دواکه‌وتنی کهڵاگهیاندن
Sen leverans av vara - Centralkurdiska (Sorani)
شیرکه‌ته‌که ده‌بێت شتومه‌که‌که له ماوه‌ی ئه‌و کاته‌ی که قهولیداوه بیگه‌یه‌نێت ئه‌وه بکات. ئه‌گه‌ر هیچ کاتێکی قهولدراو نیه ئه‌وا ده‌بێت شتومه‌که‌که له ماوه‌ی ۳۰ ڕۆژ له کاتی کڕینه‌وه وه‌رگریت.
Translated page: This text has been translated from Swedish. The text and appearance of the page may look different from the original page.
ئایا چ کاتێک شتومه‌کێک وه‌ک دواکه‌وتو حیساب ده‌کرێت؟
به پێی یاسای شتومه‌کێک وه‌ک دواکه‌وتوو حیساب ده‌کرێت ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌م دۆخانه په‌یدا بێت:
ئه‌تۆ شتومهکهکهت له ماوه‌ی قهولدراو وه‌رنه‌گرتوه. ماوه‌ی قهولدراو ئه‌و کاته‌یه که دیاره له کاتێک کڕینه‌که ئه‌نجام ده‌ده‌یت، بۆ نموونه له مه‌رجگه‌لی کڕین یان له سه‌لماندنی داوای شتومه‌که‌که.
هیچ کاتێکی قهولدراو یان کاتی ڕێککه‌وتنی گه‌یاندن نیه، به‌ڵام ئه‌وه لانی که‌م ۳۰ ڕۆژی به‌سه‌ر چووه دوای کڕینه‌که و شتومه‌که‌که به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
ئایا ده‌توانیت داوای چی له شیرکه‌ته‌که بکه‌یت؟
به پێی یاسای کڕینی سهرفكار ده‌توانیت داوا له شیرکه‌ته‌که بکه‌یت
بۆ یه‌که‌م: که شیرکه‌ته‌که شتوومه‌که‌که‌ت بگه‌یه‌نێت
ئه‌تۆ مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه که داوا له شیرکه‌ته‌که بکه‌یت که به‌شی خۆی له ڕێککه‌وتننامه‌که ئه‌نجام بدات و شتوومه‌که‌که‌ت بگه‌یه‌نێت. له هه‌مان کات ئه‌وا ده‌رفه‌تی داواکردنی قه‌ره‌بووت هه‌یه بۆ خهرجیگهل که به‌سه‌ر ئه‌تۆ که‌وتووه به هۆی دواکه‌وتنه‌که و هه‌روه‌ها مافی نه‌دانی پاره. ئه‌تۆ زۆر جار پێویست ده‌کات ده‌ست بکه‌یت به داوا کردنی گه‌یاندنی شتومه‌که وهدواکهوتووهکهت، پێش ئه‌وه‌ی بتوانیت داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌که‌ت بکه‌یت، واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کڕینه‌که.
بۆ دووهه‌م: که بۆت هه‌بێت کڕینه‌که هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه که کرینهکه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌تۆ ئه‌رکی پاره‌دانت نیه، و له هه‌مان کات شیرکه‌ته‌که پێویست ناکات شتومه‌که‌که‌ی ئه‌تۆ بگه‌یه‌نێت. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت کڕینه‌که هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه ئه‌وا پێویست ده‌کات کاتی زیاده‌ی ماقوڵت دابێت به شیرکه‌ته‌که له کاتێک شکایه‌تت کرد له‌به‌ر دواکه‌وتنه‌که. کاتی زیاده دواترین به‌رواری گه‌یاندنی شتومهکهکهیه و به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که ده‌رفه‌تێکی ماقوڵ بده‌یت به شیرکه‌ته‌که که شتومه‌که‌که‌ی ئه‌تۆ بگه‌یه‌نن. ئه‌گه‌ر شیرکه‌ته‌که سه‌رکه‌وتوو نه‌بن له گه‌یاندنی شتومه‌که‌که له ماوه‌ی کاته زیاده‌که ئه‌وا ده‌توانیت کڕینه‌که هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به بێ دانی کاتی زیاده
ئه‌گه‌ر کاتی زیاده‌ت نه‌داوه به شیرکه‌ته‌که ئه‌وه دواکه‌وتنه‌که ده‌بێت گرینگ بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت کڕینه‌که هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه. نموونه‌گه‌ل له‌و دۆخانه که دواکه‌وتنه‌که له‌وانه‌یه گرینگه بێت:
ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ هه‌ر له کاتی کڕینه‌که دڵنیا بوویت (بۆ نموونه له ڕێگای پێوه‌ندی کردن به شیرکه‌ته‌که) کهشتومهکهکه ده‌توانن بگه‌یه‌نن دواترین کات به‌روارێکی دیاریکراو.
