ئۆتۆمبیله‌که له‌كاركه‌وتوو یان به خراپی کار ده‌کات
Bilen är trasig eller fungerar dåligt - Centralkurdiska (Sorani)
له کاتێک ئۆتۆمبیلێک له شیرکه‌تێک ده‌کڕیت ئه‌وا مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه که شکایه‌ت بکه‌یت له‌سه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک. مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه ئیدی ئۆتۆمبیله‌که تازه بێت یان کۆنه و ئه‌گه‌ر گهرانتیت وه‌رگرتبێت یان نه.
Translated page: This text has been translated from Swedish. The text and appearance of the page may look different from the original page.
ماوه‌ی سێ ساڵت هه‌یه شکایه‌ت بکه‌یت له‌سه‌ر هه‌ڵه
له کاتێک ئه‌تۆ وه‌ک تاكهكهسێک لهشیرکهتێک ئهتۆمبیل ده‌کڕیت ئه‌وا به‌پێی یاسای کڕینی سهرفكار مافی شکایه‌ت کردنت هه‌یه بۆ هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كیی تا ماوه‌ی سێ ساڵ له‌کاتی کڕینه‌وه. هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌یه که‌هه‌بووه هه‌ر له‌و کاتهوهکهئۆتۆمبیلهکهت کڕی، هه‌رچه‌ن ئهوهکاتێکی دواتر دیار ده‌بێت. ڕێساکان بره‌ویان هه‌یه بۆ ئۆتۆمبیلی تازه و کۆنه، ئیدی گهرانتیت وه‌رگرتبێت یان نه. به‌ڵام گهرانتیهک که‌له‌گه‌ڵی دێت ده‌توانێت ماوه‌ی شکایه‌ت کردن درێژ بکاته‌وه.
له ماوه‌ی دوو مانگ شکایه‌ت بکه
ئه‌وه گرینگه که‌له‌ماوه‌ی دوو مانگ شکایه‌ت بکه‌یت له‌و کاتهوهکهههڵهکه بۆت دیار بوو یان ده‌بوایه بۆت دیار بایه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیت که‌بتوانیت داوا له‌فرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که بکه‌یت. ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌کی زیاتر لهوهچاوهڕووان بیت ئهوهلهوانهیه مافی داواکردن لهشیرکهتهکه له‌ده‌ست بده‌یت.
پارێزه‌ری به‌هێزی جیاواز به‌پێی درێژی ئهوهماوهیه کهتێپهڕ بووهلهکاتی کڕینه‌وه
به‌هێزی پارێزه‌ره‌که پێوه‌ندی هه‌یه به‌درێژی ئهوهماوهیه کهتێپهڕ بووهلهکاتی کڕینه‌وه.
که‌متر له‌شه‌ش مانگ له‌کاتی کڕینه‌وه
هه‌ڵه که‌له‌ماوه‌ی ئه‌و یه‌که‌م شه‌ش مانگانه دیار ده‌بێت له‌کاتی کڕینه‌وه به‌ئۆتۆماتیکی وه‌ک هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کی ده‌بینرێن و به‌و شێوه هه‌ڵه‌ن کهشیرکهتهکه ده‌بێت چاره‌سه‌ریان بکات. ئهوهبهسهکهبتوانیت نیشان بده‌یت که‌هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌یه ، بۆ نموونه ئۆتۆمبیله‌که کار ناکات. فرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که ده‌بێت نیشان بدات کهههلهکهبههۆی ئه‌تۆیه یان هه‌ڵه‌که ئائاساییه به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئۆتۆمبیله‌که بۆ به‌ئه‌ستۆ نه‌گرتنی به‌رپرسیاری.
