یـاســـای کـڕیـن بۆ بــەرخــۆران یان بەکارهێـنـەران

کاتێک کۆمپانیایەک کاڵایەک بـە ئێوە بفرۆشێ دەکەوێتە بەر یاسای کڕین بۆ بـەرخــۆران. لە یاساکە دا نووسراوە ئەگەر کاڵایەک هەڵەی تێدابوو دەکەوێتە بەر کام ڕێساوە و ئێوە بۆتان هەیە چ داواکارییەک لە کۆمپانیاکە بکەن.

یاسای کڕین بۆ بەرخــۆران [بەکارهێنـەران] ئیجباری تێدایە بە قازانجی بەرخۆران. ئەمە بەو مانایەیە کە کۆمپانیاکە بۆی نییە مەرجی خراپتر لەوەی کە لە یاسادا هاتووە بۆ ئێوە لەبەرچاوبگـرێ. یـاساکە هەموو جۆرە کاڵایەک دەگرێتەوە – تەناتەت کاڵای دەستی دوو و هەروەها ئەو کاڵایانەش کە بە نرخی داشکاو دەفرۆشرێن.

یـاســا دەیگرێتەوە

  • کڕینی کەلوپەلی گوازراوە، بۆ نموونە خواردەمەنی، جل، مۆبل و ئوتومبیل.
  • گۆڕینەوەی کەلوپەلی گوازراوە.
  • سفارش کردنی کاڵایەک کە پێویستە دروستبکرێ، بەکردندانی کاڵایەک، بۆ نموونە بەلەمێکی بە تایبەت دروستکراو.

یـاســا نـایگـرێـتـەوە

  • کـڕین لە نێوان تاکەکەسدا
  • کـڕینـی سامانی نەگوێز
  • کـڕینی مافی بەکرێگرتنی زەوی و خانووی کرێ یان کڕینی مافی کەڵکوەرگرتن لە شتی تر.

دوواکــەوتنـی کاڵا

ئەگەر ئێوە بۆ نموونە داوای مەکینەیەکی جلشۆریتان کردبێ و مەکینەکە لە رۆژی دیاریکراودا نەگــا
ئێوە بـۆتان هـەیـە

  • پارەکەی ڕاگرن.
  • داوا بکەن کۆمپانیاکە فرۆشتنەکە ئەنجامبدا و کاڵاکە بگەیەنێ.
  • کڕینەکە هەڵوەشێننەوە، ئەگەر دوواکەوتنەکە بۆ ئێوە زۆر گرنگ بێ.
  • داوای قــەرەبــوو بـکــەن.

نــەویســــتـنــی کــاڵا

ئێوە هەمیشە بۆتان هەیە کـڕینـی کاڵایەک هەڵوەشێننەوە لە پێش ئەوەدا کاڵاکە بگاتە دەستتان. لەم حاڵەتەدا کۆمپانیاکە بۆی نیە داواتان لێبکا دەبێ کڕینەکە ئەنجامبدەن وپارەی کاڵاکە بدەن. بەڵام ئەگەر کۆمپانیاکە لە پێوەندی لەگەڵ سفارشی کاڵاکە تووشی مەسرەف بووبێ بۆی هەیە داوای قەرەبوو بکات.

هــەڵــەی کـاڵا

ئەگەر کاڵاکەی ئێوە خەوشێکی تێدابێ دەتوانن

  • داوابکەن کاڵاکەتان بۆ چاککەنەوە.
  • داوابکەن جارێکی تر بۆتان رەوانەکەن، واتە کاڵایەکی هاونرخی دیکەتان بۆ بنێرن.
  • داوابکەن یان نرخەکەتان بۆ داشکێنن یان حەقی چاککردنەوەی کاڵاکەتان بدەنێ.
  • کڕینەکە هەڵوەشێننەوە، ئەگەر هەڵەکە بۆ ئێوە زۆر گرنگ بێ، واتە پارەکەی خۆتان وەرگرنەوە.
  • بەشێک لە پارەکە ڕاگرن لە لای خۆتان وەکوو دڵنیایی بۆ جێبەجێبوونی دواکارییەکەتان.

کۆمپانیاکە بۆی هەیە بە دەرەجەی یەکەم پێشنیاربکا کە یان کاڵاکەتان بۆ چاککاتەوە یان کاڵایەکی هاونرختان بداتێ – بەو مەرجەی لە ماوەیەکی گونجاودا ئەم کارە بکرێ و نەبێتە هـۆی گرفتێکی زیاتر بۆ ئێوە.

