فڕۆكه‌ی دواکه‌وتوو
Försenat flyg - Centralkurdiska (Sorani)
ئه‌گه‌ر فڕۆکه‌که‌ت وه‌دوا بکه‌وێت ئه‌وا له‌وانه‌یه له لایه‌ن کۆمپانیای فڕۆکه‌که‌وه مافی قه‌ره‌بوو و یارمه‌تیت هه‌بێت. له‌م لاپه‌ڕه زانیاری وه‌رده‌گریت ده‌رباره‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و قهرهبهووه که ده‌توانیت داوای بکه‌یت و له کوێ داوای یارمه‌تی ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر کۆمپیانیاکهی فڕۆکه‌که داواکانی ئه‌تۆ ڕه‌ت بکاته‌وه.
ئه‌م نووسراوه له زمانی سویدیه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه نووسراوه‌که و شێوه‌ی لاپه‌ڕه‌که له‌وانه‌یه جیاواز بێت به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌که.
حسابی بکهچهنێک قه‌ره‌بوو ده‌توانیت داوا بکه‌یت و داواکه بنێرهبۆ کۆمپیانیای فڕۆکه‌که
به‌ئامێری به‌خۆڕایی ئێمهژمێریاری فڕۆکهزانیاری ده‌رباره‌ی سه‌فه‌ری فڕۆکه‌ی خۆت پڕ دهکهیتهوهبۆ ئه‌وه‌ی بزانیت کام مافگهلت هه‌یه. ژمێریاری فڕۆکهههروهها ڕه‌وانه‌ی ماڵپه‌ڕی ئه‌و کۆمپانیایی فڕۆکه‌ی شایانی باست ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت له‌ڕێگای ماڵپهڕهکهوهداواکهی خۆت بنێریت.
ژمێریاری فڕۆکهههیهبهزمانی سویدی و ئینکلیسی
ئه‌گه‌ر نه‌توانیت له‌ڕێگای ماڵپه‌ڕی کۆمپیانیای فڕۆکهکهوهداواکانت بنێریت ئه‌وا ده‌توانیت فۆرمی سکاڵای کڕیاری یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌کار بهێنیت و له‌ڕێگای پۆستی ئه‌له‌کترۆنیکی یان نامهبینێریت بۆ کۆمپیانیای فڕۆکه‌که. فۆرمهکهههیهبهزمانی سویدی و ئینگلیسی.
فۆرمهکهبهزمانی ئینگلیسی به‌کار بهێنهئهگهر کۆمپانیای فڕۆکهکهسویدی نیهیان ئه‌گه‌ر ڕووداوهکهلهوڵاتێکی دیکهتا سوید ڕووی داوه. کۆپیه‌ک له‌و فۆرمهههڵگرهکهدهینێریت بۆ کۆمپانیای فڕۆکه‌که. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت داوای قه‌ره‌بوو بکه‌یت بۆ خهرجیگهل که‌په‌یدا بووهئهوا گرینگهکهبهڵگهلهگهڵ بنێریت، بۆ نموونهوهسڵ، که‌نیشان ده‌دات کام جۆرهخهرجیهکه.
چاوه‌ڕوانی وڵام له‌لایه‌ن کۆمپانیای فڕۆکه‌که
له‌کاتێک سکاڵای کڕیاری خۆت ناردوهبۆ کۆمپانیایی فڕۆکهکهئهوا پێویست ده‌کات چاوه‌ڕوانی وڵام بیت له‌لایه‌ن کۆمپانیای فڕۆکه‌که. ئهوهئاسایانهچهندین هه‌فته‌ی پێ ده‌چێت بۆ وه‌رگرتنی وڵام. به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر له‌شه‌ش ههفتهچاوهڕوانی وڵام بوویت به‌بێ ئه‌وه‌ی وڵام وه‌رگریت ئه‌وا ده‌توانیت که‌یسه‌که‌ت ڕهوانیهی شوێنێکی دیکهبکهیت.