زیاتر له‌شه‌ش مانگ له‌کاتی کڕین
له کاتێک زیاتر له‌شه‌ش مانگ تێپه‌ڕیوه له‌کاتی کڕینهکهوه ئهوهئهتۆ ده‌بێت نیشان بده‌یت کهههڵهکه سه‌ره‌کیه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت داوای چاره‌سه‌رکردن بکه‌یت له‌لایه‌ن شیرکه‌ته‌که. به‌ڵام هه‌میشه له‌پێشدا پێوه‌ندی بهشیرکهتهکه بکه‌بۆ ئه‌وه‌ی ببینیت بزانیت ئه‌وان ئاماده‌ن هه‌ڵه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت نیشان بده‌یت کهههڵهکه سه‌ره‌کیه ئه‌وا ده‌توانیت داوای یارمه‌تی لهبابهتزانی ئه‌و بهشهبکهیت و ئۆتۆمبیله‌که‌یان ڕاده‌ست بکه‌یت بۆ ڵێکۆڵینه‌وه. بابهتزانێک بۆ نموونهدهکرێت فیته‌رێک بێت یان شیرکه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل. دڵنیا به کهڕادهربڕینێک بهنووسراوهوهرگرهبۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ت هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌که.
ته‌مه‌ن و دۆخی ئۆتۆمبیله‌که کار ده‌کاته‌سه‌ر مافه‌کانت
دۆخی ئۆتۆمبیله‌که، واتهتهمهن، نرخ، مه‌ودای لێخوڕین و ماوه‌ی چاوه‌ڕوانکراوی ژیان، کار ده‌که‌نه‌سه‌ر ده‌رفه‌تی داواکردنی ئه‌تۆ له‌فرۆشیاری ئۆتۆمبیهلهکه. ئه‌گه‌ر بۆ نموونهئۆتۆمبلێکی کۆن ده‌کڕیت ئه‌وا له‌وانه‌یه که‌موکۆڕی تێدا بێت کهئاسایین به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئۆتۆمبیله‌که. بۆ ئه‌و جۆره هه‌ڵانه نا‌توانیت داوا له‌فرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که بکه‌یت کهچارهسهریان بکات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیله‌که له‌دۆخێکی خراپترهتا ئه‌وه‌ی کهچاوهڕوانت ده‌کرد به‌له‌به‌رچاوگرتنی ته‌مه‌ن، نرخ، ماوه‌ی ڵێخوڕین و ماوه‌ی چاوه‌ڕوانکراوی ژیان ئه‌وا ده‌توانیت شکایه‌ت بکه‌یت. ئه‌تۆ هه‌میشه ده‌بێت بتوانیت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بکه‌یت کهئۆتۆمبیلهکه هاتۆچۆدڵنیایه له‌کاتێک ده‌یکڕیت، ئه‌گه‌ر فرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که بۆ نموونهئاگاداری کردوویته‌وه کهئۆتۆمبیهلهکه ئۆتۆمبیلێکی چاككردنه‌وه‌یه و پێویست ده‌کات ڕایکێشیت لهشیرکهتی ئۆتۆمبیله‌که‌وه.
ئایا ده‌توانیت داوای چی بکه‌یت له‌فرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که؟
به پێی یاسای کڕینی سهرفكار ده‌توانیت داوا له‌فرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که بکه‌یت.
بۆ یه‌که‌م: کهفرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که هه‌ڵه‌که چاک ده‌کاته‌وه
ئه‌تۆ بۆ یه‌که‌م ده‌توانیت داوا له‌فرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که بکه‌یت کهبهخۆڕای ئۆتۆمبیله‌که چاک بکاتهوهیان یه‌کێکی دیکه‌ت پێبدات، ئۆتۆمبیلێکی هاونرخ. ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیلێکی کۆنت کڕیوه ئه‌وا فرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که ئاسایانه پێشنیاری چاککردنهوهدهدات، که ئهوهزۆربهی کات هه‌رزانتره‌و هاسانترهتا ئۆتۆمبیلێکی دیکه‌ی هاونهرخت پێبدات. هه‌رچه‌ن ده‌ته‌وێت ئۆتۆمبیله‌که بده‌یته‌وه و پاره‌که‌ت وه‌رگریته‌وه ئه‌وا فرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که مافی هه‌وڵ دانی چاککرنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌که‌ی هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی فرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که مافی چاککردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌که‌ی هه‌بێت ئه‌وا پێویست ده‌کات چاککردنهوهکهلهماوهیهکی ماقووڵ بکه‌ن و به‌بێ خه‌رجی له‌سه‌ر ئه‌تۆ.