زیــانبـــژاردن

ئێوە مافی ئەوەتان هەیە قەرەبوو بکرێنەوە بۆ ئەو مەسرەفەی کە بە هۆی هەڵەی کاڵاکەوە تووشیبوون. ئەگەر شتێکی خۆت یان بنەماڵەکەت بەم بۆنەوە تووشی زیان بووبێ مافتان هەیە قەرەبوو بکرێنەوە، بۆ نموونە ئەگەر مەکینەی جلشۆرییەکە ئاوی لێبچی و عەرزەکەی خراپ کردبێ.

کـــەی دەگــوتــرێ کــاڵایەک هـەڵـەی هـەیـە ؟

کــاڵاکە هـەڵەی تێـدایـە ئـەگــەر

  • لەگەڵ ئەو گرێبەستە یەک ناگرێتەوە کە ئێوە لەگەڵ کۆمپانیاکە لەسەری پێکهاتوون، بۆ نموونە ڕێـژە یان کڤالیتی.
  • کۆمپانیاکە ئێوەی لە هەندێک وردەکاریی کاڵاکە ئاگادار نەکردبێ کە دەبوو بیکا.
  • کۆمپانیاکە کاڵاکەی دامەزراندبێ و دامەزراندنەکە هەڵەی تێدابێ.

بـنــەمـای شــەش مــانــگـە

کۆمپانیاکە بەرپرسی ئەو هەڵانەیە کە لە کاتی کڕین لە کاڵاکەدا هەبووبێ یان لە کاتی گەیاندنی. هەر هەڵەیەک لە ماوەی شەش مانگدا دەرکەوێ وا دادەنرێ کە ئەم هەڵەیە هەر لەسەرەتاوە هەبووە، مەگەر کۆمپانیاکە بتوانێ بیسەلمێنێ کە ئەم هەڵەیە لە سەرەتاوە نەبووە. لە دووای شەش مانگ ئەرکی سەلماندن دەکــەوێـتـە ئەستۆی ئێوە کە نیشانی بدەن هەڵەکە لە سەرەتاوە هەبووە.
کۆمپانیاکە بەرپرس نیە بۆ ئەو هەڵانەی کە ئێوە پێکتانهێناوە، بۆ نموونە ڕێنوێـنـییەکانی ئاگاداری لە کاڵاکەتان لەبەرچاو نەگرتووە یان ئیهمالتان کردووە.

ســــکـاڵاکــردن لـە کـــاڵای هـەڵــە

ئێوە پێویستە ســکاڵا لە هەڵەی کاڵاکە لە ماوەیەکی گونجاودا، دوای ئەوەی هەڵەکەتان دۆزییەوە، پێشکەشکەن. واتە ئێوە کۆمپانیاکە لە هەڵەکە ئاگادار دەکەن و دەڵێن بۆجی پێتانـوایە کاڵاکە هەڵەی تێدایە. ئەگەر تا دوو مانگ پاش دۆزینەوەی هەڵەکە سکاڵا پێشکەشکەن ئەوە کاتێکی گونجاوە. سێ ساڵ پاش کڕین ئیدی مافی سکاڵاتان نامێنێ.

ئـەگـەر کۆمپـانـیـا گـوێـڕایـەڵـی یاسا نەبێ

ئەگەر ئێوە لەگەڵ کۆمپانیاکە نەگەنە نەتیجە بۆتان هەیە Allmänna reklamationsnämnden (ARN) ئاگادار کەنەوە کە بەخۆڕایی لە کێشەی نێوان بـەرخــۆر واتە بەکارهێنەر و کۆمپانیا دەکۆڵیتەوە. لەبیرتان بێ کە ڕاگرتنی پسوولەی نرخ و پێوەندی بە ئی مەیل ئەگەر هەبی گرنگن وەکوو بەڵگە. لینک بۆ شوێنی وێـبیARN. کێشەکە دەکرێ بخرێتە بەدەمی دادگاش بەڵام دادگا مـزەیەک وەردەگرێ وەکوو مزەی پێشکەشکردنی داخوازنامە و لەوانەشە مەسرەفی دادگایی کردنەکەشتان بکەوێتە ئەستۆ.

Klagoguiden یـارمـەتـیــتــانـدەکــا

Klagoguiden خــزمەتـگــوزارییەکی سادەی وێــبــە، لەم ماڵـپـەڕەدا دەتوانن یارمـەتی وەرگرن بۆ ســکاڵاکردن لە کاڵایـەک یان لە خـزمـەتـگــوزارییەک.
Gå till Klagoguiden

هـەموو یاســاکە لە مـاڵـپـەڕی پارلەماندا هـەیـە بۆ خـوێـنـدنـەوە.

  • سەرچاوە
  • سەرنجدانەوەی بۆکراوە 6 juli 2015

Tipsa om sidan