ئه‌گه‌ر کاته‌که به ڕوونی گرینگه بۆ کڕینه‌که، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر شتومه‌که‌که به‌کار بهێنیت بۆ ده‌رفه‌تێکی تایبه‌تی. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر کێکی زماوهندت داوا کردوه و ئه‌وه‌یان نه‌ناردوه له کاتی دروست.
مافی نه‌دانی پاره
به هۆی ئه‌وه‌ی که شتومه‌که‌که به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه ئه‌وا به پێی یاسا مافی نه‌دانی پاره‌که‌ت هه‌یه. ئه‌وه وه‌ک دڵنیایهکه بۆ ئه‌تۆ بۆ ئه‌وه‌ی که شیرکه‌ته‌که شتومه‌که‌که بنێرێت.
قه‌ره‌بوو به هۆی دواکه‌وتن
نابێت خهرجیگهل به سه‌ر ئه‌تۆ بکه‌وێت به هۆی ئه‌وه‌ی که شتومه‌که‌که دواکه‌وتووه. یاسا مافی وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوو به ئه‌تۆ ده‌دات بۆ خهرجیگهلی ڕاستی که به هۆی دواکه‌وتنه‌که په‌یدا بوون، به‌ڵام نه بۆ زه‌حمه‌ته‌که یان خودی چاوه‌ڕوانیه‌که. واته ئه‌تۆ نا‌توانیت داوای قه‌ره‌بوو یان که‌م کردنه‌وه‌ی نرخ بکه‌یت ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی که شتومه‌که‌که دواکه‌وتووه، به‌ڵکو ته‌نیا بۆ خهرجیگهل یان زیانی ئابووری که ده‌توانیت به یارمه‌تی بۆ نموونه وه‌سڵ نیشانی بده‌یت.
ئه‌گه‌ر شیرکه‌ته‌که شتومه‌که‌که‌ی ئه‌تۆ نه‌گه‌یه‌نێت و ئه‌تۆ ناچار بیت شتومه‌که‌که به نرخێکی به‌رزتر بکڕیت لای شیرکه‌تێکی دیکه، ئه‌وه‌یش هه‌روه‌ها جۆره زیادهخهرجیه. ئه‌وه پێی ده‌گوترێت کڕینی پێویست.
بنووسه بۆ شیرکه‌ته‌که و داوای گه‌یاندنی شتومه‌که بکه
بنووسه بۆ شیرکه‌ته‌که و داوای گه‌یاندنی شتومه‌که دواکه‌وتووه‌که بکه. ته‌نیا له دۆخی ڕێزپه‌ڕی مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه که به ڕاسته‌وخۆ کڕینه‌که هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه. له کاتێک داوای گه‌یاندنی شتومه‌که‌که ده‌که‌یت ئه‌وه هه‌روه‌ها ده‌بێت ماوه‌ی زیاده‌ی ماقوڵ بده‌یت به شیرکه‌ته‌که، واته ئاخرین بهروار بۆ شیرکه‌ته‌که که شتومه‌که‌که‌ی ئه‌تۆ دره‌نگترین کات ئه‌وه کاته بگه‌یه‌نن.
هیچ داوایه‌ک نیه بۆ چۆنیه‌تی شکایه‌ت کردن، به‌ڵام پێشنیاری ئێمه ئه‌وه‌یه که ئه‌تۆ به نووسراوه پێوه‌ندی به شیرکه‌ته‌که بکه‌یت، بۆ نموونه له ڕێگای ناردنی پۆستی ئه‌له‌کترۆنیکی.
داوای ڕاگرتنی کڕینه‌که بکه ئه‌گه‌ر شتومهکهکهت به‌ده‌ست نه‌گه‌یشت
ئه‌گه‌ر کاتی زیاده‌ی ماقوڵت داوه به شیرکه‌ته‌که و ئه‌و کاته زیاده تێپه‌ڕی به بێ ئه‌وه‌ی شتومهکهکهت به‌ده‌ست گه‌یشت ئه‌وا ده‌توانیت پێوه‌ندی به شیرکه‌ته‌که بکه‌یت و کڕینه‌که هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه. ئه‌وه هیچ مانای نیه که ئه‌گه‌ر شیرکه‌ته‌که وڵامی ئه‌تۆی دابێته‌وه یان نه. ئه‌وه‌ی که گرینگه ئه‌وه‌یه که ئه‌تۆ پێوه‌ندیت به شیرکه‌ته‌که کردوه و داوات لێکردون.