بۆ دووهه‌م: که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی ئۆتۆمبیهلهکه
که‌مکردنه‌وه‌که ده‌بێت هاونرخ بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌که، بۆ نموونهنرخی چاککردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌که له‌لای شیرکه‌تێکی دیکه‌وه.
بۆ سێهه‌م: که‌بۆت هه‌بێت کڕینه‌که هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کڕینێک به‌مانای دانه‌وه‌یه، واتهکهئهتۆ ئۆتۆمبیله‌که ده‌ده‌یته‌وه و پاره‌که‌ت وه‌رده‌گریته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کڕینه‌که‌ت هه‌بێت ئه‌وا هه‌ڵه‌که ده‌بێت جیددی و زۆر گرینک بێت، یان ئهوهکهفرۆشیار هه‌وڵی داوهههڵهکه چاک کاتهوهچهندین جار به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وێت.
ماوه‌ی چاککردنه‌وه‌و ژماره‌ی هه‌وڵی چاککردنه‌وه
به پێی یاسا فرۆشیار ده‌بێت هه‌ڵه‌که چاک بکاتهوهلهماوهی کاتی ماقووڵ. کاتی ماقووڵ پێویست ده‌کرێت هه‌ڵسه‌نگاندن بکرێت له‌دۆخ بۆ دۆخ و بۆ نموونهپێوهندی هه‌یه به‌وه‌ی که‌کام جۆره هه‌ڵه‌یه و پێویستی ئه‌تۆ بۆ چاککرنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌که. ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیلێکت به‌قه‌رز وهرگرتووهئهوا ماوه‌یه‌کی درێژتری چاککردنهوهلهوانهیه هیچ کێشه نه‌بێت. ئاسایانه فرۆشیاری ئۆتۆمبیل ده‌رفه‌تی دوو هه‌وڵی چاککردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌ر هه‌مان هه‌ڵه په‌یدا بوو ئه‌وا مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه بڵێیت نه‌بۆ هه‌وڵدانی چاککردنه‌وه‌ی زیاتر و له‌باتی ئه‌وه‌داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کڕینه‌که بکه‌یت. ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ و فرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که ڕێک نه‌که‌ون ئه‌وا ده‌بێت به‌ڵگه‌ت هه‌بێت کهئهوهههر هه‌مان هه‌ڵه‌یه وه‌ک پێشتر.
ئۆتۆمبیل به‌قه‌رز و قه‌ره‌بووی خهرجیگهل
ئه‌گه‌ر ده‌بێت ئۆتۆمبیلت هه‌بێت له‌ماوه‌ی کاتی چاککردنهوهکهئهوا فرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که ده‌بێت ده‌رفه‌تی قه‌رزکردنی ئۆتۆمبیلت پێبدات. ئه‌گه‌ر نه‌توانن ئۆتۆمبیلێکت به‌قه‌رز پێبده‌ن ئه‌وا له‌وانه‌یه مافی قه‌ره‌بووت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ نموونهبهکۆمهڵ سه‌فه‌ر بکه‌یت یان ئۆتۆمبیلێک قه‌رز بکه‌یت. له‌بیرت بێت کهئهوهبۆ خۆت به‌رپرسی که‌مکردنه‌وه‌ی ئهوهخهرجیانهی که‌په‌یدا ده‌بن. هه‌ڵه له ئۆتۆمبیله‌که نابێت خه‌رجی زیاده له‌سه‌ر ئه‌تۆ بخات - ئهوهفرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که‌یه که‌ده‌بێت به‌رپرسی چاره‌کردنی هه‌ڵه‌کان بێت و هه‌ر زیاده خه‌رجیه‌ک. نموونه‌گه‌ل له‌و خه‌رجیانه که‌له‌وانه‌یه په‌یدا بن له‌کاتی هه‌ڵه: • خهرجیگهل بۆ ئه‌وه‌ی ناچار بوویت لێخوڕیت بۆ فرۆشیاری ئۆتۆمبیل یان فیته‌ر • خه‌رجی ڕاکشان • خه‌رجی بۆ ئامێری هاتووچۆ له‌باتی ئهتۆمبیلهکه، بۆ نموونهپاس یان قه‌تار • خه‌رجی هه‌متر لێکۆڵینه‌وه یان مزی وهدواگهڕانی هه‌ڵه ئه‌تۆ نا‌توانیت قه‌ره‌بوو بکرێت بۆ زه‌حمه‌ته‌که‌یان ئه‌و کاته‌ی کهتهرخانی ده‌که‌یت بۆ شکایه‌ت کردن له‌سه‌ر هه‌ڵه‌که. ئه‌تۆ پێویست ده‌کات به‌ڵگه نیشان بده‌یت له‌سه‌ر ئه‌و خه‌رجیانه‌ی کهههتبووه، بۆ نموونهبهوهسڵ یان فاتووره، و راسته‌وخۆ پێوه‌ندیان هه‌بێت بهههڵهکهوه.
