حاشا كردن له فاتووره‌یه‌کی هه‌ڵه
Bestrida felaktig faktura - Centralkurdiska (Sorani)
ئه‌گه‌ر فاتووره‌یه‌کی هه‌ڵه وه‌رگریت ئه‌وا ده‌توانی ڕه‌تی بکه‌یته‌وه، واته ناڕه‌زایی خۆت ده‌ربریت. هه‌میشه ده‌ست بکه به پێوه‌ندی کردن به کۆمپانیاکه و بۆیان باس بکه که به ڕای ئه‌تۆ چ شتێک هه‌ڵه‌یه.
ئه‌م نووسراوه له زمانی سویدیه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه نووسراوه‌که و شێوه‌ی لاپه‌ڕه‌که له‌وانه‌یه جیاواز بێت به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌که.
به نووسراوه پێوه‌ندی بکه به کۆمپانیاکه
ده‌ست بکه به پێوه‌ندی کردن به کۆمپانیاکه بۆ ئاماژه کردن به ئه‌وه‌ی که هه‌ڵه‌یه. زۆر باشتره به نووسراوه پێوه‌ندی بکه‌یت، بۆ نموونه له ڕێگای پۆستی ئه‌له‌کترۆنیکی. جاروبار هه‌ڵه به هۆی هه‌ڵه‌یه‌که که به هاسانی ده‌کرێت چاره‌سه‌ر بکرێت له ڕێگای ئاماژه کردن به هه‌ڵه‌که بۆ کۆمپانیاکه.
ئه‌گه‌ر کۆمپانیاکه ڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌وه په‌سه‌ند نه‌که‌ن که لای ئه‌تۆ هه‌ڵه‌یه ئه‌وا ده‌توانیت فاتووره‌که ڕه‌ت بکه‌یته‌وه یان ئه‌و به‌شه‌ی فاتووره‌که که هه‌ڵه‌یه.
به‌و شێوه نكۆڵی ده‌که‌یت
نکۆڵی کردنی فاتووره‌یه‌ک به مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌تۆ به شیرکه‌ته‌که ڕاده‌گه‌یه‌نیت که ئه‌تۆ فاتووره‌که ڕه‌ت ده‌که‌یته‌وه و به‌و هۆیه‌وه پاره‌که ناده‌یت. ئه‌وه گرینگه که ئه‌تۆ باس بکه‌یت له‌به‌ر چی به ڕای ئه‌تۆ فاتووره‌که هه‌ڵه‌یه، بۆ نموونه که بڕی پاره‌که به‌راوورد نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه‌ی که له‌سه‌ری ڕێکه‌وتوون.
ببینه بزانه چه‌نێک له فاتووره‌که هه‌ڵه‌یه
ببینه بزانه ئه‌گه‌ر ته‌واوی فاتووره‌که هه‌ڵه‌یه یان ته‌نیا به‌شێکی. به پێی ڕێبازی بناخه‌ی ئه‌تۆ ته‌نیا پێویست ده‌کات پاره‌ی ئه‌و به‌شه‌ی فاتووره‌که بده‌یت که دروسته. جاروبار ئه‌تۆ پێویست ده‌کات شیرکه‌ته‌که ئاگادار بکه‌یت که ئه‌تۆ بۆ نموونه نیوه‌ی بڕی فاتووره‌که ده‌ده‌یت، به‌ڵام بڕی باقی پاره‌که ڕه‌ت ده‌که‌یته‌وه.
ڕه‌ت کردنه‌وه به نووسراوه
له کاتێک فاتووره‌یه‌ک ڕه‌ت ده‌که‌یته‌وه ئه‌وا گرینکه که به نووسراوه پێوه‌ندی به شیرکه‌ته‌که بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بده‌یت که ڕه‌تت کردوه‌ته‌وه. ئه‌تۆ بۆ نموونه ده‌توانیت پۆستی ئه‌له‌کترۆنیکی بنێریت. ئه‌گه‌ر نامه ده‌نێریت ئه‌وا باشه نامه‌ی تۆماركراوه بنێریت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت نیشان بده‌یت که فاتووره‌که‌ت ڕه‌ت کردوه‌ته‌وه. له‌بیرت بێت که وێنه‌ی نامه‌که بگره یان کۆپیه‌ک له ڕه‌ت کردنه‌وه‌که‌ت.
له نووسراوه‌که بۆ شیرکه‌ته‌که پێویست ده‌کات ژماره‌ی فاتووره‌که، بڕ و به‌روار بنووسیت له‌وه‌ی که به ڕای ئه‌تۆ هه‌ڵه‌یه.
