و ڕۆژه‌وه که شتوومه‌که‌که‌ت وه‌رگرتوه یان هاوردوته ده‌ر. ئه‌گه‌ر خزمه‌تێک ده‌کڕیت ئه‌وا ڕۆژه‌کان له‌و ڕۆژه‌وه حیساب ده‌کرێت که به سوپاسه‌وه ویستنی ڕێککهوتننامهکهت کرد.
مافی په‌شیمانبوونه‌وه ده‌کرێت درێژ بکرێته‌وه
به پێی یاسا شیرکه‌ته‌که ده‌بێت ئه‌م زانیاریه‌ت پێبدات ده‌رباره‌ی مافی په‌شیمانبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ۱٤ ڕۆژانه ده‌ست پێبکه‌ن، ئه‌وه‌ی که پێی ده‌گوترێت ماوه‌ی په‌شیمانبوونه‌وه:
ئه‌گه‌ر مافی پهشیانبوونهوه هه‌یه
چه‌نێک کاتت هه‌یه بۆ په‌شیمانبوونه‌وه
ئایا چۆن ده‌که‌یت بۆ په‌شیمانبوونه‌وه
که فۆرمێکی ستاندارد هه‌یه که بتوانیت به‌کاری بهێنیت له‌کاتی په‌شیمانبوونه‌وه و له چ شوێنێک ئه‌وه به‌کار ده‌هێنیت
ئه‌گه‌ر شیرکه‌ته‌که زانیاریه‌که‌ی پێنه‌داویت له هوو خاڵه‌کان ئه‌وا ده‌توانیت په‌شیمان بیته‌وه هه‌رچه‌ن زیاتر له ۱٤ ڕۆژ تێپه‌ڕیوه. ماوه‌ی په‌شیمانبوونه‌وه، واته ئه‌و ماوه‌یه که ده‌توانیت مافی په‌شیمانبوونه‌وه به‌کار بهێنیت، واته ده‌کرێت درێژ بکرێته‌وه. بۆ ماوه‌ی ئه‌وپه‌ڕی ساڵێک کاتی په‌شیمانبوونه‌وه ده‌کرێت درێژ بکرێته‌وه. ئه‌وه شیرکه‌ته‌که‌یه که ده‌بێت بتوانێت ئه‌وه نیشان بدات که ئه‌تۆ هه‌موو زانیاریه‌کت وه‌رگرتووه ده‌رباره‌ی مافی په‌شیمانبوونه‌وه.
به‌و شێوه په‌شیمان ده‌بیته‌وه
بڕۆ بۆ ماڵپه‌ڕی مافی په‌شیمانبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببینیت بزانیت مافی پهشیمانبوونهوهت هه‌یه و زانیاری وه‌رگریت ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی په‌شیمانبوونه‌وه و چ شتێک بره‌وی هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ و شیرکه‌ته‌که ڕێک نه‌که‌وتوون.
بۆ زانیاری ده‌رباره‌ی مافی په‌شیمانبوونه‌وه و چۆن ئه‌وه به‌کار ده‌هێنیت
ڕێساگه‌لی تایبه‌تی بۆ خزمه‌تی دارایی
ڕێساگه‌لی تایبه‌تی هه‌ن بۆ به ته‌له‌فۆن فرۆشتنی خزمه‌تی داراویی. به خزمه‌تی داوایی مه‌به‌ست بۆ نموونه له ڕێککه‌وتننامه ده‌رباره‌ی کرێدیت، بیمهگهل و پاره‌دانه.
مافی په‌شیمانبوونه‌وه
له کاتێک خزمه‌تێکی دارای ده‌کڕیت ئه‌وا ئه‌و ۱٤ ڕۆژانه‌ی پهشیمانبوونهوهت له کڕینه‌که له‌و ڕۆژه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن که ڕێککهوتتنامهکهت په‌سه‌ند کرد، به‌ڵام زووترین کات له‌و ڕۆژه‌وه که زانیاری و مه‌رجگه‌لی ڕێککهوتننامهت وه‌رگرت به شێوه‌ی نووسراوه. ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتننامه‌که سه‌باره‌ت به بیمه‌ی ژیان یان سههم کردنی خانه‌نشینی تاکه‌که‌سی تایبه‌تیه ئه‌وا مافی په‌شیمانبوونه‌وه ۳۰ ڕۆژه.
به‌و شێوه په‌شیمان ده‌بیته‌وه
شیرکه‌ته‌که ئاگادار بکه‌وه که ده‌ته‌وێت مافی په‌شیمانبوونه‌وه به‌کار بهێنیت. ئه‌تۆ ده‌توانیت شیرکه‌ته‌که ئاگار بکه‌یته‌وه که به چ شێوه‌یه‌ک ده‌ته‌وێت ئه‌وه بکه‌یت. به‌ڵام دڵنیاترین شێوه‌ی کردنی ئه‌وه له ڕێگای نووسراوه‌یه و که کۆپیه‌ک له نووسراوه‌که هه‌ڵگریت وه‌ک به‌ڵگه. ئه‌تۆ بۆ نموونه ده‌توانیت پۆستی ئه‌له‌کترۆنیکی بنێریت.
