کڕین بە مافی پەشیمانبوونەوە

کڕینی کراوە واتە کڕین بە مافی پەشیمانبوونەوە بەو مانایەیە کە ئەگەر ئێوە پەشیمانبنەوە لە کڕینەکە و کاڵاکە لە ماوەیەکی دیاریکراودا بدەنەوە، پارەکەی خۆتان وەردەگرنەوە.

ئەمانەتان لەبیـربـێ:

  • پێش ئەوەی پارەکە بدەن پرسیار بکەن بزانن دووکانەکە کڕینی کراوە پێشکەش دەکا.
  • دڵنیابن لەوەی کە لە شوێنێک بـنووسرێ، بۆ نموونە لەسەر پسوولەکە، کە ئەم کاڵایە بە کڕینی کراوە سەوداکراوە.
  • پسوولەکە هەڵگرن.
  • کاڵاکە بگەڕێنەوە لە پێش ئەوەدا کە ماوەی کڕینی کراوە بەسەربچێ.
  • کاڵاکە لە هەمان دۆخدا بگەڕێنەوە کە کڕیبووت.
  • ئەگەر کاڵاکە هەڵەیەکی تێدابێ هەمیشە بۆتان هەیە سکاڵا بکەن لە کاڵاکە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوە کە ئایا کڕینی کراوەیە یان نا.

هیچ یاسایەک نییە کە مافی کڕینی کراوە بدا بە ئێوە کاتێ کاڵایەک دەکڕن. واتە دووکانەکان خۆیان بڕیار دەدەن ئایا ئەم جۆرە کڕینە پێشکەش بکەن یان نا.
کڕینی کراوە و مافی پەشیمانبوونەوە یەک شت نین. مافی پەشیمانبوونەوە مافێکی یاساییە، بۆ نموونە کاتێک کەسێک لە ئینتەرنێت شتێک بکڕێت.

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 6 juli 2015

Tipsa om sidan