دره‌نگ ئه‌نجامدانی خزمه‌ت
Sen leverans av tjänst - Centralkurdiska (Sorani)
شیرکه‌ته‌که ده‌بێت خزمه‌ته‌که ئه‌نجام بدات له ماوه‌ی ئه‌و کاته‌ی که شیرکه‌ته‌که قه‌وڵی داوه یان ئه‌و کاته‌ی که له‌سه‌ری ڕێک که‌وتوون. ئه‌گه‌ر هیچ کاتێکی بڕیاردراو نیه ئه‌وا خزمه‌ته‌که ده‌بێت ته‌واو بێت له ماوه‌ی کاتی ماقووڵ به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه جۆره خزمه‌ته‌ی شایانی باس.
Translated page: This text has been translated from Swedish. The text and appearance of the page may look different from the original page.
ئه‌و خزمه‌تانه‌ی که یاسای خزمه‌تی سه‌رفکار ده‌یانگرێته‌وه
ئه‌م زانیاریه بره‌وی هه‌یه بۆ ئه‌و جۆره خزمه‌تانه که یاسای خزمه‌تی سه‌رفکار ده‌یانگرێته‌وه. یاساکه بره‌وی هه‌یه بۆ:
کار له‌سه‌ر شتی نه‌سه‌قامگیر: بۆ نموونه چاککردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل یان ته‌له‌فیزیۆن.
ار له‌سه‌ر سامانی سه‌قامگیر، له‌سه‌ر بیناگهل و دامه‌زراوه‌ی دیکه له‌سه‌ر ئه‌رد یان له‌نێو ئاو و شتی
سه‌قامگیری دیکه. بۆ نموونه نوێکردنه‌وه‌ی خانوو یان کاری ڕه‌نگکردن.
ڕاگرتنی شتی نه‌سه‌قامگیر. بۆ نموونه له ئه‌مبار ڕ��گرتنی موبڵ یان ڕاگرتنی به‌له‌م.
یاسای بره‌وی نیه بۆ چاوه‌دێریکردنی ئاژه‌ڵ یان مرۆڤ، بۆ نموونه خزمه‌تی ده‌لاک یان خزمه‌تی پزیشکی ئاژه‌ڵ. ئه‌وه هه‌روه‌ها بره‌وی نیه له کاتی ئه‌رکی هاتووچۆ، بۆ نموونه گواستنه‌وه‌ی موبڵ.
ئایا چ کاتێک خزمه‌تێک وه‌ک دواکه‌وتوو حیساب ده‌کرێت؟
به پێی یاسای خزمه‌تی سه‌رفکار خزمه‌تێک وه‌ک دواکه‌وتوو حیساب ده‌کرێت ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌م دۆخانه په‌یدا بێت:
ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌که ئه‌نجام نه‌دراوه له ماوه‌ی ئه‌و کاته‌ی که قه‌ولیان داوه ئه‌نجامی بده‌ن یان ئه‌و کاته‌ی له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون
هیچ کاتێکی بهڵێنیدراو نیه بۆ ته‌واو بوونی خزمه‌ته‌که، به‌ڵام خزمه‌ته‌که ئه‌نجام نه‌دراوه له ماوه‌ی کاتی
ماقووڵ به له‌به‌رچاوگرتنی زیادی کاره‌که و جۆری کاره‌که
ئایا ده‌توانیت داوای چی له شیرکه‌ته‌که بکه‌یت؟
به پێی یاسای خزمه‌تی سهرفكار ده‌توانیت داوا له شیرکه‌ته‌که بکه‌یت.
