ده‌رباره‌ی هالۆ کۆنسوومه‌نت
Om Hallå konsument - Centralkurdiska (Sorani)
هالۆ کونسوومه‌نت خزمه‌تێکی ئاگاداری سه‌رانسه‌ریه که له لایه‌ن ده‌ستگای سه‌رفکار هاوئاهه‌نگی ده‌کرێت. ده‌توانیت پێوه‌ندی به ئێمه بکه‌یت به پرسیارگه‌ل که پێوه‌ندیان هه‌یه به سه‌رفکار ده‌باره‌ی گڕینی شتوومه‌ک و خزمه‌ت، سکاڵاکردن و کڕینی خۆڕاگریی. هالۆ کۆنسوومه‌نت هه‌روه‌ها ڕێگای چوونه نێو ئێ.سی.سی سویده که ده‌توانێت یارمه‌تیت بدات به ڕێنمای سنوورپه‌ڕاندن.
ئه‌م نووسراوه له زمانی سویدیه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه نووسراوه‌که و شێوه‌ی لاپه‌ڕه‌که له‌وانه‌یه جیاواز بێت به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌که.
به‌م شێوه به ئێمه ده‌گه‌یت
ڕێنمایه‌که کراوه‌یه هه‌موو ڕۆژانی کار و پێوه‌ندی کردن به ئێمه به خۆڕاییه. ئێمه وڵامی پرسیاره‌کانی ئه‌تۆ ده‌دینه‌وه به زمانی سویدی و ئینگلیسی. ئه‌تۆ به ئێمه ده‌گه‌یت له ڕێگای:
ته‌له‌فۆن: ٥۲٥ ٥۲٥ ۰۷۷۱ (٥۲٥ ٥۲٥ ۰۰٤٦۷۷۱ ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌له‌فۆن بکه‌یت)
پۆستی ئه‌له‌کترۆنیکی: info@hallakonsument.se
چات
ئه‌تۆ هه‌روه‌ها ده‌توانیت پرسیاره‌که‌ت له ڕێگای فۆرمی پرسیاری ئێمه " پرسیارگه‌ل و وڵام" بکه‌یت.
ڕێنمایکاره‌کان له هالۆ کۆنسوومه‌نت ده‌توانن:
وڵامی پرسیارگه‌ل ده‌رباره‌ی کڕینی شتومه‌ک و خزمه‌ت، سکاڵاکردن و یاسابه‌ندی سه‌رفکار بده‌نه‌وه
ڕێنمای بده‌ن بۆ کڕینی و چۆنیه‌تی کڕین بۆ خۆڕاگری ژینگه‌ی
یارمه‌تیت بده‌ن بۆ ئێ.سی.سی سوید له حاڵه‌تی پرسیارگه‌ل سه‌باره‌ت به یان کێشه‌ی بازرگانیی به سه‌ر سنووردا
یارمه‌تیت بده‌ن بۆ لای پسپۆڕ لای ده‌ستگاکانی دیکه، بیرۆکانی سه‌رفکار و ڕێنمای سه‌رفکاری شاره‌وانی
ڕێنمایکاره‌کان له هالۆ کۆنسوومه‌نت ناتوانن:
پێوه‌ندی به شیرکه‌ت بکه‌ن، نوێنه‌ری ئه‌تۆ بن یان ناوبژی بکه‌ن له به‌ینی ئه‌تۆ و شیرکه‌تێک که له‌گه‌ڵیان ڕێک ناکه‌ویت
هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌که‌ی ئه‌تۆ بکه‌ن، پێداچوونه‌وه‌ی به‌ڵگه بکه‌ن یان ڕێککه‌وتننامه ته‌رجومه بکه‌نه‌وه
یارمه‌تیت بده‌ن بۆ وڵامدانی ده‌رسی خوێندنگا
شکایه‌تێک بنووسن بۆ ئا.ڕ.ن یان داوایه‌ک بۆ دادگا
ئێ.سی.سی - ڕێنمای له حاڵه‌تی کڕینی به‌سه‌ر سنووردا
ئه‌گه‌ر له سوید ده‌ژیت و ئه‌و شیرکه‌ته‌ی که ناکۆکیت هه‌یه له‌گه‌ڵی له وڵاتێکی دیکه له یه‌کێتی ئه‌وروپا، نۆروێژ، ئیسلاند یان ئینگلیستان تۆمار کراوه ئه‌وا ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی ڕێنمای و ناوبژی کردنت هه‌یه له ڕێگا ئێ.سی.سی سوید بۆ چاره کردنی کێشه‌که.