دوای ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی نامه‌که
شیرکه‌ته‌که پێویست ناکات وڵامی ڕه‌ت کردنه‌وه‌که‌ت بدات یان په‌سه‌ندی بکات بۆ ئه‌وه‌ی بره‌وی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر شیرکه‌ته‌که سه‌ره‌ڕای ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ئه‌تۆ هه‌ست به‌وه بکه‌ن که مافی وه‌رگرتنی پاره‌یان هه‌یه ئه‌وا داسه‌پاندنی که‌یسه‌که له ئه‌رکی شیرکه‌ته‌که دایه. دوای ئه‌وه‌ی که ڕه‌ت کردنه‌وه‌که‌ی خۆت ناردوه ئه‌وا ده‌توانیت چاوه‌ڕوان بیت و ببینیت شیرکه‌ته‌که چی ده‌کات. ئه‌گه‌ر شیرکه‌ته‌که هیچ داوایه‌کی زیاتر نه‌نێرێت ئه‌وا پێویست ناکات هیچ شتێکی دیکه بکه‌یت.
ئه‌گه‌ر شیرکه‌ته‌که بڵێت که به سوپاسه‌وه داوای ویستنی پێشنیازێکت کردوه
ئه‌گه‌ر شیرکه‌ته‌که بڵێت که به سوپاسه‌وه داوای ویستنی پێشنیازێکت کردوه یان ڕاسپاردنێكت ناردوه ئه‌وا ئه‌رکی شیرکه‌ته‌که‌یه که بتوانن ئه‌وه نیشان بده‌ن. ئه‌تۆ ده‌توانیت داوا له شیرکه‌ته‌که بکه‌یت که به‌ڵگه نیشان بده‌ن که ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کت ئیمزا کردوه له‌گه‌ڵ شیرکه‌ته‌که.
ئایا شیرکه‌ته‌که ته‌له‌فونیان بۆ ئه‌تۆ کرد؟
بۆ فرۆشتنی سه‌ر ته‌له‌فۆن به پێی یاسا پێویست به‌وه‌یه که شیرکه‌ته‌که نووسراوه‌یه‌کی په‌سه‌ند کردن له ئه‌تۆ وه‌رگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێککه‌وتننامه‌که بره‌ودار بێت. ئه‌وه ئه‌گه‌ر شیرکه‌ته‌که ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌تۆ بکه‌ن یان ئه‌گه‌ر له لایه‌ن شیرکه‌ته‌که‌وه داوات لێ‌کرا که ته‌له‌فۆنیان بۆ بکه‌یت. ئه‌گه‌ر به نووسراوه ڕێککه‌وتننامه‌که‌ت په‌سه‌ند نه‌کردوه ئه‌وا به‌ره‌ودار نیه و ئه‌تۆ هیچ ئه‌رکی دانی پاره‌ت نیه له به‌رانبه‌ر شیرکه‌ته‌که. ئه‌گه‌ر به ویستی خۆت ته‌له‌فۆن بۆ شیرکه‌تێک ده‌که‌یت بۆ کڕینی شتێک ئه‌وا هیچ مه‌رجی په‌سه‌ندکردن به نووسراوه نیه.
ئایا په‌سه‌ندکردن به نووسراوه ده‌بێت چۆن بێت؟
په‌سه‌ندکردن به نووسراوه ده‌کرێت به شێوه‌ی جیاواز بێت. ئه‌تۆ بۆ نموونه ده‌توانیت:
کاخه‌زێک ئیمزا بکه‌یت که بۆ مالیان ناردویت
په‌سه‌ند کردنی ئه‌له‌کترۆنیکی له ڕێگای پۆستی ئه‌له‌کترۆنیکی یان په‌یامی مۆبایلی ئێس.ئێم.ئێس
په‌سه‌ند کردن له ڕێگای ناسنامه‌ی ئه‌له‌کترۆنیکی بانکی
په‌سه‌ند کردنه‌که ده‌بێت دوای گۆتوبێژه‌که بێت بۆ ئه‌وه‌ی کاتی بیر لێکردنه‌وه‌ی پێشنیازه‌که‌ت هه‌بێت. به‌و شێوه ئه‌وه په‌سه‌ند کراو نیه بۆ شیرکه‌ته‌که که داوات لێ بکه‌ن که پێشنیازێک په‌سه‌ند بکه‌یت له ماوه‌ی گۆتوبێژه‌که.