شیرکه‌ته‌که ده‌بێت کاره‌که ته‌واو بکه‌ن
ئه‌تۆ مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه که داوا بکه‌یت شیرکه‌ته‌که به‌شی خۆیان له ڕێککه‌وتننامه‌که ڕه‌ها بکه‌ن و کاره‌که ته‌واو بکه‌ن. له هه‌مان کات ئه‌تۆ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ت هه‌یه که داوای قه‌ره‌بوو بکه‌یت به هۆی خهرجیگهل که به‌سه‌ر ئه‌تۆ که‌وتووه به هۆی دواکه‌وتنه‌که و پاره‌که نه‌ده‌یت. ئه‌تۆ هه‌ر هه‌مان مافت هه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی خزمه‌ته‌که نه‌کردوه له ماوه‌ی ئه‌و کاته‌ی که له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه له حاڵه‌تی دواکه‌وتن به ده‌رئه‌نجامی گه‌وره
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێککه‌وتننامه به مانای ئه‌وه‌یه که کاره‌که ده‌وه‌ستێت و ئه‌تۆ ئه‌رکی پاره‌دانی خزمه‌ته‌که‌ت نیه. ئه‌و کاته شیرکهتهکهیش هه‌روه‌ها هیچ ئه‌رکی ته‌واو کردنی کاره‌که‌یان نیه. بۆ ئه‌وه‌ی مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێککهوتننامهکهت هه‌بێت ئه‌وا دواکه‌وتنه‌که ده‌بێت ده‌رئه‌نجامی گه‌وره‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌تۆ - یان به‌و شێوه که له یاسا نووسراوه، به مانای گرینگ. ئه‌وه ده‌کرێت بۆ نموونه سه‌باره‌ت به‌وه بێت که دواکه‌وتنه‌که کارتێکردنێکی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌تۆ. ئه‌تۆ پێویست ده‌کات نیشان بده‌یت یان شی بکه‌یته‌وه که له‌به‌ر چی دواکه‌وتنه‌که گرینگه بۆ ئه‌تۆ.
مافی لابردن
بێجگه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ئه‌وا لابدرن شێوه‌یه‌کی دیکه‌یه بۆ خۆ لادان له ڕێککه‌وتننامه‌که. تا ئه‌و کاته‌ی که خزمه‌ته‌که ته‌واو نه‌بووه ئه‌وا مافی لابردنی خزمه‌ته‌که‌ت هه‌یه به پێی یاسای خزمه‌تی سه‌رفکار. ئه‌وه ده‌کرێت بژاره‌یه‌ک بێت ئه‌گه‌ر دواکه‌وتنه‌که ئه‌وه‌نده گرینگ نه‌بێت به‌ڵام ئه‌تۆ هه‌رچه‌ن ده‌ته‌وێت ڕێککه‌وتننامه‌که وه‌لا بنێیت.
گرینگه ئه‌وه بزانیت که له حاڵه‌تی لابردن ئهرکداریت که بۆ نموونه پاره بده‌یت بۆ ئه‌و کاره که ئه‌نجام دراوه و بۆ ئه‌و کاره که ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت سه‌ره‌ڕای لابردنه‌که. شیرکه‌ته‌که هه‌رچه‌ن له‌وانه‌یه مافی وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوویان هه‌بێت بۆ قازانجی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوو، واته بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه کاتی خۆیان ته‌رخان بکه‌ن بۆ کاری دیکه. به‌ڵام به پێچه‌وانه ئه‌وه شیرکه‌ته‌که‌یه که ده‌بێت نیشان بده‌ن که ئه‌وان کاریان ئه‌نجام داوه پێش ئه‌وه‌ی داوای نه‌ویستنی خزمه‌ته‌که‌ت کرد.
هه‌رچه‌ن له دۆخێکی وه‌ها که شیرکه‌ته‌که پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر خه‌رجیه‌کی نه‌ویستنی داوه ئه‌وا ده‌بێت بتوانن نیشان بده‌ن که کاریان ئه‌نجام داوه و که خه‌رجیه‌که ماقووڵه به‌راوورد به کاره‌که.
مافی نه‌دانی پاره
ئه‌گه‌ر شیرکه‌ته‌که کاره‌که‌یان ده‌ست پێنه‌کردوه یان ته‌واو نه‌کردوه له ماوه‌ی کاتی دروست ئه‌وا مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه که به‌شێک یان ته‌واوی پاره‌که نه‌ده‌یت وه‌ک دڵنیایی. ئه‌وه وه‌ک ئامرازی فشار ده‌بێت له دژ شیرکه‌ته‌که و دڵنیایهکه بۆ ئه‌تۆ.