ئه‌گه‌ر شیرکه‌ته‌که به ئه‌تۆ ده‌ڵێن که ناتوانن شتومه‌که‌که له ماوه‌ی کاته زیاده‌که بگه‌یه‌نن، یان هه‌ر به ته‌واوی ناتوانن بیگه‌یه‌نن ئه‌وا ده‌توانیت ڕاسته‌وخۆ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کڕینه‌که بکه‌یت.
له‌بیرت بێت که به نووسراوه پێوه‌ندی به شیرکه‌ته‌که بکه له کاتێک کڕینه‌که هه‌ڵده‌وه‌شێنیته‌وه، بۆ نموونه له ڕێگای پۆستی ئه‌له‌کترۆنیکی. له هه‌مان په‌یام ده‌توانیت شیرکه‌ته‌که ئاگادار بکه‌یت که هیچ ئه‌رکی پاره‌دانت نیه بۆ شتومه‌که‌که. ئه‌گه‌ر له ئه‌م حاڵه‌ته پاره‌ت داوه ئه‌وا ده‌توانیت داوای وه‌رگرتنی پاره‌که بکه‌یت له لایه‌ن شیرکه‌ته‌که.
ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌یت شتومه‌که‌که له شیرکه‌تێکی دیکه بکڕیت
ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌یت که شتومه‌کێکی هه‌مان جۆره له شیرکه‌تێکی دیکه بکڕیت و ناچار بیت پاره‌یه‌کی زیاتر بده‌یت ئه‌وا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ت هه‌یه که داوای قه‌ره‌بوو بکه‌یت بۆ نێوانجیاوازییهکه له‌و شیرکه‌ته‌ی که شتومه‌که‌که‌یان نه‌گه‌یاند. ئه‌وه پێی ده‌گوترێت کڕینی گرتنه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت داوای قه‌ره‌بوو بکه‌یت بۆ نێوانجیاوازییهکه ئه‌وا ده‌بێت کڕینه‌که به سه‌رنج بکه‌یت. ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌تۆ پێویست ده‌کات بژاره‌که به‌راورد بکه‌یت و نرخێکی ماقوڵ هه‌ڵبژێریت. ئه‌گه‌ر شتومه‌کێکی ڕێک وه‌ک ئه‌و جۆره‌ت نه‌دۆزیوه ئه‌وا ده‌توانیت شتومه‌کێک بکڕیت که هاونرخه. شتومه‌کێک زۆربه‌ی کات وه‌ک هاوتا ده‌بینرێت ئه‌گه‌ر چۆنیه‌تی، کارکدن و نرخی هه‌ر هه‌مانه.
ئه‌گه‌ر ڕێک نه‌که‌ویت له‌گه‌ڵ شیرکه‌ته‌که
ئه‌گه‌ر پێویستت به ڕێنماییه ئه‌وا ده‌توانیت پێوه‌ندی به هاڵۆ کۆنسومهنت بکه‌یت. ئێمه خزمه‌تێکی دانی ئاگادارین که ده‌توانین زانیاریت پێبده‌ین ده‌رباره‌ی مافه‌کانت و کام بژاره‌ی درێژهدانت هه‌یه. ئێمه ڕێنمای سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ین و ناتوانین هه‌ڵه‌سه‌نگاندنی کێشه‌ی تاکه‌که‌سی بکه‌ین، ناکۆکی چاره بکه‌ین یان پێوه‌ندی به شیرکه‌ت بکه‌ین بۆ ئه‌تۆ.
زانیاری پێوه‌ندی بۆ هاڵۆ کۆنسوومه‌نت ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ و شیرکه‌ته‌که ڕێک نه‌که‌ون ئه‌وا ده‌توانیت له زۆر حاڵه‌ت شکایه‌ت بکه‌یت لای كۆمیته‌ی سکاڵا کردنی گشتی (ئا.ڕ.ن) بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌که. ئه‌وه به خۆڕایه.
زیاتر بخوێنه‌وه ده‌رباره‌ی شکایه‌ت کردن لای ماڵپه‌ڕی (ئا.ڕ.ن)
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت شکایت بکه‌یت لای (ئا.ڕ.ن) ئه‌وا شیرکه‌ته‌که ده‌بێت وڵامی به ته‌واوی یان تا ڕاده‌یه‌ك نه‌ی دابێت بۆ داواکه‌ی ئه‌تۆ یان هیچ وڵامی نه‌دابێته‌وه.
Source: Konsumentverket