ڕه‌تی بکه‌وه ئه‌گه‌ر به نووسراوه په‌سه‌ندت نه‌کردوه
ئه‌گه‌ر شیرکه‌ته‌که داوای پاره‌ت لێده‌کات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پێشنیازه‌که‌ت به نووسراوه په‌سه‌ند نه‌کرده‌وه ئه‌وا ده‌توانیت ڕه‌تی بکه‌یته‌وه و ئاماژه به‌وه بکه‌یت که هیچ ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ک نیه.
ئه‌گه‌ر شتومه‌كگه‌لت وه‌رگرتوه که داوات نه‌کردون
تا ئه‌و کاته‌ی که هیچ ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ک نیه له‌به‌ینی ئه‌تۆ و شیرکه‌ته‌که ئه‌وا هیچ ئه‌رکی ناردنه‌وه‌ی شتومه‌كت نیه که شیرکه‌ته‌که بۆ ئه‌تۆیان ناردوه. ئه‌گه‌ر شیرکه‌ته‌که شتومه‌كه‌کانیان ده‌وێته‌وه یان ئه‌گه‌ر شتومه‌كه‌کانگت ناوێت لای خۆت ئه‌وا ده‌توانیت داوا له شیرکه‌ته‌که بکه‌یت که خه‌رجی ناردنی شتومه‌كه‌کان بده‌ن.
ئه‌گه‌ر فاتووره‌ی زیاتر، وه‌بیرهێنانه‌وه یان داوانامه‌ی قه‌رزلێڕاكێشانه‌وهوه‌رگریت
هه‌رچه‌ن ئه‌تۆ فاتووره‌که ڕه‌ت ده‌که‌یته‌وه ئه‌وا له‌وانه‌یه شیرکه‌ته‌که له‌سه‌ر داوای خۆت بمێنێته‌وه و فاتووره‌ی تازه یان وه‌بیرهێنانه‌وه‌ت بۆ بنێرن یان پێوه‌ندی به شیرکه‌تی قه‌رزلێڕاكێشانه‌وه بکات.
ئه‌گه‌ر فاتووره‌ی تازه وه‌رگریت
ئه‌گه‌ر فاتووره‌ی تازه وه‌رگریت که پێوه‌ندیان به شتی دیکه‌وه هه‌بێت تا ئه‌وه‌ی که پێشتر ڕه‌تت کرده‌وه‌ته‌وه ئه‌وا پێویست ده‌کات هه‌متر به نووسراوه پێوه‌ندی به شیرکه‌ته‌که بکه‌یت بۆ ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی.
ئه‌گه‌ر وه‌بیرهیێنانه‌وه‌ی زیاتر وه‌رگریت بۆ فاتووره‌گه‌ل که ڕه‌تت کردوه‌ته‌وه
ئه‌گه‌ر وه‌بیرهێنانه‌وه وه‌رگریت بۆ فاتووره‌یه‌ک که ئه‌تۆ ره‌تت کردوه‌ته‌وه ئه‌وا پێویست ناکات وه‌بیرهێنانه‌وه‌که ڕه‌ت بکه‌یته‌وه. له ڕێگای ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی فاتووره بناخه‌یه‌که ئه‌وا شیت کردوه‌ته‌وه که ئه‌تۆ پاره‌که ناده‌یت.
ئه‌گه‌ر داوای قه‌رزلێڕاكێشانه‌وه وه‌رگریت
له هه‌ندێک دۆخ شیرکه‌ت داوای یارمه‌تی له شیرکه‌تی قه‌رزلێڕاكێشانه‌وه ده‌که‌ن بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌که‌یان. که داوایه‌کی قه‌رزلێڕاكێشانه‌وه وه‌رده‌گریت به مانای ئه‌وه نیه که خاڵێکی پاره‌نه‌دانت وه‌رگرتووه یان وه‌ریده‌گریت. ئه‌تۆ ده‌توانیت داوای قه‌رزلێڕاكێشانه‌وه ڕه‌ت بکه‌یته‌وه به هه‌مان شێوه وه‌ک ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی فاتووره‌یه‌کی ئاسایی، به‌ڵام پێویست ده‌کات ئه‌وه لای شیرکه‌تی قه‌رزلێڕاكێشانه‌وه‌که بکه‌یت که داواکه‌ی ناردوه. ئه‌وه گرینگه که باس بکه‌یت له‌به‌ر چی داواکه ڕه‌ت ده‌که‌یته‌وه. له‌بیرت بێت که هه‌میشه به نووسراوه داواکه ڕه‌ت بکه‌وه، بۆ نموونه له ڕێگای پۆستی ئه‌له‌کترۆنیکی.