ئه‌و به‌شه‌ی پاره‌که که نایده‌یت ده‌بێت به‌رامبه‌ر بێت به هه‌ڵه‌که. له ڕاستییدا ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌تۆ ده‌توانیت ئه‌وه‌نده زۆر پاره نه‌ده‌یت که ئه‌و پاره‌ی که نایده‌یت خه‌رجی یارمه‌تی وه‌رگرتن له شیرکه‌تێکی دیکه بۆ چاره‌کردنی هه‌ڵه‌کان بگرێته‌وه. جاروبار پێوه‌ندی کردن به شیرکه‌تی دیکه له هه‌مان که‌رت بۆ وه‌رگرتنی خه‌رجی چاره‌کردنی هه‌ڵه‌که له‌وانه‌یه باش بێت.
ئه‌وه گرینگه که به نووسراوه پێوه‌ندی به شیرکه‌ته‌که بکه‌یت و ئاگاداریان بکه‌یت که پاره‌که ناده‌یت و له‌به‌ر چی. ئه‌تۆ بۆ نموونه ده‌توانیت پۆستی ئه‌له‌کترۆنیکی بنێریت.
قه‌ره‌بوو به هۆی دواکه‌وتنه‌که
ئه‌وه شیرکه‌ته‌که‌یه که ده‌بێت هه‌ر خهرجیگهلێک وهئهوستۆ بگرێت که په‌یدا ده‌بێت له وه‌دواکه‌وتنی کاره‌که. نموونه‌یه‌ک له‌و خه‌رجیانه ده‌کرێت ئه‌مانه بێت:
له‌ده‌ستدانی داهات ئه‌گه‌ر ناچار بیت له ماڵ بیت له کاره‌که‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنی شیرکه‌ته‌که
قه‌ره‌بوو بۆ شیرکه‌تی دیکه که ناچار بوون چاوه‌ڕوان بن به‌کاره‌که‌ی خۆیان به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و
کاره‌ی شایانی باس دواکه‌وتووه ( ئه‌وه له‌وانه‌یه وه‌های لێبێت له حاڵه‌تی کاره گه‌وره و چه‌ندین شیرکه‌ت تێکه‌ڵاون)
به پێی یاسای ده‌توانیت داوای قه‌ره‌بوو به‌کیت بۆ خهرجیگهلی ڕاستی وه نه‌ک زه‌حمه‌ته‌که یان ئه‌و کاته‌ی که ته‌رخانی ده‌که‌یت بۆ شکایه‌ت کردن. ئه‌تۆ پێویست ده‌کات به‌ڵگه وه‌ک بۆ نموونه وه‌سڵ و فاتووره نیشان بده‌یت له‌سه‌ر ئه‌و خه‌رجیانه‌ی که هه‌تبووه و خه‌رجیه‌کان ده‌بێت ماقووڵ بن و پێوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆیان هه‌بێت به هه‌ڵه‌که.
بنووسه بۆ شیرکه‌ته‌که و داوای ته‌واوکردنی کاره‌که بکه
به نووسراوه پێوه‌ندی به شیرکه‌ته‌که بکه، بۆ نموونه له ڕێگای پۆستی ئه‌له‌کترۆنیکی و په‌یامی ئێس.ئێم.ئێسی مۆبایل و داوای ته‌واوکردنی کاره‌که بکه. بنووسه کام بروار کاره‌که ده‌بوایه ته‌واو بێت ( ئه‌گه‌ر کاتێکی قهوڵپێدراوی ئهنجامدانت وه‌رگرتووه) و شی بکه‌وه له‌به‌ر چی ئه‌وه گرینگه که به زووترین کات کاره‌که ته‌واو بکه‌ن. ئه‌تۆ هه‌روه‌ها ده‌توانیت داوای ڕێکه‌وتێکی ته‌واوبوونی کاره‌که بکه‌یت. ئه‌وه له کاتێکه که دواکه‌وتنه‌که گرینگه بۆ ئه‌تۆ که ده‌توانیت داوا بکه‌یت که بۆت هه‌بێت ڕێککه‌وتننامه‌که هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه.
ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتننامه‌که هه‌ڵده‌وه‌شێنیته‌وه
له کاتێک ڕێککه‌وتننامه‌که هه‌ڵده‌وه‌شێنیته‌وه ئه‌وه گرینگه که به نووسراوه پێوه‌ندی به شیرکه‌ته‌که بکه‌یت، بۆ نموونه له ڕێگای پۆستی ئه‌له‌کترۆنیکی یان په‌یامی ئێس.ئێم.ئێسی مۆبایل. بۆیان شی بکه‌وه که ده‌ته‌وێت ڕێککه‌وتننامه‌که هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه به هۆی دواکهوتننهکه و له‌به‌رچی دواکه‌وتنه‌که زۆر گرینگه بۆ ئه‌تۆ. ئه‌گه‌ر پاره‌ی کاره‌که‌ت داوه و ده‌ته‌وێت ڕێککه‌وتننامه‌که هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه به ته‌واوی ئه‌وا له هه‌مان کات ده‌توانیت داوا له شیرکه‌ته‌که بکه‌یت که پاره‌که بده‌نه‌وه.
جاروبار ته‌نیا به‌شێک له ڕێککه‌وتننامه‌که هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه
له هه‌ندێک حاڵه‌ت ئه‌وه له‌وانه‌یه وه‌ها بێت که ته‌نیا به‌شێک له ڕێککه‌وتننامه‌که هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌وه کاره‌ی که ئه‌نجام دراوه به که‌ڵکی ئه‌تۆیه. ئه‌و کاته له‌وانه‌یه پێویست بکات ئه‌وه‌نده پاره‌ی زۆر بده‌یت که به‌رامبه‌ر بێت به ئه‌و کاره‌ی که ئه‌نجام دراوه.
ئه‌گه‌ر ڕێک نه‌که‌ویت له‌گه‌ڵ شیرکه‌ته‌که
ئه‌گه‌ر پێویستت به ڕێنماییه ئه‌وا ده‌توانیت پێوه‌ندی به هاڵۆ کۆنسومهنت بکه‌یت. ئێمه خزمه‌تێکی دانی ئاگادارین که ده‌توانین زانیاریت پێبده‌ین ده‌رباره‌ی مافه‌کانت و کام بژاره‌ی درێژهدانت هه‌یه. ئێمه ڕێنمای سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ین و ناتوانین هه‌ڵه‌سه‌نگاندنی کێشه‌ی تاکه‌که‌سی بکه‌ین، ناکۆکی چاره بکه‌ین یان پێوه‌ندی به شیرکه‌ت بکه‌ین بۆ ئه‌تۆ.
زانیاری پێوه‌ندی بۆ هاڵۆ کۆنسوومه‌نت)ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ و شیرکه‌ته‌که ڕێک نه‌که‌ون ئه‌وا ده‌توانیت له زۆر حاڵه‌ت شکایه‌ت بکه‌یت لای كۆمیته‌ی سکاڵا کردنی گشتی (ئا.ڕ.ن) بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌که. ئه‌وه به خۆڕایه.
زیاتر بخوێنه‌وه ده‌رباره‌ی شکایه‌ت کردن لای ماڵپه‌ڕی (ئا.ڕ.ن)
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت شکایت بکه‌یت لای (ئا.ڕ.ن) ئه‌وا شیرکه‌ته‌که ده‌بێت وڵامی به ته‌واوی یان تا ڕاده‌یه‌ك نه‌ی دابێت بۆ داواکه‌ی ئه‌تۆ یان هیچ وڵامی نه‌دابێته‌وه.
Source: Konsumentverket