ڕێساگه‌لی تایبه‌تی بۆ سه‌فه‌ری ڕاگیراوی فڕۆکه له‌نێو یه‌کێتی ئه‌وروپا
له‌نێو یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕێساگه‌لی تایبه‌تی هه‌یه‌بۆ فڕۆکهکهدهتوانێت مافی یارمه‌تی بهئهتۆ بدات له‌کاتێک فڕۆکهکهوهدوا کهوتووهیان ڕاوه‌ستاوه. ئه‌تۆ لهوانهیهههروهها مافی قه‌ره‌بووت هه‌بێت به‌شێوه‌ی بڕی كڵێشه‌یی بهیۆرۆ. له‌م دۆخانهڕێساگهلی یه‌کێتی ئه‌وروپا بره‌ویان هه‌یه: • له‌کاتێک لهفڕۆکهخانهیهکهوهلهنێو یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌فه‌ر ده‌که‌یت. • له‌کاتێک لهفڕۆکهخانهیهکهوهلهدهرهوهی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌فه‌ر ده‌که‌یت. به‌کۆمپانیایه‌کی فڕۆکهکهله یه‌کێتی ئه‌وروپا ناوی تۆمار کراوه. ڕێساکان بره‌ویان ههیهههم بۆ نۆروێژ، ئیسلاند و سویس به‌هه‌مان شێوهوهک بۆ هه‌موو وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا.
ئه‌گه‌ر ڕێساکانی یه‌کێتی ئه‌وروۆا کۆمپانیای فڕۆکه‌که‌ی ئه‌تۆ ناگرنهوهئهوا مافی قه‌ره‌بووت نیهبهشێوهی بڕی كڵێشه‌یی. به‌ڵام بهپێچهوانهلهوانهیهمافی قه‌ره‌بووت هه‌بێت بۆ خهرجیگهل که‌له‌سه‌رت که‌وتووه
مافی ئه‌تۆ بۆ قه‌ره‌بووی ئابووری
دوو جۆرهقهرهبووی ئابووری ههیهکهمافی وه‌رگرتنت هه‌یه‌ئه‌گه‌ر فڕۆکه‌که‌ت وه‌دوا که‌وتووه. یه‌کێکیان پێی ده‌گوترێت قه‌ره‌بوو و ئه‌وی دیکهخهرمانه.
قه‌ره‌بوو
ئه‌تۆ لهوانهیهمافی قه‌ره‌بووت هه‌بێت به‌شێوه‌ی بڕی كڵێشه‌یی بهیۆرۆ ئه‌گه‌ر ڕێساکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌فه‌ری فڕۆکه‌ی ئه‌تۆ ده‌گرنه‌وه. قهرهبووهکهجیاوازهو له‌بڕی ۲٥۰ تا ٦۰۰ یۆرۆیه. قهرهبووهکهبهمهبهستی قه‌ره‌بوو کردنی ئه‌و کاتهیهکهلهدهستت داوهبههۆی دواکه‌وتنه‌که. بۆ ئه‌وه‌ی مافی قه‌ره‌بووت هه‌بیت ئه‌وا دواکه‌وتنه‌که ده‌بێت سێ سه‌عات یان زیاتر بێت. مافی چه‌نێک پاره‌ت ههیهئهوا پێوه‌ندی ههیهبهدرێژی سه‌فه‌ره‌که: •۲٥۰ یۆرۆ بۆ هه‌موو سه‌فه‌ره‌کانی فڕۆکه به‌ئه‌وپه‌ڕی درێژی ۱٥۰۰ کیلۆمه‌تر. •٤۰۰ یۆرۆ بۆ هه‌موو سه‌فه‌ره‌کانی فڕۆکه له‌نێو یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ئه‌وپه‌ڕی درێژی ۱٥۰۰ کیلۆمه‌تر و بۆ هه‌موو سه‌فه‌ره‌کانی دیکه‌ی فڕۆکه کهلهبهینی به درێژی ۱٥۰۰ تا ۳٥۰۰ کیلۆمه‌ترن. •٦۰۰ یۆرۆ بۆ هه‌موو باقی سه‌فه‌ره‌کانی فڕۆکه کهڕێساکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌یانگرێته‌وه.
درێژی سهفهرهکهلهشوێنی ده‌ستپێکردن حساب ده‌کرێت تا سه‌رمه‌نزڵ. ئهوهبرهوی ههیهئیدی ئه‌گه‌ر له‌به‌یندا نیشتبیتهوهو له‌چ شوێنێک و له‌چ شوێنێکی سهفهرهکهدواکهوتنهکهڕووی دا. قهرهبووهکهلهوانهیهنیوهبکرێت له‌سه‌فه‌ری درێژتر له‌سه‌فه‌ری درێژتر، واتهسهفهری فڕۆکه‌ی به‌درێژی زیاتر له۳٥۰۰ کیلۆمه‌تر ئه‌وا بڕی كڵێشهییهکهلهوانهیهنیوهبکرێتهوهبهپێی ماوه‌ی درێژی دواکه‌وتنه‌که.