پێوه‌ندی بهفرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که بکه‌بۆ شکایه‌ت کردن
دوای ئه‌وه‌ی کهههڵهکهت په‌یدا کردوهئهوا گرینگه تا ده‌کرێت به‌زووترین کان پێوه‌ندی بهفرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که بکه‌یت بۆ ده‌رفه‌تی لێکۆلینه‌وه و چاره‌کردنی هه‌ڵه‌که. ئه‌تۆ هه‌میشه ده‌بێت پێوه‌ندی بهفرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که بکه‌یت کهئۆتۆمبیلهکهت لێ کڕیوه. فرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که ئاسایانه پێویست ده‌کات ئۆتۆمبیله‌که لێبکۆڵێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌سه‌نگاندنی چاره‌کردن. هۆی دروست بوونی هه‌ڵه‌که هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه ڕوون نه‌بێت. ئه‌وه هه‌میشه شتێکی باشهکهبهڵگهت هه‌بێت به‌نووسراوه، بۆ نموونهپۆستی ئه‌له‌کترۆنیکی یان په‌یامی مۆبایلی ئێس.ئێم.ئێس، که‌نیشان ده‌دات کهپێوهندیت کردوهبهفرۆشیاری ئۆتۆمبیله‌که بۆ شکایه‌ت کردن. به‌و شێوه ئه‌وه‌یش هاسانه که‌نیشان بده‌یت چ کاتێک شکایه‌تت کردوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ و شیرکه‌ته‌که ڕێک نه‌که‌ون
ئه‌گه‌ر پێویستت به‌ڕێنماییه ده‌توانیت پێوه‌ندی به"هالۆ کۆنسوومه‌نت" بکه‌یت. ئێمه خزمه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ی زانیاریدانین و ده‌توانین زانیاری بده‌ین ده‌رباره‌ی مافه‌کانت و کام بژارگه‌لی چاره‌سه‌رکردنت هه‌یه. ئێمه ڕێنمای سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ین و ناتوانین دۆخی تایبه‌تی ئه‌تۆ هه‌ڵسه‌نگێنین، ناكۆكی چاره‌سه‌ر بکه‌ین یان پێوه‌ندی بکه‌ین بهشیرکهت بۆ ئه‌تۆ. زانیاری پێوه‌ندی بۆ هالۆ کۆنسومهنت
ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ و شیرکه‌ته‌که ڕێک نه‌که‌ون ئه‌وا ده‌توانیت له‌زۆر دۆخدا لای بنكه‌ی گشتی سرکاڵای کڕیار (ئا.ڕ.ن) شکات بکه‌یت بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌که. له‌بیرت بێت کهئهوهلهوانهیه شتێکی باش بێت که ڕاده‌ربڕینی که‌سێکی سێهه‌م وه‌رگریت ده‌رباره‌ی هه‌ڵه‌که پێش ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌که‌یته ئا.ڕ.ن.
زیاتر بخوێنه‌وه ده‌رباره‌ی چ ۆنیه‌تی شکایه‌ت کردن لای ماڵپه‌ڕی ئا.ڕ.ن
بۆ شکایه‌ت کردن لای ئا.ڕ.ن ئه‌وا شیرکه‌ته‌که ده‌بێت داواکانی ئه‌تۆی به‌ته‌واوی یان به‌شێکی ڕه‌ت کردبێته‌وه، یان هیچ وڵامی نه‌دابێته‌وه.
Source: Konsumentverket