ئێ.سی.سی به‌شێکه له تۆڕێک له نووسینگه‌ی سه‌رفکار له یه‌کێتی ئه‌وروپا، نۆروێژ، ئیسلاند یان ئینگلیستانه. له هه‌ندێک دۆخدا ئێ.سی.سی ده‌توانێت که‌یسێک هاوبه‌ش بکات له‌گه‌ڵ نووسینگه‌یه‌کی هاووێنه‌ی خۆی له وڵاتێکی دیکه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌کردن.
ئێ.سی.سی له سوید به‌شێکه له یه‌که‌ی ئاگاداری سه‌رفکار له نێو ده‌ستگای سه‌رفکار و تۆڕی نێتڤه‌رکی ئێوروپیان کۆنسوومه‌ر سه‌نته‌رێس. کاروباره‌که به‌شێکی له لایه‌ن كۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپا پاره‌ی بۆ ته‌رخان ده‌کرێت.
هاوکاریه‌ک له نێوان ده‌ستگاگه‌ل و بیرۆی سه‌رفکار
هالۆ کۆنسوومه‌نت له لایه‌ن ده‌ستگای سه‌رفکار ڕێک ده‌خرێت و هاوکاری ده‌کات له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌ستگاگه‌ل و بیرۆی سه‌رفکار.
لێره هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌دۆزیته‌وه که به‌شێکن له هاوکاریه‌که
به‌ڵگه‌ی گشتی
هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌ک که به‌ده‌ستی هالۆ کۆنسوومه‌نت ده‌گه‌ن ده‌بنه گشتی و ده‌کرێت داوا بکرێن و بیانخوێننه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رنج به‌وه بده که کام زانیاری بۆ ئێمه ده‌نێریت. له‌بیرت بێت که ئێمه زانیاریگه‌لی پێوه‌ندی ئه‌تۆمان پێویسته بۆ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌تۆ له ڕێگای پۆستی ئه‌له‌کترۆنیکی و نامه.
ئامێری یارمه‌تی بۆ پێوه‌ندی کردن به ئێمه
خزمه‌تی ده‌لاڵی کردنی Bildtelefoni.net ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌دات به ئه‌و که‌سانه که زمانی ئیشاره‌ی سویدیه و ئه‌و که‌سانه‌ی که گوتنی سویدی به کار ده‌هێنن ته‌له‌فۆن بۆ یه‌کتر بکه‌ن.
تێلێتال خزمه‌تێکی ته‌له‌فۆنیه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که پشتگیریان پێویسته له حاڵه‌تی گۆتوبێژی ته‌له‌فۆنی. وه‌رگێڕێک له‌گه‌ڵه‌ت دایه له ماوه‌ی گۆتوبێژه‌که و یارمه‌تیت ده‌دات.
پشتگیری ته‌له‌فۆنی له ڕێگای گوتن، ده‌نگ و زه‌حمه‌تی زمان، له ڕێگای تێلێتال ته‌له‌فۆن بکه خزمه‌تی ده‌لاڵی کردنی Texttelefoni.se ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌دات به ئه‌تۆ که که‌متوانای بیستن، که‌ڕ، که‌ڕ و نابینایت یان زحمه‌تی گوتنت هه‌یه که ته‌له‌فۆن بکه‌یت و هه‌روه‌ها وڵامی ته‌له‌فۆن بده‌یته‌وه له ڕێگای گۆتوبێژی ده‌لاڵی کراوی سێ که‌سه له هه‌مان کات. خزمه‌ته‌که هه‌روه‌ها بۆ ئه‌تۆ ده‌بێت که زبرنووسیی به‌کار ده‌هێنیت.
گۆتوبێژ له به‌ینی ته‌له‌فۆنی ئاسای و ته‌له‌فۆنی نووسین، ته‌له‌فۆن له ڕێگای ته‌له‌فۆنی نووسین بکه
ئه‌گه‌ر پێویستت به وه‌رگێڕه
ئه‌گه‌ر پێویستت به یارمه‌تی وه‌رگێڕ ئه‌وا ده‌توانیت پێوه‌ندی به شیرکه‌تی وه‌رگێڕان بکه‌یت یان داوا له که‌سێک بکه‌یت که بتوانێت یارمه‌تیت بدات بۆ ته‌رجمه کردن. ئه‌گه‌ر بۆ خۆت نه‌توانیت پێوه‌ندی به شیرکه‌تی وه‌رگێڕان بکه‌یت ئه‌وا ئێمه ده‌توانین یارمه‌تیت بده‌ین.
زمانی که‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی
ئه‌گه‌ر سه‌ر به یه‌کێک له که‌مایه‌تیه‌کان بیت ئه‌وا مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه که زمانی خۆت به‌کار بهێنیت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ستگاگه‌ل.
ئه‌تۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی مافه‌کانت له ماڵپه‌ڕی ڕێنمای زمان Språkrådets ده‌دۆزیته‌وه
Source: Konsumentverket