له کاتێت په‌شیمان بوویته‌وه ئه‌وا پێویست ده‌کات له ماوه‌ی ۳۰ ڕۆژ پاره‌که بده‌یته‌وه که له لایه‌ن شیرکه‌ته‌که‌وه وه‌رتگرتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ پاره‌ت داوه به شیرکه‌ته‌که ئه‌وا ده‌بێت له ماوه‌ی ۳۰ ڕۆژ پاره‌که‌ت بده‌نه‌وه.
فرۆشتنی به‌رهه‌م که پێوه‌ندی هه‌یه به مووچه‌ی خانه‌نشینی پاداشت قه‌ده‌خه‌یه له ڕێگای ته‌له‌فۆن
فرۆشتن یان به خستنه‌بازاری بهرههمگهل یان خزمه‌ت که پێوه‌ندیان هه‌یه به مووچه‌ی خانه‌نشینی پاداشت قه‌ده‌خه‌یه له ڕێگای ته‌له‌فۆن. ڕێککه‌وتننامه سه‌باره‌ت به به‌رهه‌می مووچه‌ی خانه‌نشینی پاداشت که له‌سه‌ر ته‌له‌فۆن ئه‌نجام ده‌درێت بره‌ودار نیه و ئه‌تۆ هیچ ئه‌رکی پاره‌دانت به شیرکه‌ته‌که نیه.
ڕێزپه‌ڕی له مافی په‌شیمانبوونه‌وه
خزمه‌تی دارای وه‌ها هه‌ن که مافی په‌شیمانبوونه‌وه به‌ره‌وی نیه. ئه‌وه بۆ نموونه بره‌وی نیه بۆ ئه‌مانه:
ئه‌گه‌ر نرخی ئه‌و خزمه‌تی دارایه له‌وانه‌یه زیاد یان که‌م بکا به هۆی به‌رزبوونه‌وه یان دابه‌زینی
بازار که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که نرخه‌که ده‌گۆڕێت له ماوه‌ی ئه‌و کاته‌ی که مافی په‌شیمانبوونه‌وه ئاسایانه بره‌وی هه‌یه و فرۆشیار ناتوانێت کار بکاته سه‌ر جیاوازی نرخ. سههم نموونه‌یه‌که له‌وانه.
کرێدیت که به‌ستراون به مافی ڕههندان له مڵکی سه‌قام، مافی هه‌بوونی زه‌وی خانوو یا مافی هه‌بوونی هاوبه‌شی ئه‌پارتمێنت
بیمهگهل له‌وێ که کاتی بره‌ودار مانگێک یان که‌متره
شکایه‌ت له فرۆشتنی ته‌له‌فۆنی به‌گیروگرفت بکه
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت شکایه‌ت بکه‌یت سه‌باره‌ت به گیروگرفتی فرۆشتن له‌سه‌ر ته‌له‌فۆن ئه‌وا ده‌توانیت شکایه‌ت بکه‌یت لای ده‌ستگای سه‌رفکار. ئه‌تۆ بۆ نموونه ده‌توانیت شکایه‌ت له شیرکه‌تێک که ڕێز له مه‌رجی به نووسراوه ناگرێت بکه‌یت. ئه‌تۆ هه‌روه‌ها ده‌توانیت شکایه‌ت له شیرکه‌ت بکه‌یت که شێوه‌ی فرۆشتنی نه‌گونجاو به‌کار ده‌هێنن. هه‌ندێک نموونه له‌وانه ده‌کرێت ئه‌وه بێت که شیرکه‌ته‌که:
هئێنقهست زانیاری هه‌ڵه یان سه‌رلێتێكده‌ر ده‌ده‌ن له کاتی فرۆشتنه‌که
فرۆشیاری شه‌ڕانی یان سه‌رسه‌ختی هه‌یه
شتوومه‌کێک ده‌نێرێت به بێ ئه‌وه‌ی داوات کردبێت
فاتووره‌یه‌ک ده‌نێرێت به بێ ئه‌وه‌ی داوات کردبێت
به ئه‌نقه‌ست فریوت ده‌دات یان ئاراسته‌ی گرووپگه‌لی دووچاربوون، بۆ نموونه پیران و نه‌خۆشان
ده‌ستگای سه‌رفکار که‌یسه‌که‌ی تاکه‌که‌سی ئه‌تۆ لێناکۆڵێتهوه و بڕیاری له‌سه‌ر نادات. به‌ڵام شکایه‌ت کردن گرینگه بۆ کاری چاوه‌دێری ده‌ستگاکه. ده‌ستگای سه‌رفکار پشکنینی ئه‌وه ده‌کات که شیرکه‌ته‌کان ڕێساکان ڕه‌ها ده‌که‌ن و ده‌رفه‌تی دژههنگاو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌که‌ن.
شکایه‌ت بکه له ڕێگای ماڵپه‌ڕی ده‌ستگای سه‌رفکار
ئایا ڕێنامیت ده‌وێت له که‌یسی تاکه‌که‌سی خۆت؟
ئه‌گه‌ر پێویستت به ڕێنماییه ئه‌وا ده‌توانیت پێوه‌ندی به هالۆ کۆنسوومه‌نت بکه‌یت. ئێمه خزمه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ین که ده‌توانین زانیاریت پێبده‌ین ده‌رباره‌ی مافه‌کانت و کام بژاره‌ت هه‌یه بۆ درێژه‌دان.
Source: Konsumentverket