ئه‌گه‌ر شیرکه‌ته‌که داوای یارمه‌تی له به‌ڕێوه‌به‌ری پاره‌كۆكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیی (کرونوفوگده‌ن) بکات
جاروبار شیرکه‌ت داوای یارمه‌تی له به‌ڕێوه‌به‌ری پاره‌كۆكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیی ده‌که‌ن بۆ داواکردنی پاره، واته داوای ئه‌وه‌ی که پێی ده‌گوترێت فه‌رماننامه‌ی پاره‌دان. به‌ڵام ئه‌تۆ هێشتا ده‌رفه‌تی ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی داواکه‌ت هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه.
ئه‌گه‌ر شیرکه‌ته‌که داوای یارمه‌تی له به‌ڕێوه‌به‌ری پاره‌كۆكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیی بکات ئه‌وا نامه‌یه‌ک وه‌رده‌گریت له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پاره‌كۆكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیی. له نامه‌که نووسراوه که ده‌بێت چی بکه‌یت ئه‌گه‌ر داواکه په‌سه‌ند ناکه‌یت و چه‌نده کاتی وڵامدانه‌وه‌ت هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ له ماوه‌ی کاتی وڵامدانه‌وه به به‌ڕێوه‌به‌ری پاره‌كۆكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیی ڕابگه‌یه‌نیت که داواکه هه‌ڵه‌یه ئه‌وا هیچ خاڵێکی پاره‌نه‌دان وه‌رناگریت. ئه‌وه له کاتێکه که هیچ ناکه‌یت که خاڵێک وه‌رده‌گریت، واته نه پاره‌که ده‌ده‌یت و نه ڕاده‌گه‌یه‌نیت که داواکه هه‌ڵه‌یه که به‌ڕێوه‌به‌ری پاره‌كۆكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیی بڕیار ده‌دات. ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه که به‌ڕێوه‌به‌ری پاره‌كۆكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیی ئه‌وه دیاری ده‌کات که ئه‌تۆ ده‌بێت ئه‌وه بڕه پاره بده‌یت که شیرکه‌ته‌که داوای ده‌کات. له‌و دۆخه‌دا خاڵێکی پاره‌نه‌دان وه‌رده‌گریت و ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه که شیرکه‌ته‌کانی زانیاریدان له‌سه‌ر كرێدیت ئه‌وه یاداشت ده‌که‌ن که ئه‌تۆ قه‌رزه‌که‌ت له کاتی خۆی نه‌داوه.
ئه‌گه‌ر داواکه ڕه‌ت بکه‌یته‌وه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پاره‌كۆكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیی ئه‌وا شیرکه‌ته‌که پێویست ناکات داوای یارمه‌تی له ده‌وڵه‌ت بکات بۆ وه‌رگرتنی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه که ئه‌گه‌ر مافی وه‌رگرتنی پاره‌یان هه‌یه یان نه.
ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ و شیرکه‌ته‌که ڕێک نه‌که‌ون
ئه‌گه‌ر پێویستت به ڕێنماییه ده‌توانیت پێوه‌ندی به "هالۆ کۆنسوومه‌نت" بکه‌یت. ئێمه خزمه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ی زانیاریدانین و ده‌توانین زانیاری بده‌ین ده‌رباره‌ی مافه‌کانت و کام بژارگه‌لی چاره‌سه‌رکردنت هه‌یه. ئێمه ڕێنمای سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ین و ناتوانین دۆخی تایبه‌تی ئه‌تۆ هه‌ڵسه‌نگێنین، ناكۆكی چاره‌سه‌ر بکه‌ین یان پێوه‌ندی بکه‌ین به شیرکه‌ت بۆ ئه‌تۆ.
زانیاری پێوه‌ندی بۆ هالۆ کۆنسومه‌نت
ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ و شیرکه‌ته‌که ڕێک نه‌که‌ون ئه‌وا ده‌توانیت له زۆر دۆخدا لای بنكه‌ی گشتی سرکاڵای کڕیار (ئا.ڕ.ن) شکایه‌ت بکه‌یت بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌که. به‌ڵام ئا.ڕ.ن که‌یسه‌که تاقی ناکاته‌وه ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ری پاره‌كۆكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیی یان دادگا گه‌یشتووه یان ده‌گه‌یه‌ت.
زیاتر بخوێنه‌وه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی شکایه کردن لای ماڵپه‌ڕی ئا.ڕ.ن
Source: Konsumentverket