خه‌رمانه
ئیدی ڕێساکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌فه‌ری فڕۆکه‌که‌ی ئه‌تۆ بگرێتهوهیان نهئهوا لهوانهیهمافی خهرمانهت هه‌بێت بۆ خهرجیگهل که‌له‌سه‌ر ئه‌تۆ ده‌که‌وێت به‌هۆی سه‌فه‌ری وه‌دواکه‌وتووی فڕۆکه. ئه‌وه‌بۆ نموونهدهکرێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌بێت که‌ناچار بوویت خۆراک بکڕیت له‌فڕۆکه‌خانه، شه‌وێکی هوتێلت له‌ده‌ست دا یان داهاتی کار. ئه‌تۆ ده‌بێت بتوانیت نیشان بده‌یت کام خهرجیگهلت هه‌بووه‌و ده‌بێت پێوه‌ندیان هه‌بێت بهوهدواکهوتنهکه. هه‌موو وه‌سڵه‌کانی خه‌رجیه‌کانت ههڵگرهوهک به‌ڵگه. ئه‌تۆ نا‌توانیت قه‌ره‌بووی ئابووری وه‌رگریت بۆ ئازارچێشتنی ده‌روونی، زه‌حمه‌تی چاوه‌ڕوان بوون، هه‌ستی ناخۆشی یان لهوجۆرهبههۆی فڕۆکه‌ی وه‌دواکه‌وتوو.
مافی ئه‌تۆ بۆ پشتگیری و یارمه‌تی له‌لایه‌ن کۆمپانیای فڕۆکه
ئه‌گه‌ر فڕۆکه‌که‌ی ئه‌تۆ وه‌دواکه‌وت به‌لانی که‌م دوو سه‌عات، و ڕێساکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا سهفهرهکهدهگرێتهوه، کۆمپانیای فڕۆکهکهدهبێت خۆراک و شله‌ی به‌خۆڕای به‌رامبه‌ر به‌کاتی چاوهڕوانیهکهپێبدات. کۆمپانیای فڕۆکهکهههروهها ده‌بێت زانیاریت پێبدات ده‌رباره‌ی مافه‌کانت.
مافی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارهلهکاتی دواکه‌وتن زیاتر له‌٥ سه‌عات
ئه‌گه‌ر فڕۆکه‌که‌ت ٥ سه‌عات دره‌نگ ده‌ڕوات بۆ سه‌رمه‌نزڵ ئه‌وا کۆمپانیای فڕۆکهکهدهبێت پێشنیاری پارهپێدانهوهت پێبده‌ن بۆ ئهوهبهشهی بیلیهتهکهکهنهتتوانیوهبهکاری بهێنیت. له‌کاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارهئهوا کۆمپانیای فڕۆکهکهئهرکدارن خه‌رجی بیلیهتهکهت بدهنهوهلهماوهی ۷ ڕۆژ. دانه‌وه‌ی پاره‌ده‌بێت بهنهخت، ناردنی پارهبهشێوهی ئه‌له‌کترۆنیکی بۆ بانک، ڕه‌وانه‌ی کردنی پاره‌یان چێك بێت. ئه‌گه‌ر ئهوهپهسهند بکه‌یت ئه‌وا دانه‌وه‌ی پارهدهکرێت له‌ڕێگای وه‌سل بۆ پاشان كه‌ڵك لێوه‌رگرتن یان به‌شێوه‌یه‌کی دیکه‌بێت. له‌کاتێک پارهوهرگرتنهوهپهسهند ده‌که‌یت ئه‌وا نا‌توانیت له‌هه‌مان کات داوا له‌کۆمپانیای فڕۆکهکهبکهیت کهبهخۆڕای بتبه‌ن بۆ شوێنی سه‌فه‌ره‌که‌ت.
له‌م دۆخانه‌دا مافی قه‌ره‌بووی ئابووریت نیه
کۆمپانیای فڕۆکهکهئهرکدار نین قه‌ره‌بووی ئابووری بده‌ن به‌شێوه‌ی بڕی كڵێشه‌ی بهیۆرۆ ئه‌گه‌ر سهفهرهوهدواکهوتۆکهی فڕۆکه‌یان سهفهرهلابراوهکهی فڕۆکهبههۆی دۆخگه‌لی زۆر نائاسایی بێت. بهدۆخگهلی نائاسایی مه‌به‌ست لهڕووداوانهنکهلهدهرهوهی کۆنتڕۆلی کۆمپانیای فڕۆکهکهیهو ناکرێت خۆ له‌دوور ڕاگرن، هه‌رچه‌ن هه‌موو چارهگهلێکی شیاو پیاده‌بکه‌ن. هیچ دۆخگه‌لی دیاریکراو نیهکهههمیشهوهک دۆخگه‌لی زۆر نائاسایی ده‌بینرێن، ئه‌وه‌ده‌بێت له‌دۆخ بۆ دۆخ هه‌ڵسه‌نگاندن بکرێن. به‌ڵام نموونهههیه لهدۆخگهل که‌ده‌کرێت زۆر نائاسای بن: • دۆخگه‌لی سیاسی ناسه‌قامگیر • دۆخگه‌لی ئاووهه‌وای که‌ئه‌وه‌ی ناشیاو ده‌که‌ن بۆ سه‌فه‌رکردن به‌فڕۆکه • مه‌ترسیگه‌لی دڵنیای • که‌موکۆڕی پێشبینینهكراو له‌دڵنیایی فڕۆکه • له‌کاتێک مانگرتنه‌و ئهوهکار ده‌کاته‌سه‌ر کاروباری کۆمپانیای فڕۆکه‌که. هه‌ڵه‌ی ته‌کنیکی لهفڕۆکهکهئاسایانهوهک دۆخگه‌لی زۆر نائاسایی نابینرێن. ئهوهکۆمپانیایی فڕۆکه‌که‌ی که‌ده‌بێت نیشان بدات کهفڕۆکهکهوهدواکهوتووهکهیان سهفهرهلابراوهکهبههۆی دۆخگه‌لێکی زۆر نائاسایی بووه. کۆمپانیای فڕۆکهکهههروهها ده‌بێت بتوانن نیشان بده‌ن که‌هه‌موو شتێکیان کردوه‌بۆ پێش‌گرتن بهوهدواکهوتنی یان لابردنی سه‌فه‌ره‌ی فڕۆکه.
ئه‌گه‌ر کۆمپانیای فڕۆکهکهئاماژهبۆ دۆخگه‌لی نائاسایی ده‌که‌ن \ فۆرسهمایور
ئه‌وه ڕوو ده‌دات که‌کۆمپانیای فڕۆکهکهئاماژهبۆ دۆخگه‌لی نائاسایی ده‌که‌ن و به‌و هۆیهوههیچ قه‌ره‌بوو ناده‌ن. بۆ یه‌که‌م کۆمپانیای فڕۆکهکهههڵسهنگاندنێکی خۆی ده‌کات له‌وه‌ی که‌ڕووی داوه‌و بڕیار ده‌ده‌ن که‌ئه‌گه‌ر قه‌ره‌بوو بده‌ن یان نه. ئه‌گه‌ر هاوڕا نه‌بیت له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆمپانیای فڕۆکهکهئهوا ده‌ستگا ههیهدهتوانیت پرسه‌که‌ی خۆتیان بۆ بنێریت بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌خۆڕای و بێ لایانه.
به‌و شێوهدهکهیت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی پرسه‌که‌ت بکرێت
کام ده‌ستگا پرسه‌که‌ی ئه‌تۆ تاقی دهکاتهوهپێوهندی ههیهبهو جۆرهقهرهبووهکهداوای ده‌که‌یت و له‌کام وه‌ڵات کێشه‌ی سه‌فه‌ره‌ی فڕۆکهدروست بووه. پێوه‌ندی بهئێمهبکهو ئێمه‌زانیاری ده‌ده‌ین ده‌رباره‌ی ئهوهکهپێوهندی به‌کوێ بکه‌یت. زانیاری پێوه‌ندی بۆ هاڵۆ کۆنسوومه‌نت
Source: Konsumentverket